فواد مه‌ریوانی
نووسینی ئه‌م گوتاره ئاماژه‌دانه به لایه‌نی جوانی تاکی هه‌ورامی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه من ئه‌و په‌یوه‌سته نهێنییه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگای هه‌ورامان له‌سه‌رانسه‌ری زه‌ویدا به (لۆبی هه‌ورامی) ناوزه‌د ده‌که‌م، هه‌رچه‌نده ره‌نگه له شێوازێکی فه‌رمی و رێکخراوه‌ییدا نه‌بێت، به‌ڵام خودی شێوه‌زاره‌که به‌سه وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك و کۆکردنه‌وه‌و لێکنزیكردنه‌وه‌ی هه‌موو تاکه‌کان له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌یدا.
لۆبی هه‌ورامی
فواد مه‌ریوانی
باسم له‌وه نییه کاریگه‌ریی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی چ ڕۆڵێکی بووه له دروستبوونی گیانی یه‌کپارچه‌یی و هه‌ستی جیاوازبوون لای هه‌ورامییه‌کان. هه‌روه‌ها باسیشم له‌وه نییه ڕووداوه مێژووییه‌کان و که‌له‌پوور چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی بووه له‌سه‌ر ئاکار‌و بیرکردنه‌وه‌ی تاکی هه‌ورامان، یان ئه‌و فاکته‌ره پراگماتیانه‌ی رۆڵییانبووه له دروستکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، یان وه‌دووکه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تا چه‌ند هه‌ورامی پابه‌نده به هه‌ورامی بوونی زیاتر وه‌ك له کورد بوون؟ ئایا نه‌کرانه‌وه به رووی تیره‌و شێوه‌زاره‌کانی تردا وای کردووه خه‌ڵکانی دی فێری هه‌ورامی نه‌بن؟ یان غرورو پێدانه‌ویستیبوون به هۆزه‌کانی تر له درێژایی مێژوووه‌وه هۆکار بووه؟ گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن ته‌نانه‌ت خاوه‌نێکی بیری چه‌پ نه‌ك هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایدیای ناسیونالیزمی به‌ڵکو بۆ ناوچه‌یی کاتێك ده‌نووسێت:
من هەورامیم
……………..
تا هەورامی نەبیت،
نازانی هەورامی بوون،
چ غرور و شکۆیەکەی بان زەمینیی
…………..
پێم وایه گه‌ر به درێژایی مێژوو، تاک و کۆمه‌ڵگای هه‌ورامانی هه‌موو دڵسۆزی و جددیبوونی خۆیان چڕکردایه‌ته‌وه‌و ته‌رخانکردایه بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی و پاراستنی بنه‌ماکانی، ئه‌وا زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بوون له‌م کاره‌دا، به‌ڵام بۆ نه‌یانکرد، لایان جێی بایه‌خ نه‌بوو؟ نه‌یانتوانی یان نه‌یانویست! ئه‌مه پرسیارێکه‌و وه‌ك زۆربه‌ی پرسیاره‌کانی تر وه‌ڵامه‌که‌ی به لێڵی ده‌مینێته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی دیراسه‌ی ئه‌کادیمی له‌م بواره‌دا به‌ره‌نجامه‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رده‌م زانستدۆستان.
نووسینی ئه‌م گوتاره ئاماژه‌دانه به لایه‌نی جوانی تاکی هه‌ورامی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه من ئه‌و په‌یوه‌سته نهێنییه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگای هه‌ورامان له‌سه‌رانسه‌ری زه‌ویدا به (لۆبی هه‌ورامی) ناوزه‌د ده‌که‌م، هه‌رچه‌نده ره‌نگه له شێوازێکی فه‌رمی و رێکخراوه‌ییدا نه‌بێت، به‌ڵام خودی شێوه‌زاره‌که به‌سه وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك و کۆکردنه‌وه‌و لێکنزیكردنه‌وه‌ی هه‌موو تاکه‌کان له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌یدا. که بێگومانم له پشت ئه‌و شێوه‌زاره‌شه‌وه کولتور‌و سایکۆلۆجی و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه.
ره‌نگه یه‌کێك له هۆکانی ئه‌م خاڵه ئیجابیانه بێت ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناوچه‌که‌ش په‌نایان بۆ ده‌به‌ن، وه‌ک چۆن سه‌دام له جه‌نگی کوه‌یتدا زمانی هه‌ورامی کردبوو به زمانی نهێنی ئاخاوتنی ناو ئامێره‌کانی (بێ ته‌ل- لاسلکی) سوپاکه‌ی.
ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌کی پێ بده‌م؛ پرسیار‌و خاڵی ئه‌وه‌یه که تێڕوانینی دوالیزمه‌و دووسه‌ریی کێشه‌کان لای تاکی هه‌ورامی چۆن که‌وتووه‌ته‌وه‌و چۆن به‌کارهاتووه؟ ئه‌مه‌ش له دوو جه‌مسه‌ری (ته‌وێڵه و بیاره) دا چڕ ده‌که‌ینه‌وه، گه‌ر گوێ له‌م ڤیدیۆیه بگرین ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت چۆن ئه‌م هزرمه‌ندو هونه‌رمه‌نده ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌کات، هه‌رچه‌نده شێوازێکی تاراده‌یه‌ك کۆمیدیی له خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و شێوازه په‌سه‌نده‌یه که ئه‌مڕۆ لای رۆشنبیران و جه‌ماوه‌ر جێی بایه‌خ و گوێ لێگرتنه. به‌ڵام له‌سه‌رێکی تریشه‌وه زۆر پرسیاری جددین و جێی تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌ن، که مرۆڤی هوشیار هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ریاندا باز نادات.
https://www.youtube.com/watch?v=dtxM9kN6fOo
جێی خۆیه‌تی له کۆتاییدا بپرسین ئایا ئه‌وه عاقڵمه‌ندی و ئاشتیخوازیی نییه، هه‌ورامان نه‌کراوه‌ته مه‌یدانی جه‌نگ به‌ناوی شۆڕشگێڕییه‌وه، وه‌ك پارتی و یه‌کیه‌تی کردیان و له وێرانکاری و جه‌رگبڕان هیچ سوودێکیان بۆ کورد نه‌بوو. 1991 یش ئه‌و هه‌له جیهانیه بوو که میلله‌ت تیایدا راپه‌ڕی و له ده‌ست سته‌م رزگاری بوو، به‌س مه‌خابن بازرگان و مافیاکان به‌ره‌که‌یان خوارد.
ره‌نگه له‌م سۆنگه‌یه‌وه بووبێت عه‌قڵییه‌تی نه‌خشه‌سازیی هه‌ورامان هه‌میشه به جۆرێکه سه‌ر شه‌پۆله‌کان بکه‌ون و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن، نه‌ك خۆیان بکه‌نه شه‌پۆله‌کان و پاپۆڕه جۆراوجۆره‌کان ئه‌جندای خۆیانیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ن.