ما 2294 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم


بەنگين بيروت

پرسیاری من ئەوەیە چۆن پێغەمبەر ڕێگەی ئەوەی داوە سعید بڕیارێکی وا توند بدات لەکاتێکدا دوای بیست و پێج شەو لە مانگی "ذی العقدە"ی ساڵی پێنجەمی کۆچی لەگەماڕۆدانی قەڵاکانیان بەبێ جەنگ خۆیان بەدەستەوە داوە؟!

 

بڕیاری کوشتاری ئێزیدیەکان ئایا بە چاولێکەری هەمان کوشتاری جولەکەکان نەبوو؟

بەنگين بيروت

 

مرۆڤ ئەوکات هەست دەکات مرۆڤە، دڕندەیی مرۆڤەکان دەبینێت، بۆیە هیوادارم ئەم کتێبە بخوێنرێتەوە تا ئەو ڕۆحە شەڕەنگێزیە ببینین و ناخی خۆشمان پاکژ بکەینەوە. دڵنیابە زۆربەی سەرچاوەکانی ئەم کتێبە خوێنەری کورد پێیان ئاشنا نیە و بە بەراوردێکی ورد لە ڕوداوەکانی جەنگی داعش، بۆی ڕون دەبێتەوە ڕۆژگاری تێپەڕیوی سەردەمێکی جەنگڵستان گەڕاوەتەوە و ژیان لە بەشێکی هەسارەکەمان وەستاوە و ڕەوو ڕەووەی مێژوو لە بازنەیەکدا دەسوڕێتەوە.
"
مێژوی سەردەمی پێغەمبەر و خولەفای راشدین"، کتێبێکە ئاشنامان دەکات بە بەشێکی ژیانی عەرەب لە پێش ئیسلام و سەرهەڵدان و لەشکر کێشیەکانی سوپای ئیسلام لە دوای هاتنی ئاینی ئیسلام بۆ عەرەبی بەدەویی.
هیوادارم بتوانم بەشی حەوتەمی ئەم کتێبە گەمارۆدانی "بنی قوریظە" قسەیەکی لەسەر بکەم، کە زۆربەی سەرچاوەکانی کتێبەکە"ابن اسحاق"و "المغازی"یە.
هێرشی سێ هەزار چەکداری قورەیش و هاوپەیمانەکانی و هەڵگیرساندنی جەنگی "خەندەق" نەیانتوانی مەدینە بگرن و موسڵمانەکان تێکبشکێنن. دوای جەنگ سوپای موسڵمانەکان هێرشیان کردە سەر جولەکەی هۆزی "بەنی قوریظە" ناو مەدینە کە لە جەنگەکەدا هاوپەیمانی سوپای قوڕیشەکانی مەککە بوون. بەپێی یاسای جەنگ شەڕکەر لەشەڕدا دەکوژرێت، ئەوسا و ئێستاش عەرەبەکان فێری یاسای جەنگ و ئاکاری مرۆی و پاراستنی دیل و ڕێز گرتن لە ئایینە ئاسمانیەکانی تر و مانگە حەرامەکان نەبون و نەگوێشیان بە کلتوری هەزاران ساڵەی پێکەوە ژیانیش داوە ڕیواتی ئەم روداوە داماڵینی مرۆڤ بونی بەشێکی ئومەی عەرەبە
سەیر نیە جارێکی تر کۆمەڵکوژی خۆی نمایش بکاتەوە و کوشتاری مرۆڤ لە مێژوی ئیسلامدا ڕوبداتەوە، بۆ نمونە داعش بە کوشتاری ئێزیدیەکانی شەنگال هەمان مێژوی "سعید کوری معاذ" بە کوشتاری جولەکەکانی مەدینە دوبارە کردەوە.
دوای ئەوەی پێغەمبەر ڕازی بو، چارەنوسی جولەکەکانی هۆزی بەنی قوڕیظەی ناو مەدینە بە سعید بسپێردرێت، یانی دوای کۆتای جەنگی خەندەق، سوپای ئیسلام هێرشی کردە سەر جولەکەکانی ناو مەدینە.
