ما 2941 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەحمان سۆفی

روانیمە وێنەکەی شێرکۆ و ﺑﻪ ﺩڵ پڕییەوە بەﺧۆمم گوﺕ ﺗﺎ ﻣﻧﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ شێرکۆم ﺑﻪﺳﻪﺭﻧﻪﻫﺎﺗﻭﻭە ﺑﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺭﺑﺎﺯﮐﻪﻡ. یوهانا هەستا سەر پێ و گوتی ﺯۆﺭﺕ ﺳﭘﺎﺱ ﺩەﮐﻪﻡ ﮐﻪ ﮔﻭێت ﺩﺍ ﺑﻪ ﺩەﺭﺩە دڵەکەم. کەمێک ﺳﻭﻭک ﺑﻭﻭﻡ. ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭت و ﺷﻭﺷﻪ ﺷﻪڕﺍﺑﻪﮐﯽ ﻧﺎ ﺑﻪﺳﻪﺭﻳﻪﻭە ﭼۆڕی ﻟﺑڕی.

 

گۆڕ نادیار

رەحمان سۆفی

ﻟﻪ ﻟێوﺍﺭی ڕﻭﻭﺑﺎﺭی نێوەڕﺍﺳﺗﯽ ﺷﺎﺭەﻭە ﺩﺍﮔﻪڕﺍﻡ. ڕۆﻳﻡ ﻭ ڕۆﻳﻡ، ڕێم ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺑﺎﺧﯽ ﮔﺷﺗﯽ. ﺳﺭﻭﺷﺕ ﻫﻪﻣﻪ ڕەﻧﮓ ﺧۆی ﺩەﻧﻭﺍﻧﺩ. خۆرەﺗﺎﻭی ﭘﺎﻳﺯی ﺑﻪ ﺳﻪﺭ ڕﻭﻭﺑﺎﺭ ﻭ ﺑﺎﺧﻪﻭە ﭘڕﺷﻧﮕﯽ ﺩﺍﻭﻳﺷﺕ. ﺗﺎﻭ ﺗﺎﻭەﺵ ﻫﻪﻭﺭی ﮔﻪﻭﺍڵ ﮔﻪﻭﺍڵ ﺑﻪﺭی ڕۆژﻳﺎﻥ ﺩەﮔﺭﺕ. ﺟﺎﺭ ﺑﻪ ﺟﺎﺭ ﺟﺭﻳﻭە ﻭ ﺟﻭﻭﮐﻪی ﻣﻪﻟﯽ ﺩﺍﺭﺳﺗﺎﻥ ﺩەﻫﺎﺗﻪ ﮔﻭێ. ﺩەڕۆﻳﻡ ﻭ ﭼﺎﻭﻡ ﺩەﮔڕﺍ. ﺗﺎک ﻭ ﺟﻭﻭﺕ ﺧﻪڵک ﭘﻳﺎﺳﻪﻳﺎﻥ ﺩەﮐﺭﺩ.

ﺑﻳﺭﻡ ﮐﺎیەی ﺩﻩﮐﺭﺩ، ﺑﻪﺭﻩﻭ ﺩﻭﺍ، ﺑﻪﺭﻩﻭ پێش. ﻫۆﺷﻡ ﻟﻪ ﺑﺎﺥ ﻭ ﺋێوارە ﺩﺍﺑڕﺍ ﺑﻭﻭ. ﻟﻪ ﭘڕێکدا سەگێکی ﮐﻭڵکنی ﺧﺷﭘﻳﻼﻧﻪ ڕﺍﻳﭼڵەﮐﺎﻧﺩﻡ. ﺳﻪگ هەڵدﻩﺑﻪﺯی ﻭ ﺩڕ ﺩەﻭەڕی. ﻫﺭﺷﯽ ﺩەﻫێنا، ﮐﻪﻣﮏ ﺩەﮐﺷﺎﻭە ﻭ ﺩﻭﻭﺑﺎﺭە ﻫﺎﺷﺎﻭڵی ﺩێنا. ﻫﻪﺩﺍﺩﺍﻧﯽ ﻧﻪﺑﻭﻭ. ﻟﻪ ﭘﺷﻳﻧﻳﺎﻧﻡ ﺑﻳﺳت ﺑﻭﻭ "کە سەگ بۆت هات لەﺣﺎﺳﺗﯽ ﺧۆﺕ ﺩﺍﻧﻳشە ﻭ ﺧۆت ﻣﺎﺕ کە" منیش لە حاست خۆم بۆی دانیشتم.

ﺩﻩﻧﮕێکی ژﻧﺎﻧﻪ ﺑﻪ ﺳﻭێدی ﮔﻭﺗﯽ «مەترسە ناتگرێ» ﻫﻪﻧﮕﺎﻭ ﺑﻪ ﻫﻪﻧﮕﺎﻭ ﺩﻩﻧﮕﻪﮐﻪ ﻧﺯﻳﮑﺗﺭ ﺑﻭﻩﻭﻩ، و گوتی «ﻟﻪ ﺳﻪگ ﺩەﺗﺭﺳﯽ؟» مات بووم و هیچم نەگوت. ئەو ﺑﻪ ﺯﻣﺎﻧﯽ ﺧۆی ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی بێ دەنگ ﮐﺭﺩ. ﻣﻠﯽ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی ﮔﺭﺕ ﻭ ﻻﻭﺍﻧﺩﻳﻳﻪوە. ﻫﺎﻭﺩەﻡ ﺩڵخۆﺷﯽ ﻣﻧﻳﺷﯽ ﺩەﺩﺍﻭە. ﭘﺭﺳﯽ «بەﻡ ئێوارەیەﻭ ﻟﻪﻡ ﺑﺎﺧﻪ ﭼۆڵەﺩﺍ چ ﺩﻩﮐﻪی؟» بە لاڵەﭘﻪﺗﻪ گوﺗﻡ «هیچ ناکەم پیاسەم دەکرد.» ﮔﻭﺗﯽ «منیش لەگەڵ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﻡ ئێوﺍﺭﺍﻥ ﻟﻪﻡ ﺑﺎﺧﻪﺩﺍ ﭘﻳﺎﺳﻪ ﺩﻩکەین.»

ﺩﻩﺳﺗێکی ﺑﻪ ﺳﻪﺭ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪیدا هێنا و لاواندییەوە و گوتی «وەرە ﺑﺎ ﺑڕۆﻥ.» تێنەگەیم لەﮔﻪڵ ﻣﻧﯽ ﺑﻭﻭ ﻳﺎﻥ ﻟﻪﮔﻪڵ سەﮔﻪﮐﻪی. ﮐﻪﭼﯽ بێ ﺋﺎﮔﺎ ﻟﻪﮔﻪڵیان ﺑﻪ ڕێکەوتم. ﺷﺎن ﺑﻪ ﺷﺎﻧﯽ ژﻧﻪکە و سەگەکە ﺩەڕۆﻳﺷﺗﻡ. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺵ ﺑﻪﺭەﻭپێش ﺑﻪﺭەﻭﺩﺍ، ﺋﻪﻡ ﺷﺎﻥ ﻭ ﺋﻪﻭ ﺷﺎﻥ ﻣڵوﻣۆی ﺩەﮐﺭﺩ. ژﻧەﮑﻪ ﻭەک ﺋﻪﻭەی ﻟﻪﮔﻪڵ ﻣﻧﺩﺍڵی ﺧۆی ﺑﺩﻭێ، ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی دەدواند. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی بانگ کرد و گوتی«ﻫﻪﺭﻣﺱ! ﻭەﺭە ﻟﻪﮔﻪڵ ﺋﻪﻡ ﭘﻳﺎﻭە ﺑﺑﻪ ﻧﺎﺳﻳﺎﻭ!» سەگەکە لێم نزیک بووەوە و کەوتە ﮐﻠﮑﻪﺳﻭوتێ، ﺑۆﻧﯽ پێوە ﮐﺭﺩﻡ. ﻗﺭﻭﺳﮑﺎﻧﺩی ﻭ ﻧﻭﺯە ﻧﻭﺯێکی ﮐﺭﺩ. ﮔﻪڕﺍﻭە ﺑۆﻻی ژﻧﻪ.

