ما 4599 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

نەژاد عزیز سورمێ

"ئای ئیتاڵیای خۆشەویست!"
مەرگ کەنارەکانیشی ڕەش کردەوە.
باسکی مێژوویان باداوە
کەس نییە سەرەداوەکان گرێ داتەوە
ئیتاڵیای خۆشەویستم!

 

مۆدلیانی

نەژاد عزیز سورمێ

 

ڕووبارەکانی دۆزەخ

لە ژووری گریانەوە دێن

شوێنەواری هیچ ڕێگایێ دیار نییە

دارستان و بڵندایی

پیلیان تێک هەڵکێشاوە.

تۆ هەر بڵێ و بڵێرەوە!

کەس بە نرخی باوەرێنیش ئاوڕی لێ ناداتەوە.

کێ ماسی لە ناو ئاو دەکڕێ؟

تۆ هەر بڵێ!

(لیڤۆڕنۆ) نوقمی کوێرایی دەریا بووە

دانی لە دەمامکەکانت گڕساندووە.

 

((ئای ئیتاڵیای خۆشەویستم!))

کەس نییە لە ڕەشە شەوی پاریس دا

چرایەکی بۆ هەڵبکا

(جین) یش جۆگەی ڕووباری دۆزەخە

لە ژووری گریانی دانتی دەکاتەوە

هاوارێکی بێ هودەیە

تەمەننای مەرگی دووەمە.

 

((ئای ئیتاڵیای خۆشەویست!))

مەرگ کەنارەکانیشی ڕەش کردەوە.

باسکی مێژوویان باداوە

کەس نییە سەرەداوەکان گرێ داتەوە

ئیتاڵیای خۆشەویستم!

 

 Image result for helvetes elver

گەڕان بۆ بابەت