لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کێڤین تەمبری جوانی کۆکردبووەوە کە ئیستاکە لەلای هاوڕێکەی 'ئالان' بوو. بڕیاری دا بیانهێنێتەوە لای خۆی، چونکە لێرە جێگایان ئەمنتر بوو. بەڵام کێڤین نەیتوانی بڕوات چونکە هاوڕێی دایکی بۆ سەردان هاتبووە لایان و، دایکی داوای لێکرد لە ماڵەوە ببێنێتەوە.

 

رۆژانی پشوو

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'کێڤین' بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی رۆژانی پشوو بوو. دایکی بەردەوام ئاماژەی پێدەدا رۆژانی پشوو رۆژانێکی یەکجار خۆش دەبێ.

کێڤین دەفتەرچەکەی دەرهێنا. تاقیکارییەکان تەواوببوون و پشوو دەستی پێکردبوو. هەنووکە وەک باڵندە ئازادبوو، ئازاد بۆ نیگارکێشانەوە، بۆ یاریی کریکێت و بۆ سەیری تەلەفزیۆن،... ئازاد بۆ هەر شتێ حەزی لێبوو.

کتوپڕ زەنگی دەرگایان لێدا.

ئەمە دەردی کوڕە مامەکەی واتە 'ماکس' بوو کە کاتێک سڵاوی دەکرد دەیقیژاند، ماکس پەڕییە سەر جێگاکەی کێڤین و لە کاتێکدا قەڵەم رەنگییەکانی لەژێرخۆیدا شکاند، وتی "هاتووم لێرە بۆ پشووی هاوینە بمێنمەوە."

کێڤین کە چاوەڕوانی ئەم سورپرایزی دایکی نەدەکرد لە ناو جێگاکەیدا بیری کردەوە ئەگەر ئەمە دەستپێکی پشووی هاوینەی بێت، ئەوا هەفتەی داهاتوو خراپترین هەفتەی دەبێ.

رۆژانی داهاتوو بۆ کێڤین زۆر ناخۆش دەبوون.

لە دووای ناشتا بڕیاری دا وێنەبکێشێتەوە. 'ماکس'ی بەختەوەر بە دەورییەوە نەبوو. کێڤین هەموو کەرەسەی کێشانەوەی دەرهێنا و دەستی کرد بە کێشانی دیمەنێکی جوان. لە تەواوبووندا بوو کە ماکس بە بتڵێک پیپسی یەوە خۆی بە ژوورەوەدا کرد. ماکس پێپسی یەکەی بەسەر نگارەکەدا رژان و بە تەواوی تەڕی کرد.

رۆژی دوواتر خراپتر بوون.

تا ئێوارە هەموو شتێ بە خۆشی رۆیشتە پێش. کێشەکە لەوێوە دەستی پێکرد کە ماکس جل و بەرگە پیسەکانی خستە ناو جلشۆرەکەوە. لەپاش ماوەیەک کێڤین گوێی لە دەنگێکی سەیربوو کە لە جلشۆرەکەوە دەهات. بەپەلە چوو بۆ ئەوەی بزانێ چ قەوماوە کە بینی ماکس باشترین پێڵاوەکانی لەگەڵ جل و بەرگەکان خستبووە ناو جلشۆرەکەوە.

رۆژێکیان کێڤین خەریکی رۆژنامە خوێندنەوە بوو کە هەواڵێک سەرنجی راکێشا. بە دەنگی بەرز هەواڵەکەی خوێندەوە "دیک براون تەمبرناسی بەباوبانگی دونیا هەفتەی رابردوو هەموو تەمبرەکانی لە شارەکەی خۆی لێ دزراوە. چەندین دزیی تری تەمبر کراوە کە پۆلیس پێی وایە هەر هەموویان پێکەوە پێوەندیان هەیە."

هەواڵەکە لەکۆتاییدا هەموو تەمبرکۆکەرەوەکانی ئاگادار دەکردەوە کە ئاگاداری تەمبرەکانی خۆیان بن.

کێڤین تەمبری جوانی کۆکردبووەوە کە ئیستاکە لەلای هاوڕێکەی 'ئالان' بوو. بڕیاری دا بیانهێنێتەوە لای خۆی، چونکە لێرە جێگایان ئەمنتر بوو. بەڵام کێڤین نەیتوانی بڕوات چونکە هاوڕێی دایکی بۆ سەردان هاتبووە لایان و، دایکی داوای لێکرد لە ماڵەوە ببێنێتەوە.

کێڤین بڕیاری دا ماکس بنێرێ. بۆیە ئادرەسی خانووەکەی ئالانی دایە و ماکسیش رۆیشت. ئەوەندەی پێ نەچوو ماکس بە ئالبومەکەوە گەڕایەوە و کاتێک کێڤین ئالبۆمەکەی بەسەرکردەوە بینی ئەلبومەکەی خۆی نیە و تێیدا پڕی تەمبری گرانقیمەتە. راستییەکەی ئەوە بوو ماکس بە هەڵە لە دەرگایەکی تری دابوو، کاتێک دەبینێ کەس دەرگای لێناکاتەوە و دەرگاکەیش دانەخراوە، دەچێتە ژوورەوە و ئەلبومێک دەدۆزێتەوە کە لە هی کێڤین دەچێ. بۆیە هەڵیدەگرێ و دەگەڕێتەوە.

کێڤین دەکەوێتە گومانەوە و پێی وادەبێ کە ئەمە رەنگە هەمان ئەلبومە دزراوەکەی دیک بروان بێت. بۆیە لەگەڵ پۆلیس پێوەندی دەگرێ و ئاگاداریان دەکاتەوە.

هەفتەیەک لە کاتەوە دەگوزەرێ کە کێڤین و ماکس بە هۆی دۆزینەوە ئەلبومەکەی دیک براونەوە پاداشتیان وەرگرتووە. کێڤین بیردەکاتەوە "ئیتر قەت لە ماکس توڕە نابم."

"کێڤین، پەڕیمە سەر موبلەکان و چاویلکەکەتم شکاند!" لە کاتێکدا لە چنگ کێڤین خۆی دەرباز دەکا، دەڵێ "هیچ کەس کامڵ نیە."

 

سەرچاوە:

 

 

www.english-for-students.com/Holidays.html

Image result for tyveri

بازدید: 985