مێروولە و کلۆ
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەوەندەی پێنەچوو زستان هات. شەو و رۆژەکان ساردهەڵگەڕان و کەم زیندەوەر لە هێلانە و کولانەکانیان دەچوونەدەرەوە. لە کاتێکدا مێروولەکە بەقەدەر خۆی خواردنی هەبوو و بە بێ هیچ کێشەیەک زستانی بە کۆتایی گەیاند، کلۆکە خواردنی بۆ پەیدا نەدەبوو و هەمیشە برسیەتی دەکێشا.
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (١٠)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
ئەم رەوتە بە چاک و خراپ خاوەن شوێنێکی ناوەندی بوو. چاکەکەی ئەوە بوو توانی یارمەتی ئەو بدات گەلێک خێو لە دارستانی زانست لە رێگای ئەقڵانیەتەوە راوەدووبنرێ و، خراپەکەیشی ئەوە بوو خاوەنی وردبینی و مەرجی پێویست بۆ راڤەی قووڵ نەبوو. بەڵام بەهەرحال پوزیتیڤیسم شوێن پێی قووڵی لە دووای خۆی جێهێشت، بە تایبەت لە زانستدا.
رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە نیوان قسەکانی من و دایکمدا زوو زوو کامێراکە دەگەڕایەوە سەر ئەو پیاوەی وا وتووێژەکەی دەکرد و ئەویش هەوڵیدەدا بە باسکردنی دۆخی خراپی ئێمە و ناردنی پەیام بۆ خەڵکی و داوای یارمەتی لێیان، پێیان بڵێ کە نیشتمان چەندە دەتوانێ بە بەزەیی بێت ئەگەر لەبیرمان نەچێ دەرگاکان بکوتین! یەکیان وتی "رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان!"
چوار نامەی پەرەسێلکە
سۆران محەممەد
(!ئازادی و نان)
برنجەکان
ڕۆمەکەنە نێوی زەریا
لە رۆژهەڵات
میللەتێکی تێدا دەژێ
بێ ئازادی،
برسی دەنوێ!
پەنجەرەیێکی خامۆش
لە فارسییەوە: نەژاد عەزیز سورمێ
له دهروونی ماڵهكهی ئێمه
ههناسهی گهرم وگوڕ نییه
له دهروونی ماڵی ئێمهدا
ساردی لێک جودایی ههیه.
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (٩)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
میتۆدەکان ئەمانەن: سەیری هەموو بەشەکانی بابەتەکە دەکەین، هەوڵدەدەین هەموو فاکتەکان کۆبکەینەوە، بە پێداگرتن لەسەر بۆچوونی خۆمان لەگەڵ ئەو خەڵکانە قسەدەکەین وا رایان پێچەوانەی رای ئێمەیەو، لە کۆتایشدا ئەو فەڕز و بۆچوونانە دووردەخەینەوە وا پێمان وایە لەگەڵ بابەتەکە نایەنەوە. ئەمە ئەو میتۆدەیە وا زانست بەکاری دەبا و بینای خۆی لەسەر بونیات ناوە.
گفتوگۆ لەگەڵ رۆستەم خامۆش
ئامادەکردنی: سایتی قەڵەم
بە سادەیی شیعر دەنووسم، پێمخۆشە هەموو کەسێک لە شیعرەکانم تێبگا، واتە دەمەوێ بۆ هەموو ئاستەکان بنووسم، چونکە لە ڕێگەی شیعرەکانم دەمەوێ پەیامی خۆم بگەیەنم. ئەو پەیامەش دەبێ بە زمانێکی سادە و ناسک و پاراو و شیرین بێ. نابێ زۆر قورس و ئاڵۆز و گرێی هەبێ، بۆ ئەوەی هەموو ئاستەکان لێی بگەن. کاتێ کەلێی تێگەشیتن، ئەو کات چێژی لێدەبینن.
صفحه236 از417