سایتی قەڵەم

دەڕوانن و دەڕوانن، بیردەکەنەوە و بیردەکەنەوە و سەردادەنوێنن و دەنووسن و دەنووسن. چیرۆکەکان ئەوەندە زۆرن، فریا ناکەون. هەموو شتێ ئاماژەیە بە ئازار و بە داوا و بە دەنگ،... بە قەڵەم و بە پەڕە. وە ئەوانیش دەبێ بنووسن. بەداخەوە کە ژیان ئەوەندە کورتە، بەش ناکا.

 

سەفەر ئۆغر!

سایتی قەڵەم

هەندێ دەژین بۆ ئەوەی نەمرن. هەندێ ئەمرن بۆ ئەوەی بژین. هەندێ تا هەن گوێ دەگرن، دەڕوانن، بیردەکەنەوە و دەنووسن. دەڕوانن و دەڕوانن، بیردەکەنەوە و بیردەکەنەوە و سەردادەنوێنن و دەنووسن و دەنووسن. چیرۆکەکان ئەوەندە زۆرن، فریا ناکەون. هەموو شتێ ئاماژەیە بە ئازار و بە داوا و بە دەنگ،... بە قەڵەم و بە پەڕە. وە ئەوانیش دەبێ بنووسن. بەداخەوە کە ژیان ئەوەندە کورتە، بەش ناکا.

هاوڕێی خەمخۆر و چیرۆکنووس، عەلی ئەشرەفی خۆشەویست!... سەفەر ئۆغر. هێشتا لێرە ماوی. خەم مەخۆ،... دەمێنی. دەنگت هێشتا لە دۆڵ و لە لاپاڵەکاندا هەر دەنگ دەداتەوە، بێ ئەژمار،... سەفەر ئۆغر!

 

 Bilderesultat for ‫علی اشرف درویشیان‬‎

دسته: هەواڵی هونەری
بازدید: 1057