ما 5257 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

شێرەکە هاواری کرد "راوەستە، راوەستە!" ئەوسا بۆ ماوەیەک دەستی کرد بە بیرکردنەوە. بە خۆی گوت "من بە هۆی ئەم دڕکەوە ئازار دەچێژم. هەرچۆنێک بێت دەبێ لەدەستی قوتارم بێت. جا چیە با پێنج شەقم تێهەڵدا. من تەنیا دەبێ لەدەست ئەم دڕکە رزگارم بێت. پاشان هاوڕێ بچووکەکەیشی دەخۆم."

 

هاوڕێیەکی بچووک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بۆ بەڕێز شێر، پاشای ئاژەڵان رۆژێکی ناخۆش بوو. بەمەبەستی راوی کەروێشکێک، خۆی بە نزارێکی چڕدا کردبوو. کەچی لەجیاتی کەروێشکەکە، بە دڕکێکی زلی هەڵچەقیوو لە پاشەڵی دا هاتبووەوە دەر.

هاواری یارمەتی کرد. بە باشترین شێوازی مومکین هەوڵی دەرهێنانی دڕکەکەی دا، بە دەست و بە دەم، بەڵام بێسوود بوو. چقڵەکە بە بەڕێز شێر پێدەکەنی.

داوای یارمەتیی لە ئاژەڵەکان کرد، بەڵام هەر هەموویان لێی دەترسان. بەم شێوەیە هیچ ئاژەڵێک ئامادەنەبوو کۆمەکی شێری پاشا بکات.

سەرئەنجام پاشای دارستان بەتووش رێوی زیرەکەوە بوو. پێی گوت:

ـ "تکایە دەتوانی ئەو دڕکە لە پاشەڵم دەربێنێ. ئازارێکی زۆری پێوە دەچێژم."

رێویەکە گوتی:

ـ "من بۆ ئەم کارە زۆر زیرەک نیم، بەڵام هاوڕێیەکی بچوکم هەیە زۆر لێزانە. دەتوانم پێی بڵێم، بەڵام پێش ئەمە داوایەکم هەیە."

شێرەکە پرسی:

ـ "داواکەت چییە؟"

رێویەکە گوتی:

ـ "لەبابەت پوڵ و خواردەمەنییەوە نیە. من تەنیا ئەو ئیزنە دەخوازم بتوانم پێنج شەقت تێهەڵدەم."

شێری پاشا بە سەرسوڕمان و تووڕەییەوە پرسی:

ـ "تۆ دەتەوێ شەق لە من هەڵدەی. دەزانی من کێم؟"

رێوی گوتی:

ـ "دەزانم، دەزانم،... ئەیچۆن نازانم. جا کەواتە من هیچ نیازێکم بەوە نیە دڕکەکە لە پاشەڵت دەربێنم. گەر ناتەوێ من دەڕۆم، ماڵئاوا!"

شێرەکە هاواری کرد "راوەستە، راوەستە!" ئەوسا بۆ ماوەیەک دەستی کرد بە بیرکردنەوە. بە خۆی گوت "من بە هۆی ئەم دڕکەوە ئازار دەچێژم. هەرچۆنێک بێت دەبێ لەدەستی قوتارم بێت. جا چیە با پێنج شەقم تێهەڵدا. من تەنیا دەبێ لەدەست ئەم دڕکە رزگارم بێت. پاشان هاوڕێ بچووکەکەیشی دەخۆم."

رێوی دەستی کرد بە تێهەڵدانی شێری پاشا. شەقەکانی دەژمارد "یەک،... دوو،... سێ... ،..." ئەوسا هاوڕێ بچووکەکەی هێنا.

هاوڕێکەی ژیژکێک بوو و زۆر بە ئاسانی دڕکەکەی لە پاشەڵی دەرهێنا. ژانەکەی بەرەبەرە رەوییەوە، بەڵام بیرێک پڕ لە پەشیمانی و تووڕەیی مێشکی شێری پاشای تەنی. بیری ئەوەی چۆن تۆڵەی ئەو پێنج شەقە بکاتەوە. ئەو چۆن دەیتوانی ژیژکەکە بخوا بەو هەموو دڕکە پێیەوە؟

 لە کۆتاییدا دەبا سەر دانەوێنێ لە ئاست زیرەکیی رێویدا.

A Little Friend

سەرچاوە:

 

http://www.english-for-students.com/A-Little-Friend.html

گەڕان بۆ بابەت