ما 3079 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

"فێرگه‌ی زمانی کوردی سۆما" و ده‌ستپێکردنی چالاکیی له‌ بۆکان

 

ئەمە هەواڵێکە کە لە ماڵپەڕی "کوردپرێسدا" بڵاو کراوەتەوە. بە گوێرەی ئەم هەواڵە کە لە زبانی یەکێک لە ئەندامانی ئەم فێرگەیەوە بە نێوی "ئەیوب میری"وە بڵاوکراوەتەوە،وای دەردەخات کە کۆمەڵێک لاوی دڵسۆز و خزمەتکاری وێژە و فەرهەنگی کوردی بڕیاریان داوە کە خۆبەخشانە لە بواری فێرکاری زبانی کوردیدا چالاکی بنوێنن ولە بواری فێربوونی زبانی دایکدا یارمەتی خوازیارانی ئەم فێربوونە بدەن.

 

 ده‌ستپێکردنی چالاکیی "فێرگه‌ی زمانی کوردی سۆما" له‌ بۆکان

ئەمە هەواڵێکە کە لە ماڵپەڕی "کوردپرێسدا" بڵاو کراوەتەوە. بە گوێرەی ئەم هەواڵە کە لە زبانی یەکێک لە ئەندامانی ئەم فێرگەیەوە بە نێوی "ئەیوب میری"وە بڵاوکراوەتەوە،وای دەردەخات کە کۆمەڵێک لاوی دڵسۆز و خزمەتکاری وێژە و فەرهەنگی کوردی بڕیاریان داوە کە خۆبەخشانە لە بواری فێرکاری زبانی کوردیدا چالاکی بنوێنن و لە بواری فێربوونی زبانی دایکدا یارمەتی خوازیارانی ئەم فێربوونە بدەن.

هەرچەند ئەم ئەرکە لە باری یاساکانی مافەکانی مرۆڤەوە دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەروڵاتێک و، هەروەها خوێندن بە زمانی دایک یەکێکە لە مافە حاشاهەڵنەگرەکانی هەر ئینسانێک، دیاردەیەک کە بە داخەوە هێشتاکە لە ئێران سەری هەڵنەداوە، بەڵام خودی ئەوەی کە وەها دەرفەتێک بۆ گەنجانی وڵات دەڕەخسێت کە بتوانن لە رێگای ناوەندە مەدەنییەکانی خۆیانەوە لەم پێناوەدا هەنگاو هەڵبگرن، خۆی لە خۆیدا هەواڵێکی گرنگ و جێگای سەرنج و بە نرخە.

ئێمەیش وەک ماڵپەڕی قەڵەم، وێڕای دەسخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لەم بوارەدا چالاکی دەنوێنن، خۆشحاڵی و پێخۆشبوونی خۆمان بەم جوڵە فەرهەنگییە دەردەبڕین و هیوادارین کە نمونەی ئەو جۆرە چالاکییانە هەموو شارەکانیتریش بگرێتەوە و گەنجان و ێکۆشەرانی ئەم بووارە خۆیان هەستن بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە. هەمەگیر بوون و پەرەسەندنی وەها هەنگاوگەلێک دەتوانێت هاندەر و رێگە خۆشکەر بێت بۆ ئەوەی کە سیستمی گشتیی پەروەردە لە وڵات بەو قەناعەتە بگات کە خۆی ئەم ئەرکە بەشێوەی یاسایی و دەوڵەتی جێبەجێ بکات.

بۆ زانیاری زۆرتر و خوێندنەوەی دەقی هوەاڵەکە دەتوانن ئەم لینکە کلیک بکەن

 

 

گەڕان بۆ بابەت