لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لۆرا سەری لێشێواوە. دەڵێ "ئەمە چییە من داوای حەمام دەکەم و کەچی ئەوان ژووری حەسانەوەم پێ پیشان دەدەن. من ژووری حەسانەوەم بۆچییە. من پێویستیم بە حەمامە." پاش ماوەیەک وازدێنێ. ماندووە لەم هەموو گەڕان و پرسیارکردنە.
سەرلێشێوایی زمان
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لۆرا لە فڕۆکەخانەیە و چاوەڕوانی فڕۆکەکەیەتی. لۆرا دەچێ بۆ بەرلین کە تەنیا چوار کاتژمێر دوورە. لۆرا بە ناو فڕۆکەخانەکەدا دەگەڕێ و سەیری دووکانەکان دەکا. کاتێکی خۆشی هەیە.
لە دووای کاتژمێرێک دەیەوێ سەردانی حەمام Bathroom بکا. هەرچی دەکا نایدۆزێتەوە.
لەخۆی دەپرسێ: "بڵێی لە کوێ بێت؟"
دەگەڕێ و دەگەڕێ، دیسان نایدۆزێتەوە. دەکەوێتە پرسیارکردن لە خەڵکی.
ـ "ببورە دەتوانی پێم بڵێی حەمام لە کوێیە؟"
ـ "مەبەستت ژووری حەسانەوەیەRestroom ؟"
ـ "نا مەبەستم حەمامە."
ـ "ژووری حەسانەوە لەوێیە." پیاوەکە ئەمە دەڵێ و دووردەکەوێتەوە.
لۆرا تێناگا. لە ژنێک دەپرسێ: "ببورە، تکایە دەتوانی پێم بڵێی حەمام لە کوێیە؟"
ـ "ژووری حەسانەوە لەوێیە." ژنەکە ئەمە دەڵێ و دوور دەکەوێتەوە.
لۆرا سەری لێشێواوە. دەڵێ "ئەمە چییە من داوای حەمام دەکەم و کەچی ئەوان ژووری حەسانەوەم پێ پیشان دەدەن. من ژووری حەسانەوەم بۆچییە. من پێویستیم بە حەمامە."
پاش ماوەیەک وازدێنێ. ماندووە لەم هەموو گەڕان و پرسیارکردنە.
بیردەکاتەوە، حەقیانە و پێویستیم بە حەسانەوەیە. بەرەو ژووری حەسانەوەکە دەڕوا. بە بینینی سەری سوڕدەمێنێ. ئیستا تێدەگا. ژووری حەسانەوە (توالیت) ناوە بۆ حەمامی گشتی.