کۆترباز
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تا ئەو جێگایەی من تێگەیشتبووم تەنیا کەسێک کە زۆر رقی لە من و لە کۆترەکانم بوو، کابرایەکی بەتەمەنی دراوسێمان بوو. تەمەنێک لە نێوان شەست تا هەفتادا. حاجی عەبدوڵا دەڵێم. بە جامانە و کەواوپانتۆڵێکی رەنگ خۆڵەمێشییەوە کە هەمیشە مۆڕەی لێدەکردم و جوابی سڵاوی نەدەدامەوە. رۆژێک دایکم گوتی رۆڵە ئاگات لە کۆترەکانت بێت با ئەوەندە نەچنە سەر بانی حاجی عەبدوڵا، توڕەیە، بە باوەگەورەتی گوتووە زۆر حەزی بە بەزمی کۆترەکانی تۆی نیە.
ئێوارانە ٤٦
سەردار جاف
شەوێ شەپۆل و تەوژم / لرفەيەک لە هەناسەی خەم / جەستە نوقمی عەوداڵييە و ناديارە/ لە هەفتەی رابردوو هات و / هوخريديش لە دوێنێوە / مۆتەکەيە و هێزی دەستی وا لە ئەوکم/ يادەکانمان شەقار شەقار و ورد دەکا / زنەی ئەشکێ رێم پێدەگرێ / دابڕانە، دابرانی شەهلای يارە / جوانی رووخسار / لە گڵۆپە کزەکانی شەقام دەچێ
خۆزگەم بە یووسف
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەو زیۆس پاشای خواکان دێتە خەوم. دەستێک بە سەرمدا دێنێ و، دەڵێ ئاپۆلۆ خودای مۆسیقا و هونەر و هەتاوتان نیە بۆیە واتان لێ بەسەرهات. دەڵێ گرینگە خوایەک هەبێ لە دڵەوە ئاشقی ئەوەی بێت وا خوڵقاندوویەتی. لە زیۆس دەڕوانم. کە لە خەو رادەبم تەنیا ریش و تاجەکەی سەریم لەبیر ماوە. روخسارێکی بێ روخسار. وەک خوداکەی لای ئێمە. ئەو رۆژە تا ئێوارە گوێ لە مۆسیقا و گۆرانی دەگرم و، هەوڵدەدەم ئەو مرۆڤانە بێنمە بەرچاوی خۆم کە چلۆن دەتوانن بە بێ مۆسیقا بژین. ئاپۆلۆ دەڵی ئاسانە زۆریش دژوار نیە، تەنیا ئەوەندەی دەست بە هیچ دوگمەیەکدا نەنێی.
عەشق لە گەردوونێکی ترە
ناڵە حەسەن
کاتژمێر چەندی مردنە ئەی مرۆڤ / تۆ لە کوێی هاوکێشە خوێناوییەکانی /جەنگەکان و زیندانەکان و شێتبوونەکان وەستاوی / لەنێو کام جەنگڵستانە تاریکەکانی /ئاینەکان و ئایدیۆلۆژییەکان و / ئەفسانەی خوداکان خۆت حەشارداوە / بەکام میلۆدی سێرنادایی خۆت فێرە سەما کردووە /بە شەڕابی شیلەی کام گوڵ خۆت مەست کردووە
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له میدیای كوردی دا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
كێشه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه بووه بهكانگهی كێشه‌كان و یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی دواكه‌وتوویی میدیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا، له حاڵێكدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له‌ناوچه‌یه‌كی ههڵایساوداین تێیدایه ببێته سه‌رچاوه بۆ زۆر ناوه‌ندی دیكه، كه‌چی وای لێهاتووه خوێنه‌ر یا گوێگر یا بینه‌ری كورد هه‌میشه ناچاربووه بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كانی پاڵهخۆی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا بگه‌ڕێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ڕووی ته‌كنیكی داڕشتن و ڕاسته‌قانی پێشهاتهكانیشدا دواكه‌وتوون، به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و جیاوازیه جه‌وهه‌رییه‌ی له سه‌بك و داڕشتنی هه‌واڵ كه له ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ستی پێ نه‌كراوه به‌و ئاراسته‌یه‌ی هه‌ر جۆرێكیان نیشانه به سرووشتی خودی كه‌ناڵه‌كه له نووسراو و بیستراو و بینراو دا جیاوازه.
ئێوارانە ٤٥
سەردار جاف
پرچی سوورت خانەقايە، جێ تەهليلە و مەحف بوونە
بسکی لوولت مەيخانەيە، مەستبوونمە ڕێی گۆڕيوە
مەقامی سۆفی بێژيمە، پرچت وەسڵ و فەنا بوونمە
گڕ لە حەزی قامک دەدەی، ئيشقێ سوورم تيا جەڕيوە
حکم رهبر
ترجمە از کردی: ماجد فاتحی
چشمان رهبر روی لیوان مقابلش خیره و میخکوب شد. «نکنە لیوان مقصر باشە!» او دیشب با همین لیوان یکی پس از دیگری شراب را سر کشیدەبود. از همین پنجره نیز شیشه‌های مشروب را به داخل اتاق آورده بودند. هنوز اتاق بوی گوشت کباب شده می داد. سخن بی معنی یکی از رفقا به یادش آمد «آن چیست موقعیکە نداری براش می میری و زمانی هم کە داری می میراندت!» همه دیوانهوار قهقه خندە سر دادەبودند. لبخندی تلخ و دردناک بر لبانش ظاهر شد. اگر دور و برش را خلوت کنند بدون شک لیوانش را عوض می کند. جرعهای دگر از آب می نوشد، از جا بلند شدە و به پنجره نزدیک می شود. آن روز محوطه بتونی حیاط، زیر گرمای دا‌غ خورشید کباب می‌شد. از گرمای این کشور چقدر نفرت داشت!
صفحه28 از417