لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
سەردەمانێک ژنێکی پیر لە گوندێکی بچوکدا دەژیا. کاتێک خۆر ئاوا دەبوو، پیرەژنەکە چرایەکی هەڵدەگیرساند. چراکە زۆر لەخۆ بایی بوو و پێی وابوو گەشترین بوونەوەری ناو جیهانە.
پیرێژن و چراکە
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
سەردەمانێک ژنێکی پیر لە گوندێکی بچوکدا دەژیا. کاتێک خۆر ئاوا دەبوو، پیرەژنەکە چرایەکی هەڵدەگیرساند. چراکە زۆر لەخۆ بایی بوو و پێی وابوو گەشترین بوونەوەری ناو جیهانە. لە شەوێکی ساردی پڕ بادا چراکە کوژایەوە و هەر بۆیە دەستی کرد بە گریان. پیرەژنەکە پێی گوت نابێ ئەوەندە لەخۆ رازی بێت. پاشان سەرلەنوێ دایگیرساندەوە. لەدووای ئەوە، چراکە چیتر لەخۆرازی نەما و بوو بە خاوەن هەڵس و کەوتێکی جوان.
وانەی ئەخلاقی: خۆت بە ناوەندی جیهان مەزانە!
سەرچاوە:
http://www.english-for-students.com/An-Old-Lady.html