ما 5920 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

ئاپریل حەزی بە تیکاپە و کۆدی حەزی بە باستەر. بە مەبەستی راوێژکردن دەچنە دەرەوەی دووکانەکە. بە هیچ ئاکامێک ناگەن. ئاپریل پێشنیار دەکا بەرەو ماڵەوە رابکەن و هەر کەس زووتر گەیشت ئەوا ئەو بڕیار بدا. 

 

دووکانی ئاژەڵفرۆشی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'کۆدی' و خوشکەکەی 'ئاپریل' حەزیان لە سەگە. بۆ ئەم مەبەستە دەچن بۆ دووکانی ئاژەڵفرۆشیی گەڕەکەکەیان. دووکانێکی بچووکە و ئاژەڵی زۆری تێدا نیە. خاوەنی دووکانەکە پیاوێکی بەتەمەنی خوێن شیرینە بە ناوی 'سمیت'. سمیت بە دەم کۆدی و ئاپریلەوە دەچێ و، سڵاویان لێدەکا.

ـ دەتوانم یارمەتیتان بدەم؟

ئاپریل: دەمانەوێ سەگێک بکڕین.

ـ تێدەگەم. ئێرە دووکانێکی گەورە نیە، هەربۆیە تەنیا دوو سەگمان هەیە کە ئێوە دەتوانن یەکیان هەڵبژێرن.

داوا لە سمیت دەکەن سەگەکانیان پیشان بدات.

سمیت بەرەو دوواوەی دووکانەکە دەیابنا، ئەو جێگایەی سەگەکانی لێیە. یەکیان سەگێکی گەورەیە لە رەگەزی باڵداگ بە ناوی باستەر و، ئەوی تریان لەرەگەزی چیهواوا بە ناوی تیکاپ.

ئاپریل حەزی بە تیکاپە و کۆدی حەزی بە باستەر. بە مەبەستی راوێژکردن دەچنە دەرەوەی دووکانەکە. بە هیچ ئاکامێک ناگەن. ئاپریل پێشنیار دەکا بەرەو ماڵەوە رابکەن و هەر کەس زووتر گەیشت ئەوا ئەو بڕیار بدا.

کۆدی دەڵێ باشە و پاشان بە ئاپریل دەڵێ قەیتانی پێڵاوەکانی کراوەن. کاتێک ئاپریل سەردادەنەوێنێ بۆ ئەوەی سەیری پێڵاوەکانی بکا، کۆدی دەست دەکا بە راکردن.

کۆدی تا دەتوانێ بە خێرایی رادەکا. بەڕاستی حەزی بە سەگی گەورەیە. لادەکاتەوە و لە دوواوە دەڕوانێ. ئاپریل ئەوەندە لە دوواوەیە کە ئەو تەنانەت نایشیبینێ.

کۆدی دەگاتەماڵەوە. ماندوو و خۆشحاڵە. دەزانێ ئەوە بردوویەتەوە.

چەند خولەکی تر ئاپریل دەگاتەوە ماڵەوە. پیرۆزبایی لە براکەی دەکا و دەگەڕێنەوە بۆ دووکانەکە بۆ ئەوەی سەگەکە بکڕن.

کاتێک دەگەڕێنەوە تەنیا سەگە بچووکەکە دەبینن.

لە سمیت دەپرسن باستەر لە کوێیە. ئەویش دەڵێ لە پاش ئەوان دوو کەس هاتوون و کڕیویانە.

کۆدی لە ئاپریل دەڕوانێ. ئاپریل بزەیەک دەیگرێ و کۆدی ئاهێک هەڵدەکێشێ. دەچنەوە لای سمیت.

ئاپریل: هەندێ جار مرۆڤ پێشبڕکێکە دەباتەوە، بەڵام خەڵاتەکە نا.

کۆدی خەمینانە بزەیەک دەیگرێ.

ـ تکایە با چیهواوا ببەینەوە!

 

English Short Stories Level 05

سەرچاوە:

 

http://www.really-learn-english.com/english-short-stories-level-05-story-01.html

گەڕان بۆ بابەت