ما 3546 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

میکرۆچیرۆک، چیرۆکێکی بچووکە تەنیا لە شەش وشە پێکهاتووە،... دەبێ گێڕانەوەیەکی تەواو لە قاڵبی شەش وشەدا بێ هەربۆیە پەیداکردنی ئەو وشانەی کە دەتوانن ئەم چیرۆکە وێنابکەن، ئەستەمە. هەروەها لێکدانەوەی وەها چیرۆکێک دیسان ئەستەمە چونکە رەنگە لەسەر رووداوێک بێت کە مرۆڤ پێی ئاشنا نیە. 

 

میکرۆچیرۆک چییە؟

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

میکرۆچیرۆک، چیرۆکێکی بچووکە تەنیا لە شەش وشە پێکهاتووە. رەنگە بیربکەیتەوە کە نووسینی وەها چیرۆکێک یەکجار ئەستەمە، بەڵام لەراستیدا وانیە و نووسینی وەک بیستنی ئەم هەواڵە ئاسانە. میکرۆچیرۆک دەبێ گێڕانەوەیەکی تەواو لە قاڵبی شەش وشەدا پێشکەش بکا. هەربۆیە پەیداکردنی ئەو وشانەی کە دەتوانن ئەم چیرۆکە وێنابکەن، ئەستەمە. هەروەها لێکدانەوەی وەها چیرۆکێک دیسان ئەستەمە چونکە رەنگە لەسەر رووداوێک بێت کە مرۆڤ پێی ئاشنا نیە.

من لێرەدا میکرۆچیرۆکێکم دروستکردووە کە سەرنجتانی بۆ رادەکێشم:

"هەمووان ببینە، بەڵام لەپێش گشتیاندا خۆت."

بەسەرهاتی پاش ئەم چیرۆکە لەسەر مرۆڤێکە کە لەهەموو کەسەکانی دەورووبەری خۆی تووڕە و وەڕەزە. بەڵام هاوکات ناتوانێ لەوەبگا کە لەبنەڕەتدا ئەوە خۆیەتی کێشەیە نەک ئەوانی تر. ئەو خاوەنی کۆمەڵێک هەستی ئاڵۆز و کێشەیە کە نەیتوانیوە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە. لەراستیدا مرۆڤ دەبێ خاوەنی توانای خۆناسی بێت و بتوانێ سەرچاوەی کێشەکانی پەیدا بکا.

 

 

سەیارەکەی، گەورەترین و دوواترین ئاواتی بوو.

Bilderesultat for mikronovelle

 

سەرچاوە:

 

http://andreahtangen.blogspot.no/2009/11/mikronovelle.html

گەڕان بۆ بابەت