ما 5746 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رۆستەم خامۆش

هــەژارەكــــان پــڕ بـــە گــــەروو
هـــاوار دەكــەن  بــۆ لـەتێ نـــان
لـە سـەر شـۆستەی شەقامی شار
ڕاكـشــــاون چــــــاو  بــە گـريـان

 

هەژارەکان

ئـەوەی ئـەمـڕۆ، مـن دەيـبـيـنــم
هــــەژارەكـــان دڵ غـەمـگـيـنـن
نيـگـەران و ڕۆح شـەكـەت بــوو
لانــــەواز و  مـــانـــدووی ژيـنـن

هــەژارەكــــان پــڕ بـــە گــــەروو
هـــاوار دەكــەن  بــۆ لـەتێ نـــان
لـە سـەر شـۆستەی شەقامی شار
ڕاكـشــــاون چــــــاو  بــە گـريـان

هــەژارەكــــان بــەبـــێ خـەنـدەن
هەردەم بـرسـی و گيرفان بـە تـاڵ
دەگـريــن لـە تــاو ژانــی نــاســـۆر
ســيـمــا ژاكـــاو  بــێ حـاڵ و مـاڵ

گەڕان بۆ بابەت