بە قسە کردن لەگەڵ ئەو ژن و سەگەکەی ﻟﻪ ﺑﺎﺧﻪﮐﻪ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻳﻥ. ﺷﻪﻗﺎﻡ ﻭ شەقام و کۆڵانە بە کۆڵان ڕۆیشتین ﮔﻪﻳﺷﺗﻳﻧﻪ ﮔﻪڕەﮐێک. ﭼﻪﻥد ﺧﺎﻧﻭوی ﻳﻪک ﺩەﺳﺕ ﻟﻪ ﺑﻪﺭی ڕۆژهەڵاتەوە، ڕﻳﺯێکیش ﺧﺎﻧﻭوی ﭼﻪﻥ ﻧﻬۆﻡ ﻟﻪﻻی ڕۆژﺋﺎﻭﺍﻭە هەڵکەﻭﺕ ﺑﻭﻭﻥ. ﻟﻪ ﻧێوڕﺍﺳﺗﻳﺷﺩﺍ ﺑﺎﺧﭼﻪی ﻣﻧﺩاڵان ﻭ ﭘﺎﺭﮐﯽ ﺑﺎﺯی بوو.

ﭼﺭﺍی ﺳﻪﺭﮔﻭﺯەﺭ ﮔﻪڕەﮐﯽ ڕﻭﻭﻧﺎک ﮐﺭﺩﺑﻭﻭ. ﻟﻪ ﺑﻪر ڕۆﺷﻧﺎﻳﻪﮐﻪ ﺳﻳﻣﺎی ژﻧﻪﻡ ﺩﺍﻳﻪ ﺑﻪﺭﺳﻪﺭﻧﺞ ﻭ ﺑﻪ ﻭﺭﺩی ﺳﻪﻳﺭﻡ ﮐﺭﺩ. ﻗﻪﻳﺭەژنێک ﺑﻭﻭ. خۆش سیما. ﮐﻪڵەﮔﻪﺕ ﻭ ﮐﻪﻣﻪﺭ باریک، ﻗژی ﺯەﺭﺩ ﻭ لە سەر شان و ملی بڵاو. تەوێڵ پان، نیگای گەرم ﺑﻪڵام ﺧﻪﻣﮑﯽ ﺷﺎﺭﺩﺭﺍﻭە ﻟﻪ ﭼﺎﻭە شینەکانیدا ﺑﻪﺩی ﺩەﮐﺭﺍ. ﻧﻳﮕﺎی ﻟﻪ ﻧﺎﺧﯽ ﻣﺭۆڤ ﮐﺎﺭﻳﮕﻪﺭ ﺩەﺑﻭﻭ. ﺑﺯەﻳﻪﮐﯽ ﮐﺯ ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺳﻪﺭ لێوی. لێم ﻧﺯﻳﮏ ﺑﻭﻭەﻭە. هەندێک سەرنجی دام، ﺩەﺳﺗﯽ هێنا ﻭ گوتی«من ناوم 'یوهانا' یە» ﻣﻧﻳﺵ ﻧﺎ ﺑﻪ ﺩڵ ﺩەﺳﺗﻡ ﻟﻪﮔەڵ لێداوە. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی ﻟێم ﻧﺯﻳﮏ ﺑﻭەﻭە ﻭ ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑۆﻧﯽ پێوەﮐﺭﺩﻡ. ژنەکە گوتی«وەرە با بچینە لای من ﻗﺎﻭەﻳﻪک پێکەﻭە ﺑﺧۆﻳﻧﻪﻭە!» دوودڵ بووم ﺑﭼﻡ ﻳﺎﻥ ﻧﻪﭼﻡ. ﻟﻪ ﺷﺗﻳﻪک ﺩەﺗﺭﺳﺎﻡ ﻭ ﻧﻪﺷﻡ ﺩەﺯﺍﻧﯽ ﻟﻪ ﭼﯽ. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺑﻪ ﮐﻭﺭﺩی ﮔﻭﺗﯽ «ﻣﻪﺗﺭسە ﻧﺎﺗﺧۆﻡ» ﺑﻪ ﺧۆﻡ ﻧﻪﺑﻭﻭ پێکەﻧﻳﻥ ﮔﺭﺗﻣﯽ. ﭘﺭﺳﻳﻡ «ﮐﻭﺭﺩی ﻟﻪ ﮐﻭێوە ﻓێر ﺑﻭﻭی؟» گوتی«با بچینە ماڵەوە پێت دەڵێم» ﺳﻪﺭﻡ ﻧﺎ ﺑﻪﺭۆﮐﻡ ﻭ بێﺩەﻧﮓ ﺑﻭﻭﻡ. ﺩﻭﺍی ﭼﻪﻥ ﺧﻭلێک ﺳﻪﺭﻡ هەڵێنا ﺑﻪ ﻣﺎﻧﺎیەکەﻭە ﺳﻪﻳرم ﮐﺭﺩ ﻭ گوتم «ﺑﺑﻪﺧﺷﻪ، ﺑﻳﺭ ﻟﻪﻭە ﺩەﮐﻪﻣﻪﻭە ﻧﺎﺳﻳﺎﻭﻳﯽ ﻣﻥ ﻭ ﺗۆ ﺑﻪ ﮐﻭێ ﺩەﮔﺎ.» گوتی «خۆشبین بە، ﻟﻪ ﻧﺎﺳﻳﺎﻭی ﻟﻪﮔﻪڵ ﻣﻥ ﺯەﺭەﺭ ﻧﺎﮐﻪی.»

ﮐﻠﻳﻠﯽ ﻟﻪ ﮐﻳﻔﻪ ﺩەﺳﺗﻳﮑﻪی ﺩەﺭێنا و ﺩﺭﮔﺎی ﮐﺭﺩەﻭە. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﻳﯽ ﻭەک ﻣﻧداڵ ﻟﻪ ﺑﺎﻭﺵ ﮔﺭﺕ ﻭ ﺑﻪ ﻫﻪﻭﻟﻪﻳﻪک ﭼﻭﺍﺭﭘﻪﻟﯽ ﺧﺎﻭﻥ ﮐﺭﺩەﻭە. پەتەﮐﻪی ﻟﻪ ﻣﻠﯽ ﺩﺍﻣﺎڵی ﻭ ﺑﻪڕەڵای ﮐﺭﺩ. ﺳﻪگ ﺑﻪ ﺧۆﺷﯽ ﺧۆﺷﯽ ﺑﻪ ﻧێو ﻣﺎڵەﮐﻪﺩﺍ ڕﻣﺑﺎﺯﻧﮑﯽ ﮐﺭﺩ. ﺑۆﻧﯽ ﺑﻪﻫﻪﻣﻭﻭ ﺷﺗﮑﻪﻭە ﮐﺭﺩ. ﺧۆی ﻟﻪ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻧﺯﻳﮑﺭﺩەﻭە ﻭ ﮐﻪﻣێکی ڕﻭﺍﻧﯽ ﻭ ﺩﻭﻭﺑﺎﺭە ﺑۆﻧﯽ ﺑﻪ ﻣﻧﻪﻭە ﮐﺭﺩ. ﺋﻪﻣﺟﺎﺭ ڕۆﻳﯽ ﻟﻪ ﺟﮕﺎی ﺗﺎﻳﺑﻪﺗﯽ ﺧۆی ﺑۆی ﻭەﺭﮐﻪﻭﺕ.

ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﭘﺭﺳﯽ «ﻗﺎﻭە ﺩەﺧۆﻳﻪﻭە ﻳﺎﻥ ﭼﺎی؟» ﺷﺎﻧﻡ ﻫﻪڵتەﮐﺎﻧﺩ. ﺋﻪﻭ ڕۆﻳﯽ ﺑۆ ﺋﺎﺷﭘﻪﺯﺧﺎﻧﻪ. ﻣﻧﻳﺵ ﮐﻭﻧﺟﮑﺎﻭ ڕﻭﺍﻧﻳﻣﻪ ﻧێوماڵەﮐﻪی. ﻟﻪ نێو ﻗﻪﻓﻪﺳﻪی کتێبەﮐﺎﻧﻳﺩﺍ ﻭێنەﻳک ﺑﻪ ﺟﻠﻭﺑﻪﺭﮔﯽ ﮐﻭﺭﺩییەﻭە سەرنجی ڕاکێشام. ﭼﻭﻭم لە ﻧﺯﻳﮑﻪﻭە ﺗﻪﻣﺎﺷﺎﻡ ﮐﺭﺩ ئاشنا دەهاتە بەرچاوم. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻟﻪ ﺋﺎﺷﭘﻪﺯﺧﺎﻧﻪ ﮔﻪڕﺍﻭە. ﭼﺎﮐﻪﺕ ﻭ ﺑﻠﻭﺯەﮐﻪی ﻟﻪ ﺑﻪﺭی ﺩﺍﮐەﻧﺩ ﻭ ﻟﻪ ﺳﻪﺭ مۆبلەکەی فڕێی دا و دانیشت. زانی کە من بە سەرنجەوە دەڕوانمە ﺋﻪﻭ وێنەی ﮐﻪ ﻟﻳﺑﺎﺳﯽ ﮐﻭﺭﺩی ﻟﻪﺑﻪﺭﺩﺍﻳﻪ. ﻫﻪﻧﺎﺳﻪﻳﮑﯽ هەڵکێشا ﻭ ﮐﻭﺗﯽ« ﺩەی ﺑﺎﺳﯽ ﺧۆﺗﻡ ﺑۆ ﺑﮑﻪ!» سەیرێکم کرد ﻭ ﮔﻭﺗم «ﺋﻪﻭە وێنەیە کێیە بە جلی کوردییەوە؟» کەمێک تێڕاما و بە دڵپڕێیەوە گوتی «ئەوە وێنەی کوڕێکی کوردە ناوی شێرﮐۆ بوو.» چاوکانی پڕ بوون لە فرمێسک. سەری داخست و ماوەێک مات بوو. هاتەوە قسە و گوتی «ﺳﻪﺭﺩەﻣﮏ ﺧۆﺷﻪﻭﻳﺳﺗﻡ ﺑﻭﻭ.» حەزم دەکرد زیاتر بیدوێنم. گوتم «تۆ گوتت سەر دەمێک خۆشەویستت بوو. ئەی بۆ ئێستا نییە؟» چەن چرکەێک بێ دەنگ ماوە. ﺩﻭﺍی ﭼﻪﻥ ﺧﻭولێک ﻫﻪﺳﺗﺎ ﭼﻭﻭ ﻗﺎﻭە بێنێ. لە ئاشپەزخانەوە بە دنگێکی بەرز پرسی «قاوە بە شەکر و شیرەوە دەخۆیەوە یان بە تاڵی؟» گوتم«بە شەکر و شیرەوە.» زۆری پێ نەچوو گەڕاوە. ﻗﺎﻭەی هێنا، ﻟﻪ ﺳﻪﺭ مێزەکەی پێش دەستم ﺩﺍﻳﻧﺎ. ئەمجار ﺑﻪ ﺟۆرێک ﻟﻪ ﺳﻪﺭ ﻣۆﺑﻠﻪﮐﻪی ﺩﺍﻧﻳﺷﺕ ﮐﻪ ﺗﻳﺩﺍ ﻧﻭﻗﻡ ﺑﻭﻭ. ﻗﻭﻣﮑﯽ ﻟﻪ ﻗﺎﻭەﮐﻪی دەﺧﻭﺍﺭﺩەﻭە و دەیڕوانییە من و تێڕا دەما. ﺩﻭﺍی ﭼﻪﻥ ﺧﻭولێک بێﺩەﻧﮕﯽ ﻫﺎﺗﻪﻭە ﻗﺳﻪ ﻭ ﺋﻪﻣﺟﺎﺭ ﮔﻭﺗﯽ «ﺑۆ ﻗﺳﻪ ﻧﺎﮐﻪی؟» گوتم نازانم باسی چی بکەم. تۆ بۆم بگێڕەوە شێڕکۆی خۆشەویستت تۆ ئێستا لە کوێیە؟ ﺑﻪ ﭘﻪﻧﺟﻪﮐﺎﻧﯽ کەمێکی ﮐﺎﻳﻪی ﺑﻪ ﭘﺭﭼﯽ ﮐﺭﺩ و ﺳﻪﺭﻧﺟﯽ ڕۆﻳﯽ ﺑۆ ﻻی ﻭێنەکەی ﺷێڕﮐۆ و ﺑﺎﻳﺩﺍﻭە ﺑۆﻻی ﺳﻪﮔﻪﮐﻪی. دوایە ﺳﻳﻠﻪی ﭼﺎﻭێکی ﮔﺭﺗﻪ ﻣﻥ. ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺳﻪﺭنجی ﮔﻪڕﺍﻭە ﺑۆ ﻻی وێنەکە. ﺋﻪﺳﺭﻳﻥ ﻟﻪ ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﻳﻪﻭە دڵۆپ دڵۆپ داچۆڕی ﺑۆ ﺳﻪﺭ ﮐﻭﻣﻪﮐﺎﻧﯽ. ﻓﻳﻧﮕﻪ ﻓﻳﻧﮕێکی ﮐﺭﺩ و گوتی «نازانم چۆنت بۆ بگێڕمەوە ﻋﻪﺯﺍﺑﯽ ﻭﻳژﺩﺍﻥ ﭘﻳﺭی ﮐﺭﺩﻡ. ﺳﺎﺗێک ﺋﺎﺭﺍﻡ ﻭ ﻗﻪﺭﺍﺭﻡ ﻧﻳﻳﻪ. ﺗﻪﻧﻳﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺯﺍﻧﻡ ﺩەﺭﺩﻡ ﭼﻪﻥ ﮔﺭﺍﻧﻪ، هەڵبەتە چارەشم نەبوو. مەجبوور بووم لە نێوان دوو ئازیزدا کە هەر دووکیانم زۆر خۆشدەویست یەکیان هەڵبژێرم، بەڵام خۆم بوومە قوربانی. ئێستاش درەنگ بووە، هیچم پێنەماوە، بیجگە لە خەم و خەفەت. بەڵام هیچ وەخت خۆم نا بەخشم.»

