ما 4973 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

'خەون' تایبەتمەندییەکی گرینگی مرۆڤە. گەلێک جار جێگای سەرنجی باس و خواسی نووسەران و لێکۆڵەران بووە. بەڵام هەر بەو رادەیەیش باس و خواسی خەڵکی ئاسایی. هەربۆیە لە کلتورەکاندا زۆر جار جێ هەنگاوەکانی دەبینین. کەچی 'خەون' هێشتا وەک رازێک ماوەتەوە.

 

چواردە گوتە لەسەر 'خەون'

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

ـ زۆربەی کچان نایانەوێ خەون بە ئەنجامدانی ئەو شتەوە ببینن کە خەونی کردنی دەبینن.

لارش فۆشێل

ـ ئەوانەی باوەڕ بە خەونەکانیان دێنن، لە سێبەری خۆیان دەترسن.

قسەی نەستەقی فینلاندی

ـ ئەوەی دەیەوێ بە خەونەکانی بگا، پێش هەموو شتێ دەبێ بەئاگا بێتەوە.

ئاندرە سیگفرید

ـ تەنیا دوو تراژێدیا لە ژیاندا پەیدا دەبێ. یەکەم ئەو خەونەی مرۆڤ پێی دەگا و، دووهەم ئەو خەونەی مرۆڤ پێی ناگا.

ئۆسکار وایڵد

ـ ئەوەی پێشتر لە بیردا بوو دێتەوە ناو خەون.

قسەی نەستەقی دانمارکی

ـ خەون دەگاتە ئەو شوێنەی وا هەنگاو نایگاتێ.

ئولاف ه. هاوگە

ـ خەون و سێبەر هەمانن.

قسەی نەستەقی سویدی

ـ پیاوەکە گوتی راکشاوی و خەون بە شتێکەوە دەبینی کە راست نیە. ژنەکە گێڕایەوە خەونی بە چییەوە بینیوە.

قسەی نەستەقی سویدی

ـ لە خەوندا دەکرێ دەوڵەمەند بیت بە بێ ئەوەی پارەی تێچێ.

قسەی نەستەقی سویدی

ـ راگرتنی هەوای کۆشک گرانە.

قسەی نەستەقی ئینگلیزی

 

Bilderesultat for ordtak kunst

 

سەرچاوە:

 

http://www.ordtak.com/emne.php?cid=370

گەڕان بۆ بابەت