ما 3782 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مەهدی خالید خەمبار

بەڕای بەندە ئەنجامدانی هەر شێوە ڕێفراندۆمێک لەم ئان و ساتەو بێئەوەی پەڕلەمان کارابکرێتەوەو بێئەوەی چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەکان و پرسی برسێتی و بێموچەیی بکرێت، بەدڵنیاییەوە جەماوەرەکەی کوردستان دابەشی سەر دوو بەرەی دژبەیەک دەکرێت و بەدوریشی نابینم پەل بۆ ڕودانی بەریەک کەوتن و توندوتیژی نەهاوێت!

 

کام ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ؟

مەهدی خالید خەمبار

ئەفسوس کە قەدەرو موقەدەراتی گەل لە ئێستادا کەوتۆتە ژێرباری ڕەحمەتی ئەم سەرکردانە و ئەم کادیرە عەسکەری و ڕێکخستنە حیزبیانەی دوێنێ و سیاسەتمەدارانی عەیار ٢٤ ئەمڕۆ کە بەئارەزوی خۆیان گەمەی پێدەکەن.

ئەمەو بێسەرەوبەرەیی و گەندەڵی تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی حوکمڕانیو بەڕێوەبردنی وڵاتیان دوچاری ئیفلیجی کردوە.

گەورەکانم! لەڕادەبەدری فرتو فێڵو چاوبەستەکێ و سیناریۆو گەمەسیاسی و کۆبونەوە و لیژنەکانتانو هەڕەشە و هەتککردن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و ژنان کە ڕۆژانە دەیانبینین و دەیانبیستین هەموانی نوقمی بێهیوایی و بێبڕوایی و بێمتانەیی و ترسکردوە و بەئاستێکی ئیجگار مەرسیدار گەیشتوە.

گەورەکانم! پێویستە ئیترلەوە بگەن کە جامی ڕقی جەماوەر پڕبوە وچیترمتمانە بە قسە و بەڵێن و ڕاستگۆیی و دڵسۆزیتان ناکات. دروستبونی بێمتمانەیی لای بەشێک لە هاونیشتیمانیانی کوردستان بە ڕیفراندۆم و ئەم دەوڵەتە سەربەخۆیە کوردیەی کە لە ڕابردودا ڕوبارێک خوێن و فرمێسکی لە پێناودا ڕژاوە و گەورەخەونی هەمو تاکێکی کوردبوە، ئەمەشیان لەبێبنەماییەوە سەرچاوەی نەگرتوە

پەکخستنی پەڕلەمان و ڕێگری لە دکتۆر یوسف و ناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ ئەودیوی دێگەڵە،بەدڵنیاییەوە بێمەبەست و بێدیراسەکردنێکی وردی پارتی نەبوە، بەڵکو ئامانج لێی لێدانبو لەو دەزگا چاودێریە شەرعیەی کە چاودێربو بەسەر بەشێک لە کەینوبەینەکانی حکومەت و دامودەزگاکانیترەوە، بەمەش توانی مس بتاوێنێتە نێو قوڕگ و چاوی ئەوانەی لە پەڕلەماوە چاودێری پۆخڵەواتەکانی حکومەتو سەرۆکایەتیان دەکرد، ئیتر دەسەڵات و گەندەڵکاران و تاڵانچیان بە ئارەزوی خۆیان کەوتنە تەخشانو ڕەخشانکردن و دزینی سەرخان و ژێرخان و قوتی میللەت و گواستنەوەیان بۆ بانکەکانی دونیا.

لەم کاتێکدا کە (پەڕلەمان هێشتا کارا نەکراوەتەوە،ژمارەیەک وەزارەتخانە بێوەزیرن، سیاسەتی برسیکردن میلەتی پەرێشانکردوە،پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد و نەبونی یەکڕیزی نیشتیمانیو فرەخیتابی سیاسی، بەردەوامی هەژمونی تاک حیزبی و بنەمالەیی بەسەر هەمو هەوڵەکانی چاکسازی و بڕیارەکاندا، کەمتەرخەمی ئەدای دیبلۆماسیەیی کوردی لە بەدەستخستنی کۆدەنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، دژایەتیکردنی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان وڵاتانی دراوسێ لە ئەنجامدانی ڕێفراندوم، لۆژیک پاشگەزبونەوە کە ڕەنگە لە کۆتادا پەنای بۆببردرێت بەچارەسەر دەزانێت، کەچی مکوڕبونی پارتی و بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، یان ئەوەتا دوبارەبونەوەی مێژوە و سیناریۆکەی داگیرکردنی کوێت و دەرپەڕاندنی عێراق لێی نوێدەکرێتەوە!