مێژو نوسە هاوچەرخەکان دەڵێن ابن اسحاق و المغازی روداوی قڕکردنی جولەکەکانی ناو مەدینەیان بە زەقی ڕیوات کردوە، ئەم قسەیە وەک ئەوە وایە بڵێیت کوشتاری شەنگاڵ داعش ئەنجامی نەداوە.
لەلاپەڕەکانی ئەم بەشەدا نوسراوە 
هەندێک لە موسڵمانەکانی هۆزی "الاوس" سەردانی سعیدیان کرد دەربارەی جولەکەکانی هۆزی بەنی قوریظە بڕیارێکی سوک بدات، لە وەڵامدا سعید وتی "ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە سەعید لەبەر ڕەزامەندی خوا گوێ نەدات بە سەرزەنشتی سەرزەنشت کەران"پاشان وتی"من بڕیاردەدەم بە کوشتنی پیاوەکان و بەدیل گرتنی ژن و منداڵەکانیان و دابەشکردنی ماڵ و سامانەکانیان"
پرسیاری من ئەوەیە چۆن پێغەمبەر ڕێگەی ئەوەی داوە سعید بڕیارێکی وا توند بدات لەکاتێکدا دوای بیست و پێج شەو لە مانگی "ذی العقدە"ی ساڵی پێنجەمی کۆچی لەگەماڕۆدانی قەڵاکانیان بەبێ جەنگ خۆیان بەدەستەوە داوە؟!
جولەکەکان چاوەڕوان بون هەمان مامەڵەی جولەکەی "بنی قینقاع" یان جولەکەی "بەنی نظیر" یان لەگەڵ بکرێت بەڵام پێغەمبەر ڕازی نەبو.
بۆچی ئەو هەمو دەسەڵاتەی دا بە کەسێکی وەک سعید کە برینداری ئەو جەنگە بو و "بەدەست برینێکی کوشندەوە دەیناڵاند کە لە کاتی گەمارۆکەی خەندەق بریندار ببو" بۆ ئەوەی جولەکەکان بەدوربن لە تۆڵەسەندنەوە، نەدەبوایە بریندارێکی ئەو جەنگە بڕیاری چارەنوسی 700 پیاوی ئەو هۆزە بدات هەزاران ژن و منداڵیش وەک گۆشتی خێر بەناوی دەستکەوتی جەنگ دابەش دەکرێت. من بۆ جوەکان بەداخ نیم، بۆ مرۆڤەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەداخم کە ئەم روداوە هەزاران سعیدی بەرهەم هێناوە، لەکاتێکدا خوا لەسورەتی "محمد" ئایەتی 4 دەفەرموێ "دیلەکان بە پیاوەتی و منەت یاخود گۆڕینەوە و فیدیە ئازاد بکەن" پاشان سورەتی "الحزاب" لە ئایەتی 26و27 دێت ڕوداوەکە باس دەکات.
"
ئەوانەی پشتگیری قورەیشیەکانیان کرد لە خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان، لە جولەکەی "بەنی قریظە" خوای گەورە لە قەڵاکانیان دایگرتن و ترس و بیمی فڕێدایە دڵیان، تاوایان لێهات، دەستەیەکتان کوشت و دەستەیەکیشتان بە دیل گرت، سەرەنجام هەرچی زەوی و زار و ماڵ و خانو و سامانێکیان هەبوو خوا بەخشی بە ئێوە، هەروەها شوێنی تریش کە تا ئێستا پێیدا نەڕۆیشتون، هەمیشە و بەردەوامیش خوا دەستی بەسەر هەموو شتێکدا دەڕوات."

Bilderesultat for drep kunst

گەڕان بۆ بابەت