قادر نیکپور
پێناسه یان ناسنامە ته‌نانه‌ت بۆ ناساندنی ئێمه‌یه، ئەویش له بواری دەس نیشانکردنی مافەکان، و ئه‌و پێناسەکان بۆ دار و به‌رد، واتە گشت بوونەوەرەکان بەکار دێت. زۆرجار به منداڵی تازه له دایک بوو ده‌ڵێن، نێو دێر بی! یان که لاسار بوو، ده‌ڵێن نێو کوێر بی. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که نێو و نیشانه‌ی ئێمه گرێ نه‌دراوه به کەسایەتی ئێمه.
شیکاری فرۆید سەبارەت بە کەس و کەسایەتی (٢)
قادر نیکپور
بۆچوونەکان سەبارەت بە خۆ ناسین و کەسایەتی مرۆڤ لێک جیاوازن. بە پێی زانستە دەروونییەکان کەسایەتی بە پێی بار و دۆخ و تەمەن ئاڵ وگۆڕی بەسەر دادێت. کەچی بۆچوونی ز فرۆید لەم بوارە جیاوازە؛ بە چەشنێک کەسایەتی لە تەمەنێکی تایبەتی پێک دیت، و ئاڵوگۆڕی بەسەر دانایەت. لە لای دەروونناسی دیکە وەک ئادڵێر که‌سایەتی له ته‌مه‌نی لاوی دەردەکەوێت. بە بۆچوونی فرۆید کەس و که‌سایه‌تی دوو شتی تەواو لێک جیاوازن. ئێمە وەک کەس ئەتوانین فەقیر و دەوڵەمند بێن، یان عاقڵ و بێ عاقڵ. ئەمە بۆ ناسینی ئێمەیە لە نێو کۆمەڵگا. بەڵام هەڵسەنگاندنی کەسایەتی کەسێک بۆ هەر کەس کارێکی ئاسان نیە؛ چونکی مرۆڤ خۆی کێشەی ناسینی خۆی هەیە. لەوەی کە مرۆڤ چۆن بیردەکاتەوە، چۆن خۆی بە خۆی بناسێنێت کێشەی گەورەی هەیە. ئەوەی کە ئێمە چۆن بیر دەکەینەوە، چۆن لەگەڵ شتەکان سەودا دەکەین، چۆن هەڵس و کەوت دەکەین، یان چۆن کێشيکان چارەسەر دەکەین، هەموو بە گشتی کەسایەتی ئێمە دیاری دەکەن. بە کورتی مرۆ ئه‌توانێ پێناسه‌ی خۆی بگۆرێت، به‌ڵام ناتوانی کەسایەتی خۆی بگۆڕێت.
هەر چەند کەس و که‌سایه‌تی تا راده‌یه‌کی زۆر لێک نیزیک دەبنەوە، ئەتوانن پیکەوە ببنە دوو هاوڕێی باش یان دوو هاوڕێی خەراپ. بۆ نموونە، کەسێک لە نێو کۆمەڵێک خەڵکی تازە خۆی عاقڵ و رێکوپێک نیشان ئەدات، کەچی هەر ئەو کەسە لە لایەن خەڵکی ناسراو یان خزم و کەس بەکەم سەیر دەکرێت، چونکە کەسایەتی ئەو دیاری کراوە. که‌واتە شرۆڤه کردنی ئەم بەشە بۆ ناسینی کەسایەتی کەسێک زۆر گرینە.
شیکاری فرۆید سەبارەت بە کەس و کاسایەتی:
"Id" - بنیات یان دەروون
"Ego" - من
" Identity" - کەسایەتی
Id ساوایە، به‌و راده‌یه خۆی نه‌گرتوه که ئه‌خلاقی چاك وخه‌راپ لێک جیا بکاتەوە. ئه‌و زۆرتر به دوای گه‌یشتن بە خۆزگه‌کانه، و بە هۆی ئەم خۆزگانە تووشی هەڵە دەبێت. کاتێک مرۆڤ برسی یان تینوویە، ته‌نیا بیر لە یەک شت دەکاتەوە که خواردن یان ئاوی پێ بگات. له کوێ‌را دێت وچۆن دێت گرینگ نیه.
Ego له نێوان Id وجیهانی ده‌ره‌وه وەک دادوه‌ر یان به‌رپرسیار سەیر ئەکات. ئەو نوێنه‌ری ئه‌و به‌شه‌یه که وشیارانه دژ به کۆمه‌لێک کرده‌وه‌ی ناشیرین له هەمبەر دنیای ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، و بڕیار ئه‌دات.
