خاڵ لە هێڵی یاداشتدا
سەباح ڕەنجدەر
كە لەلای هەستام و بڕۆم تا دەرگای حەوشە لەگەڵم هات و خانەدانانە بەڕێی كردم و گوتی: (دیار بە و قەتیش لە دەرگا مەدە). دوای ماوەیەكی كورت ئەو ماڵە بووە ماڵە باوك و تا كۆچی دوایی بەردەوام هاتوچووم كردووە. زووش گوتی: تۆ دووەم ئەدیبی دەبیتە كوڕی ماڵ. یەكەم كوڕی ماڵ: (دڵشاد مەریوانی)یە. ئەو كات شەهید نەكرابوو.
ناردنی تەیارە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
نیوەشەو وەک هەمیشە کاکە عەبە بە قاچ و قۆلێکەوە لەخەو بەئاگاهات. جەستەی نیشتبووە سەر ئارەق. بەئاگاهاتنی ئەمشەوی دەڵێی جۆرێکی تر بوو. وەک بڵێی کەسێک شانی راوەشاندبێ و هاوکات بە ئەسپایی بە گوێی دا چرپاندبێ کە: "عەبە،... عەبە، هەستە،... هەستە!" کاکە عەبە هەستا.
هۆ کۆرپەکەم
رۆستەم خامۆش
چ حوزنێـکـە!؟
كــاتــێ دوورم لــە نیـگـای تــۆ
ئەشکم دەڕژێ و
دڵ دەســـووتـێ
وەکـو کوانـووی پـڕ لـە پشـکـۆ
هونەری كۆلاژ
نەژاد عزیز سورمێ
من بە خۆم تەكنیكی كاركردن لە كۆلاژدا وانابینم لە مەودای دەربڕین جیابێتەوە، دیارە دەربڕین و شێوەكاریی و زمانی هەر كارێك لە ئەنگیزەی كۆمەڵێك ڕەهەندەوە سەرچاوە دەگرن و بە پێی پاشخانی فەرهەنگی و پێویستی دەروونی بەسەر هونەرمەندیدا دەشكێنێتەوە.
درەختی دەرزی
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
برابچووکەکە کەم کەم نیگەران بوو و بە مەبەستی دۆزینەوەی براکەی روویکردە ناو دارستانەکە. براکەی دۆزییەوە لە کاتێکدا بە سەدان دەرزیی بە لەشەوە بوو. بەپەلە جۆی گەیاندێ و بە خۆشەویستییەوە دانە بە دانەی دەرزییەکانی لە لەشی زاماری دەرهێنا.
ئیتر هیچ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دوواپیاوەکە نیوەی رێگای بڕی. باشتر وایە بلێین نیوەی شەقامەکە. تا پێچەکە ئەوەندەی نەمابوو. کەس نازانێ بۆ، بەڵام لەناکاو بێتاقەتییەک خەڵکەکەی گرتەوە. وەک بڵێی حەزیان دەکرد ئەویش، وەک دوواپیاو، خێرا تێپەڕێ و ئیتر نەجات بێ. شتێک وەک دووپاتبوونەوەی مێژوو ئازاری دەدان.
"هاوار"ی ئینسانی نامرێ
سایتی قەڵەم
سایتی قەڵەم بە بۆنەی مەرگی نابەوختی سینەماکاری کورد 'کاک رەحیم زەبیحی' و براکەی 'کاک کەیوان'، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە نازدارە و هەموو رێبوارانی رێگای هونەر، گەلی کورد و کۆمەڵگای ئینسانی دەکات و یادی بەنرخ رادەگرێت.
صفحه251 از417