خۆدەستنیشانكردن
سەباح ڕەنجدەر
شیعر شێوازی بوونی شاعیرە، واتە: بوون و چییەتی و دۆزینەوە و ناسینەوە. سەختیی ژیانی بۆ قەرەبوو كردوومەتەوە، لە ئەزموونی ئازاددا ئامانجی خوڵقاندووم, شيعريش تاكه شوێنه لێوهی بڕوانمه ژیان و گهردوون و یادهوهری. ههستم بۆ ژیان بههێزه و یادهوهریشم بههێزه و حهزێكی گهورهشم ههیه بۆ ژیان، لهو شیعرهی ژیانت بۆ قهرهبوو دهكاتهوه، واته: شیعری ژیانیی وشه و ڕسته تێكهڵاو دهبن و ڕسته له وشهدا دادهڕێژرێتهوه.
ئێوارانە ٤٤
سەردار جاف
هێدی هێدی / شەو دەبێتە جۆگەيەکی گڕکان و / دەمسوتێنێ / راوچييەکانی وڵاتی ئێوە / کنەی باڵە / رەنگاڵەييەکانی فڕينم دەکەن / سەرابێ لێم ئاڵاوە و بەرم نادا / رمی تيژ و / ئاسمانە شين شينەکەی لای ماڵی ئێوە / پێکەنينم دەخنکێنێ / لە شين و گرينم دەدەن / من لە قرتانی باڵی خۆم ناترسم
دەقی تەمەن / ٣٥
ناڵە حەسەن
من لە باوەشی /ئەو خێزانە چاوم هەڵێناوەو گەورەبووم / کە تێگەیشتن و تەفسیرکردنی دونیا /تەنانەت گۆڕینیشی /یان خەمی نان و ململانێیە چینایەتییەکان /بەر لە مارکس /لەنێو خەمە سپییەکانی سەر ڕوخساری دایکم و /لەنێو تۆزی سەرشان و ئارەقەی نێوچاوانی باوکمەوە /فێری بووم
ورتەورتێکی ئاڵۆز
شێوە عەبدووڵاهی
دەمەو بەیان بوو، خەریک بوو درکەی ئەدا. تاریکە و لێڵەی بەیانی بوو، خوێن بە لێواری لوولە سیمانەکەیا هاتبووە خوارەوە و بگرە چۆڕابووەوە بۆ سەر عەرزەکەیش. تۆزێ خۆی جوڵاندەوە. ویستی هەستێ ماڵەکەیان خووسابوو. قاچەکانی هێزیان لێ بڕابوو. تۆزێ خۆی کۆکردەوە. ئەژنۆکانی لە باوەش گرت. هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا. سەری نا بە ئەژنۆیەوە. لەبەر خۆیەوە وتی ئەمڕۆ ویستم زۆرتر کار بکەم و، پارەی زیاتر دەربهێنم.
ئەچم بۆ گیان خوا
پێدرام ئەحمەدی
بەڵام من لە بیرم دێ باوکم بەلەمێکی هەبوو، هەفتەی سێ جار ئەچوو بۆ ماسیگرتن، ئەوندە ماسی ئەهێنا بەشی خۆمان و دراوسێکانی ئەکرد، هەندێکیشی ئەفرۆشت. زۆر ژیانمان خوش بوو. ئەو دەم بۆچی خوا رقی لە ئێمە نەبوو؟ لەناکاو روژێ ئیتر نەهاتەوە. کەس نازانی لە کوێیە، بۆ کوێ چووە. دوو رۆژ لەمە پێش رۆیشتم سەرێکی رووبارەکەم دا، پێنج بەلەمی سپیم دی، زۆر گەورە بوون . زیاتر لە چواردە نەفەر خەریکی ماسیگرتن بوون، هەموویان جلی سووریان لەبەردا بوو، چەکیش بە شانیانۆ بوو، دیاربوو خەڵکی ئێرە نەبوون.
خوێنـدنەوە نەبـووە بە کولـتووری تاکی کورد
رەزا شوان
تا ئەمـڕۆ پەرتـووک نەبووە بە هاوڕێی تاکی کورد، خوێندنەوەش نەبووە بە کوڵتوور و نەریـت و بە پێویستییەکی رۆژانـە و بە بەشـێک لە ژیانیـان. نەخـێر تا ئەمـڕۆش تـاکی کوردمـان خوویـان بە خوێنـدنـەوەوە نەگـرتـووە. رێـژەی خـوێنـەرانی خـووگـرتـوومان لەچـاو نەخوێنـەرانەوە زۆر کەمـن. بێگـومـان چـەنـد هـۆکـارێک هـەیە، بۆ ئـەوەی کە تاکی کورد خـۆی سەرقـاڵی خوێندنەوە نەکـردووە. هەنـدێ لە هـۆیەکان بۆ خـودی تاکی کورد و بۆ خـێـزان و کـومـەڵـگا دەگـەڕێنـەوە. چـەنـد هـۆکـارێکی تـریش بـۆ دەسـەڵات دەگەڕێنەوە یا بۆ بارودۆخی سیاسی و ناسەقامگیری. هـەندێ هـۆکاریش بۆ هەژاری و سەختی گوزەرانی ژیانی تاکی کورد و نا ئاسوودەیی دەروونییان دەگەڕێتەوە. هـۆیەکان زۆرن کە وایـان کـردووە تـاکی کـوردمـان نەپـەرژێـنە سەر خـوێنـدنـەوە. بـەڵام لەگـەڵ ئەوەشدا نابێت ئەم هـۆیانە بکـرێن بە بیانوو و بە پاساو بۆ پشتکـردن لە خوێندنەوە و خۆڕۆشنبیریکـردن. چونکە کـۆمەڵگای کـەم خـوێنەران، بە کۆمەڵـگایەکی دواکەوتـوو هـەژمـار دەکـرێـت.
گەشتێکی شەبەقشەبەق
غەفوور ساڵحی
ئەمجار دەنگت هەر لە دەنگی خۆت نەدەچوووو. وەک شتێک حەپەسابووی: گوێم لێبگرە. ئاها پێم گوتی، ئەوڕۆ پێشهاتی سەیر چاوەڕێمە. ئێستا وا نیوەڕۆیەو، خەریکم نزیک دەبمەوە لەو شوێنەی کە لەدوورەوە وەک پلوورەهەنگ دەچێت. ئەزانی بۆ خۆم گەیاندێ؟ ئاخر کە لە دوورەوە تماشام دەکرد، بە هیوا نەبووم لەوە کوناوکونەدا جووڵەیەک ببینم. لای خۆم گوتم، بە زات و بێعەیبی خوا ئەوە شتێکە. جووڵە زۆرە لەو کونانەدا. بەڵام خۆ ئەو جووڵە، ناتوانێ جووڵەی هەنگ بێت. من چۆن دەتوانم لێرەوە جووڵەی هەنگ ببینم؟ ئەویش بەو چاوە کوێرانەی منەوە. ئاها، ئەوە خەریکم دەیگەمێ.
صفحه29 از417