ما 5904 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

نەژاد عزیز سورمێ

گەڕانەوەى بارانە
پێوەدان نییە
چزووى پەشمەستى بەفراوییە
خەمەکان بڵاوبوونەتەوە
مەیدانى سێرک چۆل کراوە
خەبەرت هەیە (کلۆدیۆس)
لە سەرەمەرگایە... دەمرێ؟

 

سپیبوونەوە

نەژاد عزیز سورمێ

 (١)

گەڕانەوەى بارانە

بەهمەنى بەفرە سوورەکە

کەس نەما ڕاپێچى نەدا

کەو

ئاسک

کارە وردیلەکان

تەنانەت چاوەڕوانى و

شەرمى ئەفسانەیى کچانى لادێش

کەس نەما... (کەڵ) نەبێ.

ئەوەى نهێنى لە لا بوو

بێ یاوەر...  بێ هاواروبانگ

بێ نژدەوان بوو

وەسا بوو

پڵنگێکى ماڵیى، پاسەوانى تاریکى

تۆى تیا نووستى، نوقمى نەبانى

شاش ببووى ، بێ ئامان.

 

(2)

گەڕانەوەى بارانە

ئاوەدانییە.

بێدار بوویەوە

خۆت تەنیا بینى:

(ئەوە برادەرایەتى نییە

هاوەڵەکانت جێت بێڵن)

بۆ کوێ دەچن؟

وەرزى گەڕانەوەى بارانە

ئاشى دیان پێ نانرێتەوە

فێڵ بوو

(هیپۆمینس) بەهێزى بازوو

گرەوى لە (ئەتلانتا) نەبردەوە

هیپۆمینس گرەوى لە بایش دەبردەوە.

ئەتلانتا خۆى واى دەویست

ئاشى دیان پێ نانرێتەوە

وەرزى گەڕانەوەى بارانە.

(3)

ئاهەنگى جێژنى لەدایک بوون نییە

گەڕانەوەى بارانە

پێوەدان نییە

چزووى پەشمەستى بەفراوییە

خەمەکان بڵاوبوونەتەوە

مەیدانى سێرک چۆل کراوە

خەبەرت هەیە (کلۆدیۆس)

لە سەرەمەرگایە... دەمرێ؟

1/1986

 

 Image result for regn kunst

گەڕان بۆ بابەت