ما 2280 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بەرەو تانکەری ئاوەکە چووین. کاڤیا پرسی "یەکەم کەس کێ سەردەکەوێ؟" گوتم "تۆ." رازی بوو. بەسەر تانکیی ئاوەکەدا سەرکەوت و چووە ناو خانووەکەوە. منیش بە شوێندا رۆیشتم و ئەوسا بە شوێن تۆپەکە ژێری قەنەفەی خەوتنێکمان دەپشکنی کە گوێمان لە دەنگێک بوو. ڤیجای بووی کە بە ئەسپایی دەیگوت "دایکم بانگت دەکا."

 

تۆپە ونەکە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رۆژێکیان من و 'کاڤیا' بە تۆپ و راکێت یاریمان دەکرد کە تۆپەکە کەوتە ناو ماڵی 'تاکوو'وەوە. زۆر ترساین. چووین بۆلای و داوامان لێکرد تۆپەکەمان بداتەوە.

وتی نایداتەوە. زۆرمان پێ ناخۆش بوو.  کتوپڕ بیرێک بە مێشکمدا هات. لە پشت خانووەکەی 'تاکوو' تانکەرێکی ئاوی لێبوو. سەیرم کرد و بە کاڤیام گوت "کاڤیا سەیری ئەوە کە! ئێمە دەتوانین بچینە سەری و بەسەر دەرگاکەدا بازدەینە ئەو دیو." هاوڕێکەم بەمە رازی بوو. بەڵام هەردووکمان دامەنمان لەبەردا بوو. بۆیە نەماندەتوانی بە تانکەری ئاوەکەدا سەرکەوین. کاڤیا گوتی "گرینگ نیە، بزانین سبەی چۆن دەبێ. لەبیرت بێ بەیانی شەڵوار لەبەرکەیت!" منیش ماڵئاواییم لێکرد و بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە.

بۆ بەیانییەکەی زوو چووم بۆ ماڵی کاڤیا. هەردووکمان شەڵوارمان لەبەردابوو. 'ڤیجای' برای کاڤیا کە هەموو شتێکی دەزانی، گوتی "سەرکەوتوو بن!"، گوتی گەر پێویستیتان بە یارمەتی بوو بانگم لێبکەن.

بەرەو تانکەری ئاوەکە چووین. کاڤیا پرسی "یەکەم کەس کێ سەردەکەوێ؟" گوتم "تۆ." رازی بوو. بەسەر تانکیی ئاوەکەدا سەرکەوت و چووە ناو خانووەکەوە. منیش بە شوێندا رۆیشتم و ئەوسا بە شوێن تۆپەکە ژێری قەنەفەی خەوتنێکمان دەپشکنی کە گوێمان لە دەنگێک بوو. ڤیجای بووی کە بە ئەسپایی دەیگوت "دایکم بانگت دەکا."

دەستوبردمان کرد و تۆپەکەمان دۆزییەوە. بەڵام لە تەنیشتیدا شمشێکی ئاڵتۆنیشـمان بینی. بەپەلە هەر دووکیمان هەڵگرت و بەسەر تانکیی ئاوەکەدا پەڕینەوە. کاتێک گەیشتینەوە ماڵی کاڤیا، تەلەفزیۆنەکە رۆشن بوو. کاتی هەواڵەکان بوو.

باوەڕم بە گوێی خۆم نەدەکرد کاتێک هەواڵەکان گوتی بیست شمشی تەڵا لە تەڵافرۆشییەک دزراوە. وێنەی یەکێک لە شمشەکانیان لە تەلەفزیۆنەکەدا پیشان دا و رێک لەوەی دەچوو ئێمە پەیدامان کردبوو. ئیتر هەر هەموومان زانیمان چ خەبەرە. لە نیگای هەمووماندا دەخوێندرایەوە.
دەستبەجێ چیرۆکەکەمان بۆ دایکی کاڤیا گێڕایەوە و ئەویش دەستبەجێ زەنگی بۆ پۆلیس لێدا. پۆلیس زۆر خێرا گەیشت و تاکوویان گرت. باقی ئاڵتونەکەیشیان لە خانووەکەیدا دۆزییەوە.

پاش ماوەیەک سەرۆکی پۆلیسەکان هات بۆلامان و، گوتی "منداڵەکان سوپاس بۆ گرتنی دزەکە! ئەمەیش پاداشتێکە بۆ ئێوە."

بە کردنەوەی دیارییەکە سەرمان سووڕما. پاداشتەکە، کتێبی چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە پەیداکردنی دز بوو. 


سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/

 

 Bilderesultat for barn løper

گەڕان بۆ بابەت