سایتی قەڵەم

 

ئەم کتێبە بە چەندان تەکنیکی جیا جیای هونەری نووسینی چیڕۆک نووسراوە و لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاو کراوەتەوە، ئێستە لە کتێبخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆکەکانی تری کوردستان بڵاو کراوەتەوە و لە بەردەستدایە.

 

کتێبی "شەکر و خوا"  بڵاو چاپ و بڵاو کرایەوە

سایتی قەڵەم

کتێبی  "شەکر و خوا  نۆبەرەی بەرهەمە ئەدەبییەکانی  ژیڤان خۆرانی یە. ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵە چیڕۆکێکی هەمەڕەنگ بە چەندان تەکنیکی جیاواز چیڕۆکەکان نووسراون.

کتێبی "شەکر و خوا" پێکهاتووە لە کورتە چیڕۆک و کورتیلە و چیڕۆک و ساتیرە چیڕۆک و ...تاد. ئەم کۆمەڵە چیڕۆکە لە دووتوێی کتێبێکی ١١١ لاپەڕەییدا چاپ کراوە.

کتێبەکە نووسەر لەسەر ئەرکی خۆی چاپی کردووە، دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی "کامەران ڕەفیق"ی دیزاینەر نەخشاندوویەت.  لە ڕووی هونەری چیڕۆکەوە، چیڕۆکنووسی بەتوانای شاری هەولێر "سابیر ڕەشید"  لە تێبینی و سەرنجەکانی لەبارەی ژانری چیڕۆکەوە، کتێبەکەی دەوڵەمەندتر کردووە.  بەتیراژی ٥٠٠ دانە یەکەم چاپی لە چاپخانەی کارۆی سلێمانی چاپ کراوە.

ئەم کتێبە بە چەندان تەکنیکی جیا جیای هونەری نووسینی چیڕۆک نووسراوە و لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاو کراوەتەوە، ئێستە لە کتێبخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی و شار و شارۆکەکانی تری کوردستان بڵاو کراوەتەوە و ئێستە بەردەستە.

ئەم کتێبە دووەم کتێبی نووسەرە، هاوکات خاوەن دەیان وتاری ترە، کە لەبارەی ڕەخنەی ئەدەبی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، بابەتی ئەدەبی، مێژووی ئەدەب و چەندانی تر لە ڕۆژنامە بڵاو کراوەتەوە.  ژیڤان ئێستە خوێندکاری زانکۆی سەڵاعەدین کۆلێژی زمان بەشی کوردییە.

 

 

دسته: هەواڵی هونەری
بازدید: 1333