Id بێ ئاگاداری کردن له راستییەکان ناشیانە رەفتار ده‌کات، بێ ئەوەی لێکی بداتەوە. له‌وه‌ی که داواکارێکه‌ی چه‌نده گرینگ و ره‌وایە زۆر لای ئەو گرینگ نیه؛ بەڵام Ego له راستییەکان ئاگاداره. ئەو تێده‌گات، و بە پێی پێوسیت دەستکاری Id دەکات، و بۆ راست کردنەوە و هاوسەنگی Id تێدەکۆشێت. Ego پێشگیری له‌و خه‌یاڵانه ده‌کات که له هه‌مان کاتدا ده‌ست ناکه‌ون، چاوه‌روانی ده‌کات تاکو هه‌ڵێکی ره‌خساو. به‌م جۆره Id فێری له‌سه‌ر خۆیی و له خۆ بردوویی ده‌بێت.
له راستیدا، Ego وه‌ک خزمه‌تکارێک لە خزمەت Id دایە، و هه‌وڵ ده‌دات ویسته‌کانی ئه‌و وه‌دی بێنێت؛ وە ئه‌و خزمەتکارە ده‌توانێت عاقڵ بێت یان بێ شعور. " په‌یوه‌ندی نێوان Ego و Id وه‌ک سوار و ئه‌سپ وایه، تا ئه‌و کاته‌ی سوار هەوسار به‌ده‌سته، ئه‌سپ هێزی خۆی وه‌کار ده‌خات بۆ غاردان، که سوار ئاگای له هەوسار نه‌ما، ئینجا ئه‌سپ به دڵی خۆی غار ئەدات". کاتێک هەوسار شل بوو، ئەسپ بە دڵی خۆی غار ئەدات، و سوار دەکەویتە خوارێ.
بەم جۆرە ململانەی Ego و Id نابڕیته‌وه، ئه‌گه‌ر Ego ته‌واو به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ نه‌بێت ده‌بێته ئەسیر و بەردەی Id ، و لێره‌دایه مرۆ ماهیه‌تی خۆی لێ‌ون ده‌بێت. زۆرجار ده‌ڵێن فڵانی خۆی لێ گۆڕاوە یان لە خۆیدا ون بووه. به‌م واتایە Ego لای ئه‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، یانی Id هه‌وسار به‌ده‌سته. کاتێک مرۆ خاوه‌نی Ego کی کامڵ نه‌بێت، هه‌موو مافه‌کان له ژێر پێی خۆی ده‌نێت و ئاوڕیش له‌که‌س ناداته‌وه.
که‌واته به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ین کە Ego هه‌ر له‌سه‌ر ده‌می منداڵییه‌وه گەسە دەکات، و به هێز ده‌بێت تاکو ته‌مه‌نی لاوی. ئەو کاتە برست و توانایی خۆی نیسان ئەدات کە جەندە پاڵەوانە. هەر وەک بە زاراوەی کوردی دەڵێن، فڵان منداڵە فامی کردۆته‌وه، و مه‌به‌ستیان هه‌مان Ego یە، یانی خۆی ناسیوە یان شەیتانی بووە. ماهیه‌ت یان Ego ئه‌و به‌شه‌یه لە مرۆ که ماسکی به‌سه‌ردا کشاوه. وه‌ک چۆن ته‌ڵاشه‌دار هەموو ناوەندی داره‌که‌ی داپۆشیوه، و تاکو پاکی نه‌که‌ین ده‌رناکه‌وێت، مرۆڤیش به‌م شێوه تاکو ماسکه‌که‌ی لانەدات، ناسینی زەحمەتە. ئەم پڕۆسیە لای گشت بوونەوەران هەیە، بەڵام مرۆ بە پێی هزر و بیر خۆی لە بوونەوەراکنیتر جیا کردۆتەوە.
ره‌نگه ئه‌مرۆ ئێمه باشترین کار یان پێشه‌مان هه‌بێت که ئەو پیشەیە ده‌بێته پێناسه‌ی ئێمه. هەر وەک ده‌ڵێن فڵانی دکتۆره، ئه‌ندازیاره، ره‌ئیسی فڵان شوێنه یان ئه‌وه‌نده پاره‌ی هه‌یه. ئه‌وانه وه‌ك پیشه، کار، پێناسه‌ی ئێمه‌ن. مه‌رج نیه تا سه‌ر خاوه‌نی ئه‌و پێناسه بین. کە واتە هەڵاواردنی ئەم سێ خاڵە گرینگە لە یەکتری بۆ ناسینی مرۆڤەکان زۆر گرینگە.