ئاخر گەلۆ ئەبێ ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە نێو ئەم هەمو ئەگەرە مەترسیدارەدا چ سەرکەوتنێک تۆمار بکات؟ لە ئەگەری بونی پێشتوانی وێتێکی خاوەن بڕیاریشدا بەتەنها دورنیە نەبێتە هەڵاسانی شەڕێکی گەورەو کارەساتباری لێنەکەوێتەوە، یانیش ئەوەتا خۆی لە گەمەیەکی سیاسی حیزبێکووڵاتێکی دەرەکیدا دەبینێتەوە پێکەوە دوا بزمار لە تابوتی دەوڵەتی کوردی دەدەن!

بەڕای بەندە ئەنجامدانی هەر شێوە ڕێفراندۆمێک لەم ئانوساتەو بێئەوەی پەڕلەمان کارابکرێتەوەو بێئەوەی چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەکان و پرسی برسێتی و بێموچەیی بکرێت،بەدڵنیاییەوە جەماوەرەکەی کوردستان دابەشی سەر دوو بەرەی دژبەیەک دەکرێت و بەدوریشی نابینم پەل بۆ ڕودانی بەریەک کەوتن و توندوتیژی نەهاوێت!

پارتی بە ڕێگری لە سەرۆکی پەڕلەمان و ناردنەماڵەوەی وەزیرەکانی گۆڕان لە ڕێگەی هێزەوە توانی باڵانسی هێز بەلای خۆیدا بخاتوهەموحیزبەکانیتربە یەکێتی نیشتیمانیشەوە ناچار بەوە بکات ڕو لە پیرمام بکەنو بەهەموشیان دکتۆر یوسفیان پێ ناگەڕێتەوە!

سەیرە لەو کاتەی کۆڕەو جیهانی هێنایە سەر خەت و کورد گەورەترین پشتیوانی بۆخۆی زامنکرد کەچی ڕێبەرانی حیزبەکان بۆ گفتوگۆەو خۆیان گەیاندە بەغدای بەعسی ئەو کاتە، ئەرێ خێربو لەخەمی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیدا نەبون؟ لەو کاتەی کە هەمو کورد متمانەی لەسەر دامەزراندنی پەڕلەمانی کوردستانو حکومەتی هەرێم هەلچنیبو، ئێوە بە هەڵگیرسانی شەڕی کورد کوژە دەوڵەتی کوردیتان لەبارتانبرد! لەو کاتەشی کە ڕژێمی بەعس لەناوبراو عێراق کەوتە دۆخی بێخودانیەوە، جیا لە کورد هیچ هێزێکیتر بونی نەبو، لەوکاتەش سەرانی کورد بەهەڵەداوان بەرەو بەهەشتی بەغدا بەڕێکەوتن و هێزە عێراقیەکانی نێو ئوتێلەکانی وڵاتانیان هێنایەوە سەرسفرەی حازری،هەر بیرتان لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەدەکردەوە! لەو دەمەشی کە کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوە بزوتنەوەی ڕیفراندۆمیان دامەزراندو شەووڕۆژیان خستە سەریەک تا بتوانن زۆرترین واژۆ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەدەستبهێنن، پاشان گەیێندرانە بەغدای دەوڵەتی دەڵەمە،کەچی ئێوە کردتانە شاباش و پیاوەتی خۆتانوڕێزتان لەو هەمو واژۆیەی گەل نەگرت و ئەوهەوڵە گەورەیەی گەلیشتان نەزۆک کرد!

لە کۆتاییدا دەڵێم دەوڵەتی کوردی خەونی هەمو تاکێکی کوردە، دەستمان دامێنتان مەیکەنە قوربانی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و مەیکە مێژویەک بۆ کەسێک و بنەماڵەیەک و حیزبێک، لەکاتەدا کە نیەت لێی ئەمەبێت ئەوا چاوەڕوانی نەچونە سەر سندوقی هەزارانی وەک من بکەن دەنگ بەو ڕێفراندۆمە نادەن و شکست دەخوات!

  Bilderesultat for referandum kunst

 

 

 

  

گەڕان بۆ بابەت