ما 11646 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

بێچارە شرینگیری شرینیڤاز! وادیاربوو ئەمڕۆ لە رۆژی قژبڕینی ساڵانەیدا کەس نەیدەویست یارمەتی بدا و، قژی درێژی بۆ کورت بکاتەوە. چاو بە فرمێسک لە ماڵەوە هاتە دەر، گوندی جێ هێشت و رووی لە دارستان کرد. لەوێ لە ناو دارستانەکە لە تەنیشت ئەشکەوتێکدا دانیشت و، بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان.

 

رۆژی قژبڕینی ساڵانە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

نووسەر: نوونی

رۆژی قژبڕینی سالانەی 'شرینگیری شرینیڤاز' بوو. شرینگیری وەک هەمیشە لە ماڵ هاتە دەر و چوو بۆلای سەرتاشی گەڕەک. بەڵام سەرتاشەکە پێی گوت ئەمڕۆ کاتی نیە بۆ ئەوەی قژێکی ئەوەندە درێژ کورت بکاتەوە. خەمگین، شرینیڤاز گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی داوای یارمەتی لە ژنەکەی بکا. بەڵام ژنەکەی وتی ئەمڕۆ کاتی نیە بۆ ئەوەی قژێکی وەها درێژ کورت بکاتەوە. کەمێک توڕە، شرینگیری چوو بۆلای هاوڕێ خەیاتەکەی. بەڵام خەیاتەکە وتی ئەمڕۆ کاتی نیە بۆ ئەوەی قژێکی وەها درێژ کورت بکاتەوە. بەدڵەڕاوکێیەوە ئەمجارە شرینگیری چوو بۆ لای هاوڕێیەکی تری کە دارتاش بوو. بەڵام ئەویش وتی ئەمڕۆ کاتی نیە بۆ ئەوەی قژێکی ئاوەها درێژ کورت بکاتەوە.

بێچارە شرینگیری شرینیڤاز! وادیاربوو ئەمڕۆ لە رۆژی قژبڕینی ساڵانەیدا کەس نەیدەویست یارمەتی بدا و، قژی درێژی بۆ کورت بکاتەوە. چاو بە فرمێسک لە ماڵەوە هاتە دەر، گوندی جێ هێشت و رووی لە دارستان کرد. لەوێ لە ناو دارستانەکە لە تەنیشت ئەشکەوتێکدا دانیشت و، بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان.

ـ "رۆژ خەریکە ئاوا دەبێ و من هێشتا نەمتوانیوە لەسەر وادەی ساڵانەی خۆم بم و، قژم کورت بکەمەوە. خوایە گیان یارمەتیم بدە!"

پڵینگێک کە لە ئەشکەوتەکدا بەدوور لەهەر هەراو زەنایەک خەوتبوو، ئەم دەنگە دەنگە یەکجار ئارامییەکەی لێ تێکدا. بۆیە بەوپەڕی تووڕەییەوە هاتە دەر و لە کاتێکدا دەینرکاند، بە چنگە گەورەکانی بەرەو شرینگیری هێرشی هێنا. بێچارە شرینگیری ئەوەندە ترسا... ئەوەندە ترسا... ئەوەندە ترسا کە هەرچی قژ بە سەریەوە بوو هەڵوەری و کەوتە خوار. شرینگیری بە هەڵاتن بەرەو گوندەکەیان گەڕایەوە. پڵینگەکەیش بەرەو ئەشکەوتەکە و لەوێ دیسان خەوتەوە.

ئیستا ئیتر 'شرینگیری شینیڤاز' پێویستی بەو نیە تا ماوەیەکی یەکجار درێژی تر قژەکانی قورت بکاتەوە.

 

 Bilderesultat for bonde kunst

گەڕان بۆ بابەت