هەر وەک Erich Fromm ئاماژه به‌وه ده‌کات که فه‌رقی بوون و هه‌بوون هەیە، جیاوازی نێوان ئەم سێ خاڵەش هەیە. بەم واتەیە هه‌بوون زه‌مانه‌ت ناکرێت. تۆ دەتوانیت فەقیر یان دەوڵەمند بیت، بەڵام بوونت وەک کەس هەیە. تۆ ئەتوانی کەسێکی باس یان خەراپ بیت. بەهەر حاڵ بوونت هەیە، و ئەم بوونەیە Identity ئێمە دیاری دەکات. بەڵام کاتێک مرۆڤ بیر لە هەبوون دەکاتەوە، کەم کەم Identity خۆی لە بیر دەکات چونکە مەسەلەی دەسەڵات دێتە ئاراوە. بوون یانی تۆ، من، هەرکەسێک کە وجودی هەیە. کاتێک باس له هه‌بوون ده‌که‌ین به مانای ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنه. ئه‌و که‌سه‌ی بیر له هه‌بوون ده‌کاته‌وه ته‌نانه‌ت قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لێک ده‌داوته‌وه. ئه‌و که‌سه‌ش که بیر له بوون ده‌کاته‌وه، که‌سێکی رووناک بیره که زۆرتر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خەڵک لێکده‌داته‌وه، و خۆی به خزمه‌تکار ده‌زانێت.
پرسیاری کرد مێشووله‌یه‌ک: تۆ له کام قه‌بیله‌ی، خه‌ڵکی کوێی؟
ئاوا وڵامی وه‌رگرته‌وه؛ من له قه‌بیله‌ی باڵنده‌ی بچووکم ، حه‌ز له باڵنده‌ی گه‌وره ناکه‌م، چونکه لێیان ئه‌ترسم.
مێشووله وتی؛ ده‌توانی ناوی ئه‌و باڵندانه بڵێی، ئه‌گه‌ر ناویان ئه‌زانی؟
دیسان وڵامی وه‌رگرته‌وه؛ له راستیدا ناویان نازانم، ئه‌وه‌نده ده‌زانم که گه‌وره‌ن و لێیان ئه‌ترسم.
مێشووله وتی؛ ئه‌گه‌ر ناویان نازانی چۆن بانگیان ئه‌که‌ی، چ فایده که ناویان هه‌یه؟
دیسان وڵامی وه‌رگرته‌وه؛ ره‌نگه بۆ من که ناویان نازانم بێ فایده بێت، به‌ڵام بۆ خۆیان و ئه‌وانه‌ی که ناویان ده‌زانن فایده‌ی هه‌یه.
چونکە ئەوان بە پێی ناوەکان پێ ناسەی یەکتر دکەن
پێناسه یان ناسنامە ته‌نانه‌ت بۆ ناساندنی ئێمه‌یه، ئەویش له بواری دەس نیشانکردنی مافەکان، و ئه‌و پێناسەکان بۆ دار و به‌رد، واتە گشت بوونەوەرەکان بەکار دێت. زۆرجار به منداڵی تازه له دایک بوو ده‌ڵێن، نێو دێر بی! یان که لاسار بوو، ده‌ڵێن نێو کوێر بی. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که نێو و نیشانه‌ی ئێمه گرێ نه‌دراوه به کەسایەتی ئێمه. منداڵ زۆر به‌ساوایی فێری نێوی خۆی ده‌بێت، که بانگیان کرد ده‌زانێت مه‌به‌ستیان ئه‌وه، به‌ڵام ته‌مه‌نێکی دور و درێژ به‌سه‌ه‌ر ده‌بات تاکو خۆی ده‌ناسێت.
مرۆف حه‌ز ده‌کات رابردووی خۆی بزانێت، بنه‌ماله‌ی خۆی بناسێت، سه‌ر‌ده‌مه‌ی منداڵی خۆی بێته‌وه بیر، له داهاتوو
ده‌بێت به‌چی؟ خه‌ونه‌کان چۆن و چەندێک رێ ده‌پێون، یان له چ قۆناغێکدا خۆیان ئەدۆزنەوە، گشت ئه‌وانه لای مرۆ گرینگ و پرسیارن. تەمەنی لاوی، تەمەنی خۆناسین و لێک هەڵاواردنی چاکە و خەراپەیە، لەم تەمەن مرۆڤ زۆرتر تووشی کێشه و چه‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان ده‌بێت. مرۆڤ لەم تەمەنە لەگەڵ هەموو قۆناغە خۆش و ناخۆشەکان رووبەڕوو دەبێتەوە، کە ئەم قۆناغانە دەبنە رەوتو و تەجرەبەی ژیانی داهاتووی ئەو.
کە واتە مانای Identity یانی کەسایەتی گرینگ‌ترین خاڵە لە ژیانی مرۆڤ، و مرۆڤ بە پێی تەجرەبەی رابردوو کەسایەتی خۆی دیاری دەکات. له‌وه‌ی که چۆن چۆنی له ته‌جره‌به‌ی کۆن قازانج وەرگرین ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە سەر تەجرەبەی رابردوو. "بەم واتایە، یانی تجرەبە تەجرەبە کردن".
هه‌ر وه‌ك خه‌یام ده‌ڵێت: تەجرەبە وه‌رگرتن له ته‌جره‌به‌ی رابردوو ئاقڵانه و ژیرانەیە، به‌ڵام ژیان کردن له گه‌ڵ خەمی رابردوو وێرانەیە.
درێژەی هەیە