ﺑﻪﺩڵ ﮔﻭێم ﺩﺍﺑﻭﻭە ﻗﺳﻪﮐﺎﻧﯽ. ﻫﻪﻭڵم ﺋﻪﺩﺍ ﮐﻪ ﺩەﺭﮐﯽ کەم. بەڵام ﻭەک ﭘﺷﻳﻧﻳﺎﻥ ﮔﻭﺗﻭﻳﺎﻧﻪ "ﺳﻪﺕ ﺗﻪﺑﻳﺏ ﺑﻪ ﻗﻪﺕ ﺩەﺭﺩەﺩﺍرێک ﻧﺎﺯﺍﻧﯽ" ﻣﻥ ﭼۆﻥ ﺑﺯﺍﻧﻡ ﺩەﺭﺩی ﺋﻪﻭ ﭼﻪﻳﻳﻪ. ﻫﻪﻣﻳﺳﺎﻥ ڕﻭﻭی ﮐﺭﺩەﻭە ﻣﻥ ﻭ گوتی«ﻧﺎﺯﺍﻧﻡ ﭼۆﻧﺕ ﺑۆ ﺑﮕڕﻣﻪﻭە. پێتﻭﺍﻳﻪ ﻫﻪﺭﻭﺍ ﺋﺎﺳﺎﻧﻪ. ﭼﻭﻭﺷﻣﻪﺗﻪ ﻻی ﺩﮐﺗۆﺭی ﺩەﺭﻭﻭﻧﻧﺎﺱ زۆر ﺟﺎﺭ ﺗﺎ ڕﺍﺩەی ﺧۆﮐﻭﺷﺗﻥ ﺩەﺭﻣﺎﻧﻡ ﺧﻭﺍﺭﺩﻭﻭە. بەڵام ژﻳﺎﻥ ﺧۆﺷﻪ ﻭ ﻣﻧﻳﺵ ﮔﻳﺎﻥ ﺳﻪﺧﺗﻡ. ﺩﻭﺍی ئەو ڕﻭﻭﺩﺍﻭە دڵتەزێنە ژﻳﺎﻧﯽ ﻣﻥ ﻫﻳﭻ ﻣﺎﻧﺎی ﻧﻪﻣﺎﻭە. ﺋﻪﮔﻪﺭ "ﻫﻪﺭﻣﺱ" ﻧﻪﺑﻭﻭﺍﻳﻪ ﻧﻪﻣﻪﺗﻭﺍﻧﯽ ﺑژﻳﻡ. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪ ﭼﺎﻭی هەڵدێنا ﻭ ﺑﻪ ﮐﺯﻳﻳﻪﻭە تێ ﺩەﻳڕﻭﺍﻧﯽ. ﺳﻪﻳﺭێکی ئێمەی ﺩەﮐﺭﺩ ﻭ ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﯽ وێک دەناوە. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻫﻪﺳﺗﺎ ﻟﻪ نێو ﮐﺗێبەﮐﺎﻧﻳﺩﺍ ﺋﺎڵبۆمێکی وێنەی هێنا ﻭ ﻧﺎﻳﻪ ﺑﻪﺭ ﺩەﺳﺗﻡ. ﭼﺎوێکەم پێدا گێڕان. ﺋﺎڵبۆمی ﺗﺎﻳﺑﻪﺗﯽ ﺧۆی ﻭ شێرﮐۆ ﺑﻭﻭن. ﻻﭘﻪڕە ﺩﻭﺍی ﻻﭘﻪڕە هەڵم ﺩﺍﻧﻪﻭە. ﻟﻪ ﭼﻪﻥ ﻭێنەێک ﺋﻳﺳﺗﻡ ﺩەﮔﺭﺕ. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ بۆمی دەگێڕاوە ﮐﻪ ﺋﻪﻡ ﻭێنانە ﮐﻪی ﻭ ﻟﻪ ﮐﻭێ ﮔﻳﺭﺍﻭەن. ﺳﻪﺭﻡ ﺑﻪ ﺗﻪﻣﺎﺷﺎی ﻭێنە ﮔﻪﺭﻡ بوو. ﮐﻪ ﺳﻪﺭﻡ هەڵێنا، ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺩﻳﺎﺭ ﻧﻪﺑﻭﻭ. تۆزێک ترس دای گرتم. بەڵام بە خێر داکووژا. ﺯۆﺭی پێ نەﭼﻭﻭ یوهانا ﮔﻪڕﺍﻭە، ﺷﻭﺷﻪﻳﮏ ﺷﻪڕﺍﺏ ﻭ ﺩﻭﻭ ﭘﻳﺎڵەی ﻟﻪ ﺳﻪﺭ مێزەﮐﻪ ﺩﺍﻧﺎ. پیاڵەێکی ﺑۆ ﺧۆی ﭘڕﮐﺭﺩ. ﻗﻭمێکی لێ ﺧﻭﺍﺭﺩەﻭە. ﻗﻭمێکی ﺩﻳﺷﯽ ﺧﻭﺍﺩەﻭە ﻧﻳﮕﺎێکی تێگرتم ﻭ پیاڵەکەی منیشی پڕ کرد. ﮐﻪﻭﺗﻪﻭە ﻗﺳﻪ و لە سەر داستان گێڕانەوەکەی بەردەوام بوو و گوتی «ڕۆژێک ﻻی ئێوارە ﻫﻳﻼک ﻭ ﻣﺎﻧدﻭﻭ ﻟﻪ ﮐﺎﺭ ﮔﻪڕﺍﻣﻪﻭە. ﺯۆﺭ ﻣﺎﻧﺩﻭﻭ ﺑﻭﻭﻡ، ﻫﻪڵبەﺗﻪ ﻭەڕﺯەﺵ بووم بێﺗﺎﻗﻪﺕ ﻟﻪم ﻣﺎڵەﺩﺍ ﺩەﻫﺎﺗﻡ ﻭ ﺩەﭼﻭﻭﻡ. بەڵام ﻫﻪﺭ ﭼﻳﻡ ﺩەﮐﺭﺩ ﺑﻪ ﻫﻳﭻ هەڵسوﮐﻪﻭﺗێک ﺳﻭﮐﻧﺎﻳﻳﻡ ﻧﻪﺩەﻫﺎﺕ. ﻟﻪ ﻣﺎڵ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻡ. ﺑﻪ ﭘﻳﺎﺳﻪ ڕۆﻳﻡ ﺑۆ ﻫﻪﻣﺎﻥ ﺑﺎﺧﯽ ﮔﺷﺗﯽ ﮐﻪ ﺋﻪﻡ ئێوارەیە ﺗۆﻡ ﺑﻳﻧﯽ، ﭼﺎﻭﻡ ﺩەﮔڕﺍ ﺑﻪ ﺑﺎﺧﻪﮐﻪﺩﺍ. بەڵکوو ﻧﺎﺳﻳﺎﻭێک ﺑﻪﺩیکەم. کەسێک کە ﺑﻪ تەنیا ﻟﻪ ﺳﻪﺭ ﻧﻳﻣﮑﻪتێک ﺩﺍﻧﻳﺷﺗبوو ﺳﻪﺭﻧﺟﻣﯽ ڕﺍﮐﺷﺎ. ﺑﻪ ﺣﻪﺯەﻭە ﺗﻪﻣﺎﺷﻡ ﮐﺭﺩ ﻭ بەبێ سێ و ﺩﻭﻭ ﭼﻭﻭﻡ ﺑۆﻻی. ﭘﺭﺳﻳﻡ ﺑۆﻡ ﻫﻪﻳﻪ لێرە ﺩﺍﻧﻳﺷﻡ؟ ﺑﺯەﻳﮐﯽ هاتێ. ﺩﺍﻧﻳﺷﺗﻡ و ڕﻭﺍﻧﻳﻣﻪ ﺳﻪﺭ ﺗﺎ ﭘﺎی. ﮐﻭڕێکی ﮐﻪڵەﮔﻪﺕ ﻭ ﺗﻳﺷﮑﻪڵاﻧﻪ ﺑﻭﻭ. ﮔﻪﺭﺩﻥ بڵیند، ﺳﻣڵ ﻗﻳﺕ، ﻟﻭوت بەرز ﻭ ڕەﺯﺍ ﺳﻭﻭک ﺩەﻫﺎﺗﻪ ﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭ. ﮐﻪﻭﺗﻣﻪ ﺩﺍﻭی ﺧۆﺷﻪﻭﻳﺳﺗﯽ». ﻫﻪﻧﺎﺳﻪێکی قوڵی هەڵکێشا ﻭ ﭼۆڕێکی ﺩی ﻟﻪ ﺷﻪڕﺍﺑﻪﮐﻪی ﺧۆﺍﺭﺩەﻭە. ﻧﻳﮕﺎی ڕۆﻳﯽ ﺑۆ ﻻی وێنەکەی شێرکۆ، کەمێکی تێڕوانی و بایداوە بۆ لای من، دوایە گوتی «ببوورە سەریشت دێشێنم» گوتم «نا فەرموو بەردەوام بە» سیگارێکی داگرساندوو، چەن مژی ڵیدا و ڕووی کردەوە من و لە سەری ڕۆیی و گوتی«بەڵێ ﻟﻪ ﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭﻡ ﺋﻪﻭﻧﺩە ﺧﻭﻥ ﺷﻳﺭﻳﻥ ﻭ ﻟﻪ دڵەوە ﻧﺯﻳﮏ ﺑﻭﻭ حەزم لێ بوو ﻫﻪﺭ ﻟﻪﻭێ بە تەواوی هەستمەوە ﻟﻪ ﺋﺎﻣﺯﻳﮕﺭﻡ. ﻭﺍﻡ ﺑﻪ دڵدا ﺩەﻫﺎﺕ ﮐﻪ ﺋﻪﻣﻪ ﻫﻪﻣﺎﻥ ﺷﺎﺯﺍﺩەی ﺧﻭﻟﻳﺎ ی ﻣﻧﻪ ﻭ ﺑﻪ ڕێکەوت ﺋﻪﻣڕۆ تووشی هاتووم. لێم پرسی«ﺑۆ ﺑﻪ تەﻧﻳﺎ دانیشتوی» بە ڕۆح سووکییەوە گوتی «ئەی چی بکەم من لەم شارەدا غەریبم، کەس ناناسم، لە بەر وەڕەزی بە پیاسە هاتم لەم پارکەدا کەمێک خۆم بخافڵێنم. ﮔﻭﺗﻡ پێت خۆشە ببینە دۆست؟ هیچ بە تەمای ئەوە نەبوو کە پێشنیارێکی وای پێ بکەم. کەمێک مات بوو، زەردە بزەێک کەوتە سەر لێوی. بە ﺩڵ ﮔﻪﺭەﮐﻡ ﺑﻭﻭ ﺩﺍﻭەﺗﻳﮑﻪ کەم کە شێو پێکەوە ﺑﺧۆﻳﻥ. برێک تێڕاما. ﮔﻭﺗﻡ بیری لێ مەکەوە. ﻫﻪﺳﺗﻪ ﺑﺎ ﺑﭼﻳﻧﻪ ڕﺳﺗۆڕﺍﻧﮏ. ﻫﻪﺳﺗﻪ ﻭەﺭە ﻟﻪﮔﻪڵم. دیسان بزەێک کەوتە سەر لێوی. هەستا و لەگەڵم ڕێکەوت. ﭼﻭﻭﻳﻥ ﻟﻪ ڕەﺳﺗﻭڕﺍﻧﯽ لێواری ﺋﻪﻡ ڕﻭﻭﺑﺎﺭەی ﮐﻪ ﺩەﻳﺑﻳﻧﯽ جێمان گرت و دانیشتین. گوتم ﭼﻳﺕ پێﺧۆﺷﻪ ﺑﻪ ﻣﻪﻳﻠﯽ ﺧۆﺕ ﺩﺍﻭﺍﺑﮑﻪ. ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯە ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺳﻪﺭ لێوی. بە شێوەێکی سەرنج ڕﺍکێش ﺩەﻳڕﻭﺍﻧﯽ ﻭ ﺑﺯەی دەهاتێ. ﺩﺍﻭﺍی ﺷﻪڕﺍﺏ ﻭ ﺧۆﺷﺗﺭﻥ ﺧﻭﺍﺭﺩﻧﻡ بۆ هەرکمان ﮐﺭﺩ. ئەو ببووە کانی هاونشینی من. شێومان ﺧۆﺍﺭﺩ. ﺋﺎﻫﻪﻧﮕﯽ ﻣﻭﺯﻳﮏ ﺩەﺭﻓﻪﺕ ﻭ ﻫﻪﻟﮑﯽ ﻟﻪﺑﺎﺭ ﺑﻭﻭ ﺑۆ ﮔﻪڕێک ﺑﻪ ﺟﻭﻭﺗﻪ هەڵپەڕﻳﻥ. ﮔﻭﺗﻡ با پێکەوە گەڕێک هەڵپەڕین! ﮔﻭتی «ﻧﺎﺯﺍﻧﻡ هەڵپەڕم» وﺍﺩﻳﺎﺭ ﺑﻭﻭ ﮐﻪ ﺩﻭﻭ دڵە. گوتم زانینی ناوێ بە هەوای موزیکەکە هەڵدەپەڕین. هەر چۆنێک بوو دەستیم گرت و چووینە سەر سەکۆی هەڵپەڕکێ. پێکەوە گەڕێکی خۆش هەڵپەڕین. ﮔﻪڕﺍﻳﻧﻪﻭە ﺑۆ ﺳﻪﺭ مێزەکەمان. ﻣﻥ ﻟﻪ ﺧۆﺷﻳﺩﺍ لاوانە بوو ﺑﺎڵ ﺑﮕﺭﻡ ﻭ هەڵفڕم. دوا پیاڵەی شەڕابەکەمان ﺧﻭﺍﺭﺩەﻭە. ﺳﻪﺭ ﺧۆﺵ ﻭ ﮐﻪﻳﻑ ﺧۆﺵ بەحەزەوە ﺩەﻣانڕﻭﺍﻧﻳﻳﻪ ﺳﻳﻣﺎی ﺳﺎﮐﺎﺭی. ﻣﻥ ﺯۆﺭم ﭘﺭﺳﻳﺎﺭﻡ ﺩەﮐﺭﺩ. بەڵام ﺑﻪ ﺑﺯەی ﺳﻪﺭلێوی وەڵامی ﺋﻪﺩﺍﻣﻪﻭە. ﮔﻭﺗﻡ ﺑۆﻡ ﺑﮕڕەﻭە ﭼۆﻧﻪ ﻫﺎﺗﻭﻭﻳﻪ وڵاتی ئێمە. ﮔﻭﺗﯽ من لە وڵاتی  ﺧۆﻣﺎﻥ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑﻭﻭﻡ. ﺑﻪﻫۆی ﺑﻪﺷﺩﺍﺭی ﮐﺭﺩﻧﻡ ﻟﻪ ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ڕﺯﮔﺎﺭخوازانە ﻟﻪ ﮐﺎﺭەکەم ﺩەﺭﮐﺭﺍﻡ. ﺑﻪ ﻧﺎﭼﺎﺭ ﺯێد ﻭ ﺧﺎﻧﻪﻭﺍﺩە ﻭ ﺧﺯﻡ ﻭ ﮐﻪﺳﻡ ﺑﻪ جێهێشت ﻭ ﻭەک ﺯۆﺭﺑﻪی ﭘﻪﻧﺎﺑﻪﺭﺍﻥ ﺑﻪ ﻫﻪﺭ ﻭﺍزێک بوو خۆم گەیاندوەتە ئەم وڵاتەی ئێوە. پرسیم ژﻥ ﻭ منداڵت ﻫﻪﻳﻪ؟ پرسیارێکی ﮔﻪﻭﺟﺎﻧﻪ، ﺑﻪ ﺭﺍی ﺗۆﺵ ﮔﻪﻭﺟﺎﻧﻪ ﻧﻪ ﺑﻭﻭ؟. بەڵام ﺋﻪﻭ ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯەﻳﻪک ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺳﻪﺭ لێوی و ئاخێکی ﻭ گوتی ﻧﻪﺧﻪﻳﺭ. ﺩەﺭﻓﻪﺕ ﻭ ﻫﻪﻟﻡ ﺑۆ هەڵ ﻧﻪﮐﻪﻭﺗﻭﻭە. ﻳﺎﻥ ﻭەﮐﻭﻭ دەڵێن ڕەﻧﮕﻪ چارەنووس وای هێنابێ» ﺷﺎﺩﻳﻡ ﻟﻪ دڵ گەڕا ﮔﻭﺗﻡ ﺋﻪﺭێ ﺩەﺭﻧﻪﮐﻪﻭﻳﻥ. ﺩەﺳﺕ ﻟﻪ نێو ﺩەﺳﺗﺎﻥ ﻟﻪ ﮐﺎﻓﻪ ڕەﺳﺗﻭﻭڕﺍﻧﮑﻪ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻳﻥ. ﮐﻪ ﻫﺎﺗﻳﻧﻪ دەرێ ﮔﻭﺗﻡ ﺑﺎ ﺑﭼﻳﻥ ﺑۆﻻی ﻣﻥ. ئیستێک ﻣﺎﺕ ﺑﻭﻭ، دوایە و گوتی «ﺋﺎﺧﺭ ﻣﻥ ﻭ ﺗۆ ﻳﻪﮐﺩی ﻧﺎﻧﺎﺳﻳﻥ ﭼۆﻥ ﺩەبێ گوتم منیش بۆیە دەڵێم وەرە پێم خۆش یەکدی بناسین. ﻫﻪﻣﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯەی سەر لێوی ﺧۆی ﻧﻭﺍﻧﺩ. ﺩﻭﺍیە ملی دا و ﻟﻪگەڵم ﮐﻪﻭﺕ.

