ما 8752 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کاتژمێرەکەی باوەگەورە دوانزە جار لێیدا. گەڕامەوە بۆ ناو جێگاکەم و ئەگەرچی زۆر ماندوو بووم، بەڵام نەمتوانی بخەوم. زۆر دەترسام. مێشکم لێواولێوی بیرە ترسناکەکان بوو. پاش ماوەیەک، سەرئەنجام خەوم لێکەوت. لەپاش سەعات هەشتی بەیانی بەئاگاهاتم و، تەلەفزیۆنەکەم هەڵکرد. 

 

 

تەنیا لە ماڵەوە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

شەوێکی تاریک و باراناوی بوو. بەتەنیا لەماڵەوە بووم، دەمویست بخەوم کە وێنەی سێبەرێکی ترسناکم لە پەنجەرەکەدا بینی. هاوارم لێکرد: "کێیە؟" کتوپڕ بروسکەیەک کە بە شوێنی دا هەورەگرمەیەک هات، پەنجەرەکەی روونکردەوە. ئەوسا روخساری شێرێکم بینی دەینەڕاند. لەو شێرە ونبووەی دەچوو لە سیرکی ناوچە هەڵاتبوو و تەلەفزیۆنیش لە هەواڵەکان دا باسی لێکردبوو. زۆر ترسام. بەرەو جێگاکەم هەڵاتم و لێفەکەم کێشا بە سەر سەرمدا. هاوارم لە دایک و باوکم کرد، بەڵام وەڵامێک نەبوو. هاتەوە بیرم کە لە میوانی بوون و هەتا شەو درەنگان نەدەهاتنەوە.

بە دزییەوە لە ژێر لێفەکەوە سەیری دەرەوەم کردەوە، بەڵام لەوە تاریکتر بوو بتوانم شتێ ببینم. دوواتر گوێم لە دەنگی پێیەک بوو. دەنگە پێیەکان هەتا دەهات بەرز و بەرزتر دەبوونەوە. ئەوەندەی پێ نەچوو دەنگەکان مردن.

کاتژمێرەکەی باوەگەورە دوانزە جار لێیدا. گەڕامەوە بۆ ناو جێگاکەم و ئەگەرچی زۆر ماندوو بووم، بەڵام نەمتوانی بخەوم. زۆر دەترسام. مێشکم لێواولێوی بیرە ترسناکەکان بوو. پاش ماوەیەک، سەرئەنجام خەوم لێکەوت.

لەپاش سەعات هەشتی بەیانی بەئاگاهاتم و، تەلەفزیۆنەکەم هەڵکرد. بینیم شێرە ونبووەکە سەرلەبەیانی لە لایەن سیرکەکەوە دۆزرابووەوە. بەم هەواڵە زۆر هەستم بە ئارامی کرد.

دوواتر هەموو رووداوەکەم بۆ دایک و باوکم گێڕایەوە.

ئەوان بە تەواوی پەشۆکان و، بڕیاریان دا کە ئیتر قەت بە تەنیا بە شەو لە ماڵەوە جێم نەهێڵن.

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com

 

Bilderesultat for the lion back vindu

 



 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت