(ڕۆژێکی نمونەیی لە باخچەدا) چالاکییەکی بەسود و گرنگ بوو کە لە باخچەی منداڵانی سلێمانی دا ئەنجامدرا لەلایەن مامۆستایانی مۆزیک و ئینگلیزی و وەرزش و شارەزایی و چالاکییەکان کە تێیدا کوردی و بیرکاری و زانست بەشێوەیەکی جوان و سەردەمی و یاری ئامێز پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لەشانۆدا دەق و هۆنراوە وەک ئەدەب ئاوێزانی نواندن و جوڵە و سەماو دەنگ و مۆزیک و گۆرانی و شێوەکاری دەبن و پێکەوە ئەو پەیامە پەروەردەیی و مرۆڤدۆستی و ژیان دۆستی و ژینگە دۆستییە دەگەیەنن و جوانییەکی تر بە ژیان و خوێندن و قوتابخانە و پۆل و مامۆستا دەدەن.ئارایشتێکی ڕازاوە و جوان دەبەخشن بە پرۆسەی پەروەردە و دەبنە تەواوکەری بەشێوەیەکی دروست و گونجاو.