ﻫﺎﺗﻧﻪﻭە ماڵێ. ﻟﻪ هەوەڵەوە "ﻫﻪﺭﻣﺱ" ﺯۆﺭی پێی ﻭڕی. زانیم کە ئەو ﻟﻪ ﻫﻪﺭﻣﺱ ﺩەﺗﺭﺳﺎ هرمس یش نامۆیی دەکرد. گوتم ﻣﻪﺗﺭﺳﻪ ﻧﺎﻣۆﻳﯽ ﺩەﮐﺎ، ﺩەﻧﺎ ﺯۆﺭ ﻣﻬﺭەﺑﺎﻧﻪ» ﻫﻪﺭﻣﺱ ئەهۆن بوەوە و ڕۆﻳﯽ ﻟﻪ ﺟﮕﺎی ﺧۆی ﻭەﺭﮐﻪﻭﺕ. ئێمەش ﻫﻪﺭ ﻟﻪ ﺳﻪﺭ ﺋﻪﻡ مۆبلانە ﺩﺍﻧﻳﺷﺗﻳﻥ. ﮔﻭﺗﻡ ﺧۆﺕ ﺑﻪ ﺧﺎﻭەﻥ ﻣﺎڵ ﺑﺯﺍﻧﻪ. بەڵام ئەو ﺩﻳﺳﺎﻥ ﺑﺯەی هاتێ. لێی نزیک بومەوە و خۆم هاویشتە ئامێزی. ﺋﻪﻭیش ﺷﻪﺭﻣﯽ ﺷﮑﺎ. ﺑﻪ ﻫﻪﺳﺗﮑﯽ ﺧۆﺷﻪﻭە ﺗﺎﻣﻪﺯﺭۆﻳﺎﻧﻪ ﺩەﻣﻡ ﻧﺎ نێو ﺩەﻣﯽ ﻭ لێکهاڵان. ﺧۆﺷﺗﺭﻳﻥ شەوی ژیانم ئەو شەوە بوو، ﻟﻪﺯەﺗﻡ لێ وەرﮔﺭﺕ. ﻭەﮐﻭﻭ ﺑﻭﻭک ﻭ ﺯﺍﻭﺍ ﺷﻪﻭﻣﺎﻥ کرد بە ڕۆژ.

پێشنیارم پێ کرد کە پێکەوە بژین. دیارە ئەویش بەڵێنی دا و ژیانی هاوبەشمان دامەزراند. ﻣﺎﻭەﻳﮏ ﺑﻪ ﺷﺎﺩﻣﺎﻧﯽ ﻭ ﺧۆﺷﯽ ڕﺍﻣﺎﻧﺑﻭﺍﺭﺩ. بەڵام نازنم بۆ ﺩﻭﺍی ﻣﺎﻭەﻳﻪک ﺋﻪﻭ ئاڵۆشی ﮐﻪﻭﺗﻪ ﮔﻳﺎﻧﯽ. ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﯽ ﺳﻭﻭﺭﺩە ﺑﻭﻭﻥ ﻭ ﺋﺎﻭﻳﺎﻥ ﺩەﮐﺭﺩ. ﺑﻪﺭﺩەﻭﺍﻡ ﺩەﭘﺷﻣﯽ. ﻟﻳﺭﮔﯽ ﺩەﮐﺭﺩ ﻭ ﭘﺳﺗﯽ ﺳﻭﻭﺭ هەڵدەگەڕا. ﺟﺎﺭی ﻭﺍﻫﻪﺑﻭﻭ ﻫﻪﻧﺎﺳﻪی ﺩەﺭﻧﻪﺩەﻫﺎﺕ. ﺑۆ ﭼﺎﺭەﺳﻪﺭی ﭼﻭﻭﻳﻧﻪ ﻻی ﺩﮐﺗۆﺭ. ﺩەﺭﻣﺎﻥ ﻭ ﻣﻪڵهەمیان ﺑۆ ﻧﻭﻭﺳﯽ کەچی ﻫﻳﭻ ﻓﺎﻳﺩەی ﻧﻪﮐﺭﺩ. ﻟﻪ هەوەڵەوە، ﺑۆﻣﺎﻥ ﺩەﺭﻧﻪﮐﻪﻭﺕ ﮐﻪ ﻫۆﻳﻪﮐﻪی ﭼﻳﻳﻪ. ﭼﻪﻥ ﺩەﺭﻣﺎﻧﮕﻪی ﺟۆﺭﺍ ﻭﺟۆﺭﻣﺎﻥ ﮐﺭﺩ. ﺗﺎ ﺩﮐﺗۆرێکی ﻧﺎﺳﻳﺎﻭی ﺧۆﻡ ﺑۆی نوسین ﮐﻪ ﺑﭼﻳﻥ ﺑۆ ﺋﺎﺯﻣﺎﻳﺷﮕﻪ ﺗﺳﺗ ﺑﮑﻪﻥ ﺑﺯﺍﻧﻥ ﭼﻳﻳﻪ. ﺑﻪ ﺋﺎﺯﻣﺎﻳﺵ ﻭ ﺗﺳﺕ ﮐﺭﺩﻥ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺕ ﮐﻪ ئەو ﺑﻪ ﺳﻪگ و پشیلە ﺣﻪﺳﺎﺳﻳﻪﺗﯽ ﻫﻪﺑﻭﻭ. بۆیە ﺋﺎڵۆﺷﯽ ﺋﻪﻭﻧﺩە ﺯۆﺭ ﺑﻭﻭ ﺋﻪﻭﻧﺩەی ﺧۆ ﻫﻪڵدەکڕاند، ﺗﻪﻭﺍﻭی ﭘﺳﺗﯽ ﺧﻭێنی لێ ﺩەﻫﺎﺕ. مەڵحەﻣﻳﺵ ﺩﺍﻳﻧﻪﻣﺭﮐﺎﻧﺩ. ئاوڵشی ﺗﺎ ڕﺍﺩەﻳﻪک ﺑﻭﻭ کە ﮔڕی ﺗﺑﻪﺭ ﺩەﺑﻭﻭ .ﺋۆﻗﺭە ﻭ ﺋﺎﺭﺍﻣﯽ ﻧﻪﺩەﻣﺎ. ﺧﻪﻭی لێ نەﺩەﮐﻪﻭﺕ. ﺩەﭼﻭﻭە ﺑﻪﺭ ﭘﻪﻧﺟﺭەﮐﻪ ﺧۆی ﻓﻧﮏ ﮐﺎﺗﻪﻭە، ﻣﻥ ﻫﺎﻭﺍﺭﻡ لێ هەڵدەسا و دەم گوت ﺳﺎەدە. ﺟﺎﺭی ﻭﺍ ﺑﻭﻭ ﻣﻪﺟﺑﻭﻭﺭ ﺩەﺑﻭﻭ ﺑﭼﺗﻪ ﺩەﺭەﻭە. ﻣﻥ ﺯۆﺭ ﻧﮕﻪﺭﺍﻧﯽ ﺩەﺑﻭﻭﻡ. ﺑﺎﻭەڕﺑﮑﻪ، هەرمسﻳﺵ ﺧۆی ﮐﺯۆڵە ﺩەﮐﺭﺩ ﻭ ﺑﻪ ﭼﺎﻭی ﺧﻪﻓﻪﺑﺎﺭەﻭە ﺗﻪﻣﺎﺷﺎی ﺩەﮐﺭﺩ. هەر دەم ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻧﺎﻭی ﻫﻪﺭمس ی دێنا ﺳﻪﮔﻪﮐﻪ ﺗﻪﻣﺎﺷﺎی ﺩەﮐﺭﺩین و گوێی قوت دەکردەوە. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻟﻪ ﺳﻪﺭی ﺭۆﻳﯽ ﻭ ﮔﻭﺗﯽ چوونە لای ﺩﮐﺗۆﺭی ﺩەﺭﻭﻭﻧﺎﺱ ﻭ ڕﺍﻭژﮐﺎﺭ ﺗﺎ ڕێگا ﭼﺎﺭەﻳﮑﻣﺎﻥ ﻧﻳﺷﺎندن بدن. ﻭﺗﻳﺎﻥ ﭼﺎﺭ ﺋﻪﻭەﻳﻪ ﮐﻪ سەگ و پشیلە لە ماڵەوە ڕﺍﻧﻪﮔﺭﻥ. ﺧﻪﻡ ﻭ ﭘﻪژﺍﺭە ﺩﺍﻳﮕﺭﺗﻡ. ﻭەک ﺋﻪﻭە ﺑﻭﻭ کە ﻧﻪﻫﺎﻣﻪﺗﯽ ﺩﻧﻳﺎﻡ ﺑﻪ ﺳﻪﺭﺩﺍ باریبێ. ﻟﻪ ﺳﻪﺭ ﺩﻭﻭڕێیانێک ﺩﺍﻣﺎ ﺑﻭﻭﻡ. ﻫﻪﺭﭼﻪﻥ ﺑﻳﺭﻡ لێﺩەﮐﺭﺩەﻭە ﻧﻪﻣﺩەﺯﺍﻧﯽ چ بکەم. ﺋﺎﺧﺭ ﻫﻪﺭﻣﺱ ﺩﺍﻭﺍی ﻣﺭﺩﻧﯽ ﺩﺍﻳﮑﻡ ﺗﻪﻧﻳﺎ ﻫﺎﻭڕێی ﻣﻥ ﺑﻭﻭە. ﭼۆﻧﯽ بەڕڵای کەم. ﺩﻳﺎﺭە ﮐﻪ ﻧﻪﺩەﺑﻭﻭ شێرﮐۆ ﺵ ﺑﻪﻭ ﺩەﺭﺩ ﻭ ﺋﺎﺯﺍﺭەﻭە بناڵێنێ. پەشێوی شێرکۆ ﮔﻪﻳﻳﻪ ﺋﻪﻭ ﺋﺎﺳﺗﻪ ﮐﻪ ﻟﻪ ژﻳﺎﻥ ﻭەڕەﺯ ﺑﻭﻭ. ﺑڕﻳﺎﺭی ﺧۆی ﺩﺍﺑﻭﻭ ﮐﻪ لێم ﺟﻳﺎ بێتەو. ﺯۆﺭ ﺧﺭﺍپ ﮔﻳﺭﻡ ﮐﺭﺩە ﺑﻭﻭ. شێرکۆ گوتی ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺕ بەڕەڵا نەکەی، ﻣن ﻧﺎﺗﻭﺍﻧﻡ ﺑﻪﻡ شێوەیە ﺑژﻳﻡ. گوتم ﺑﺎﺷﻪ شێرﮐۆ ﮔﻳﺎﻥ هەر هاوڕێ بین. ﺗۆ ﻟﻪ ماڵی ﺧۆﺕ ﻭ ﻣﻧﻳﺵ لە لە ماڵی خۆم. بەڵام ئەو مەسەلەیە بۆ ئەو هەرس نەدەکرا. بەوە ڕازی نەبوو. گوتی ﺋﻪﮔﻪﺭ منت دەوێ سەگەت بۆ چییە؟ ﺩﻳﺎﺭە ﺋﻪﻭﻡ ﺯۆﺭ خۆشدەویست، بەڵام هەرمس شم هەر خۆش دەویست. ﺳﻪﺭﺕ نەئێشێنم، ﮐﺎﺭ ﺑﻪﻭ جێگایە ﮔﻪﻳﯽ ﮐﻪ ئێوارەیک ﺩﻭﺍی ﺷێو ﺧﻭﺭﺩﻥ، شێرﮐۆ ﻟﻪ ﺑﻪﺭ ئاڵوشی ﺑﻪ ﻧﺎڕەﺣﻪﺗﯽ ﻟﻪ ﻣﺎڵ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺕ. ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭﺕ ﻭ ﺩﺍی ﻟﻪ ﭘڕﻣﻪی ﮔﺭﻳﺎﻥ. ﻫﻪﺳﺗﺎ ﻭ ﭼﻭﻭ ﺑۆ ﺩەﺳت ﺷۆﺭی. ﺳﻪﻳﺭ ﺋﻪﻭە ﺑﻭﻭ ﮐﻪ ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺷﯽ ﻭەﺩﻭﺍی ﮐﻪﻭﺕ. ﻣﺎﻭەﻳﻪﮐﯽ پێ ﭼﻭﻭ، نەهاتە دەرێی. ﻫﻪﺳﺗﺎﻡ ﭼﻭﻭﻡ ﺑﺯﺍﻧﻡ ﭼﯽ ﻗﻪﻭﻣﺎ ﻭ ﭼﯽ ﺑﻪ ﺳﻪﺭ ﻫﺎﺕ. ﺩﻳﻡ ﺩەﮔﺭی ﻭ هێڵنج ﺋﻪﺩﺍ. شێرەی ئاوەکەم بەرداوە، ﺋﺎﻭی ﺳﺎﺭﺩم ﺑﻪ ﺳﻪﺭ ﻭ ﭼﺎﻭﺩﺍ کرد؛ دەستیم گرت تا لە سەر مۆبلەکە دانیشت. کەمێک هاتەوە سەرخۆ و ئەهۆنبوەوە. بەشەرمەوە سەری هەڵێناو و گوتی بمبوورە، ئەوە حاڵی منە کە دەیبینی. گوتم ﺩەی باشە ﺩﻭﺍﻳﻪ ﮐﺎﺭ ﺑﻪ ﮐﻭێ ﮔﻪﻳﯽ؟» هەناسەی هەڵکێشا و گوتی ﺑﻪ ﮐﻭێ ﺑﮕﺎ، ﺋﻪﻭ ﺷﻪﻭە ﺧۆﺭﺩ ﻭ ﺧﻪﻭﻡ ﻟێبڕا. ﺗﺎ ﺑﻪﻳﺎﻧﯽ ﺑﻪ دڵپەرۆشی و دڵەڕاوکێوە لەم ماڵەدا ﻫﺎﺗﻡ ﻭ چوﻡ. دەمویست ﺗﻪﻟﻪﻓۆﻥ ﺑۆ ﭘۆﻟﻳﺱ ﺑﮑﻪﻡ، بەڵم دوو دڵ بووم. خۆم دڵخۆشی دەداوە، دەمگوت لە هەر کوێ ﺩەﮔﻪڕﻳﺗﻪﻭە.

