گه‌مه دۆڕاوه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ
سولێمان فه‌تاحی
کاتێك مرۆڤ دژی قه‌ناعه‌ته‌کانی خۆی ده‌جوڵیته‌وه، جۆرێك له شڵه‌ژانی ده‌روونی دووچاری دێت. مه‌گه‌ر چه‌ندان نموونه‌ی تریش وه‌ك (د.فه‌رهاد) هه‌ره‌شه‌ی ده‌رکردن و موچه‌بڕینیان لێنه‌کرا گه‌ر (حه‌په زه‌رده‌که) نه‌خۆن؟ وه‌ك ئازاد قه‌زازو ماردین ئیبراهیم و ده‌یانی تر، به‌ڵام ئه‌مان سه‌ربه‌رزانه وه‌ڵامی (نا) یان هه‌ڵبژاردو نه‌شمردن له برساند. که‌چی چه‌ند نموونه‌یه‌کی وه‌ك دکتۆر (ئا)یه‌کی گه‌و‌ره‌یان هه‌ڵبژاردو خۆیان خسته ژێر نیشانه‌کانی پرسیاره‌وه‌و ئێستاش له فه‌زای مه‌جازی و واقیعیدا هه‌ر ده‌نگ ده‌داته‌وه. که‌چی هه‌ر لێدان و ئیهانه‌کردنی که‌سایه‌تی بۆ مایه‌وه، که زۆر نامرۆڤانه‌یه‌و هه‌موومان دژی ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه بووین.
لێ مه‌خابن سیناریۆکه لێره‌دا ته‌واو نابێت. نه‌گبه‌تی سوکایه‌تی وشه و هزر له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به جۆرێکه، نه‌ك هه‌موو ته‌عدایه‌ك قبوڵ ده‌که‌ن، به‌ڵکو به‌قوربانی جه‌لاده‌کان ده‌بن و له‌وه‌ش سوکتر هه‌موو ئه‌و زۆرانبازیانه‌ی به ناوی جه‌نگ دژی گه‌نده‌ڵ و دزو... به‌رپایان کردووه به ملیۆنێك دۆلار هه‌راجی ده‌که‌ن و ئێدی هزرمه‌ندانی میکاڤیل ئاو بێنن و ده‌ست بشۆن.
ئه‌م سه‌رلێتێكچوونه نه‌ك ته‌نیا سه‌ر ده‌کێشێت بۆ ده‌موه‌ردان له که‌رامه‌تی شارێك و شارچێتی و ده‌م پیسی و جوێندان، به‌ڵکو سه‌رده‌کوتێت بۆ خۆکردن به نیگارکێشێکی کارامه‌و گۆرانیبێژێکی خه‌مینی ده‌نگ زوڵاڵ و سینه‌ماکارێکی لێهاتوو و رۆمان نووس و شیعر نووس و فه‌لسه‌فاندن و ته‌نانه‌ت وه‌رزشو‌انێکی سه‌رکه‌وتووش. ئه‌م خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه له دنیای پسپۆڕیی سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا جێی نابێته‌وه، دنیای تایبه‌تمه‌ندییه ورده‌کان! مه‌گه‌ر له پاشاگه‌ردانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ژیرده‌سته‌و چاوچنۆکی ناحاڵیدا نه‌بێت، ئه‌وانیش هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌وه‌دا ئیختیزال ده‌که‌ن، وه‌ك ته‌ماشاکارێکی فلیمێکی کۆمیدی هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و له‌مه زیاتر نییه.
رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نسا توشی شۆك بووم که بینیم ئه‌م پرۆفیسۆرو فه‌یڵه‌فوسه ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که نووسیبووی که ئه‌و وای پێشبینی ده‌کات (جان ماری لۆپێن) ده‌یباته‌وه، منیش یه‌کسه‌ر وته‌که‌م کۆپی کرد، چونکه ده‌مزانی وا ده‌رناچێت و ئه‌ویش هه‌ر زوو دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌کان ده‌یسڕێته‌وه، هه‌ر واش ده‌رچوو:
Farhad Pirball added 2 new photos.
خەڵکینە!
ئەگەر لەبەر خاتری ڕازیکردنی ئۆپۆزیس وێن، جەنابی سەرۆک بارزانی ڕازی ببێت ژنێک ببێت بە سەرۆک پەرلەمانی داهاتووی کوردستان ؛ تکایە
ئێوە ڕازی مەبن بۆ سەرۆک هەرێمیش هەر " ژنێک" هەڵبژێرن!!!
...
- هەفتەی داهاتوو ژنێک دەبێتە سەرۆک پەرلەمانی داهاتووی کوردستان
"چونکە پیاویان تێدا نەبوو!"
------------------------------------------ فەرهاد پیرباڵ: بژی ژان ماری لۆپێن! سبەینێ دەبێتە سەرۆکی نوێی فەرەنسا!
***
Farhad Pirball
دوو پێشبینی (دوو مانگ زیاترە دەڵێم):
- ژنێک دەبێتە سەرۆک پەرلەمانی داهاتووی کوردستان چونکە پیاویان تێدا نەبوو!
- جان ماری لۆپێن دەیباتەوە لە ئینتیخاباتی سبەینێی فەرەنسا دەنگدەداتەوە هەڕەشەی ئەم دوو موفاجەئەیە!
ف. پیرباڵ