ﺩﻳﺎﺭە ﺋﻪﻡ ﺑﻪﺳﻪﺭﻫﺎﺗﻪی شێرﮐۆ ﻭ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﮐﻪ ﺑۆی ﺩەﮔڕﺍﻣﻪﻭە، ﻟﻪ ﺳﻪﺭ ﻫﻪﺳﺗﯽ ﻣﻧﻳﺵ ﮐﺎﺭﻳﮕﻪﺭ دەبوو. ﻫﻪﻧﺎسەێکی ﺳﺎﺭﺩﻡ ﻫﻪڵکێشا ﻭ ﻫﺎﻭﺩەﺭﺩی ﺧۆمم ﻟﻪﮔﻪڵ ﺩەﺭﺑڕی، بەڵام ﻫﻳﭼﻡ ﻟﻪ ﺩەﺳﺕ ﻧﻪﺩەﻫﺎﺕ. یوهانا گوتی ﺳﻪﻳﺭ ﺋﻪﻭەﻳﻪ ﮐﻪ ئێستاش ﻧازانم ﮐﻪسوکاری کێن و لە کوێن. ﺯۆﺭﻡ ﻫﻪﻭڵداوە بەشکم یەکێ لە هاوشارییەکانی ﭘﻪﻳﺩﺍﮐﻪﻡ، بپرسم ﮐەسوکاری کێن ﻭ ﻟﻪ کوێن، بەڵام تا ئێستا ﻫﻳﭼﻡ ﺑۆ ڕﻭﻭﻥ ﻧﻪﺑﻭﻭەﺗﻪﻭە. ﺋﻪﻭەﻳﻪ ﮐﻪ ﺩەﻣﺑﻧﻳﻧﯽ. ﻣﻥ ﻣﺎﻭﻣﻪﺗﻪﻭە کۆڵێک باری ﻧﺎڕەﺣﻪﺗﯽ ﻭﻳژﺩﺍﻥ. ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭﺕ ﺩﺍﻳﻪﻭە ﻟﻪ ﭘڕﻣﻪی ﮔﺭﻳﺎﻥ. ﺳﻪﮔﻪﮐﻪﺷﯽ ﺗﻪﻣﺎشاێکی ﻣﻧﯽ ﮐﺭﺩ ﻭ ﭼﻭﻭ ﺧۆی ﻫﺎﻭﻳﺷﺗﻪ ﺑﺎﻭﺷﯽ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎﻭە. ﺑۆﻧﯽ ﺑﻪ ﺳﻪﺭ ﻭ گوێلاکیەوە کرد. ﻭ ﻫﺎﻭﺩەﺭی ﺧۆی ﻧﻳﺷﺎﻥ ﺩەﺩﺍ. ﺋﻪﻭەﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ منداڵی ﺧۆی ﻟﻪ باوشی ﮔﺭﺕ ﻭ ﺩەﺳﺗﯽ ﺑﻪ ﺳﻪﺭﻳﺩﺍ هێنا. ﺑﻪﻻﻣﻪﻭە ﺳﻪﻳﺭ ﺑﻭﻭ. ﺗﺎئێستا  ﺧۆﺷﻪﻭﻳﺳﺗﯽ نێوان ﺳﻪگ ﻭ ﻣﺭۆﭬﻡ ﺑﻪﻡ ﺷﻭەﻳﻪ ﻧﻪﺩی ﺑﻭﻭ. هەندێک ﺳﻪﺭﻧﺟﯽ ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﻡ ﺩﺍ، تەماشام کرد شەو ڕاشکاوە و زۆر درەنگە. دڵسۆزانە گوتم ﻳﻭﻫﺎﻧﺎ ﺑﻣﺑﻭﻭەﺭ ﻣﻥ دەبێ بڕۆم.» ڕوانیمە وێنەکەی شێرکۆ و ﺑﻪ ﺩڵ پڕییەوە بەﺧۆم ﺩەﻣﮕﻭﺕ ﺗﺎ ﻣﻧﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ شێرکۆم ﺑﻪ ﺳﻪﺭ ﻧﻪﻫﺎﺗﻭﻭە ﺑﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺭﺑﺎﺯﮐﻪﻡ. یوهانا هەستا سەر پێ و گوتی ﺯۆﺭﺕ ﺳﭘﺎﺱ ﺩەﮐﻪﻡ ﮐﻪ ﮔﻭﺕ ﺩﺍ ﺑﻪ ﺩەﺭﺩە دڵەکەم. کەمێک ﺳﻭﻭک ﺑﻭﻭﻡ .ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭت و ﺷﻭﺷﻪ ﺷﻪڕﺍﺑﻪﮐﯽ ﻧﺎ ﺑﻪﺳﻪﺭﻳﻪﻭە ﭼۆڕی ﻟﺑڕی.

ﻟﻪﻭێ ﺩەﺭﮐﻪﻭﺗﻡ. ﺑﻳﺭﺭەﻭەﺭی ﺗﺎڵ ﻭ ﺷﻳﺭﻳﻥ ﻭەک ﻫﻪﻧﮕﻪژﺍ ﭘﻭﻭﺭەی ﺳﻪﺭﻣﯽ ﺩﺍ. ﺑﻳﺭﻡ ﮐﺎﻳﻪی ﺩەﮐﺭﺩ. ﺯەﻳﻧﻡ ﺋﺎۆﺯڵ ﺑﻭﻭ. ﺋﻪﻡ ﭘﺭﺳﻳﺎﺭە ﻟﻪﻣﻳژﻳﻧﻪ ﻟﻪ ﻣﺷﮑﻣﺩﺍ ﻗﻭﺕ ﺑﻭﻭەﻭە:

 

ﺑﻪ ڕﺍﺳﺗﯽ ﻏﺎﻳﻪﺗﯽ ژﻳﺎﻥ ﭼﻳﻳﻪ؟

Bilderesultat for dame med hund kunst

گەڕان بۆ بابەت