ما 1136 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ڕێبوار حەمە کەریم

هەرچەندە داشکاندنی کتێب هەندێكجار مایەشی پێوە دەڕوات و نووسەر هەر سەریەشەو دەردەدڵی بۆ دەمێنیتەوە، بەڵام ئەوەی سەنگ بە کارەکەی دەدات ئەو پێشوازییەی کتێبخانەو خوێنەرانە کە کاردانەوەیان دەبێت بۆ پەڕتووکە جیاوازە ئەدەبی و هونەری و فەلسەفی و مێژووی و زانستییەکان و تاد.

 

کتێب و رۆشنبیری و خۆخەڵەتاندن

ڕێبوار حەمە کەریم

وتیان کافێ و کتێبخانەی جەمال عیرفان شوێنێکی ستراتیجی لەسەر شەقامی سالم  پێدراوەو لکاوە بە یەکێتی نووسەرانی کوردی زۆنی سەوزەوە! وتم سەرەو خێرە و با بچین ئەوێش تاقیبکەینەوە، هیوادارم جێیەکی رۆشنبیری بێت نەك توجاریی، رەنگە لەوێ ئەو رۆشنبیرە جدیانەی لە مێژە لێم ونن بیاندۆزمەوە، موناسەبەیەك هاتە پێش و نووسەرێکی بە توانا داوای لێکردم چەند نووسخەیەکی کتێبە تازەکەی بۆ ئەوێ ببەم، بەو هیوایەی لەوێ نمایشبکرێت و ئەوانەی تامەزرۆی خوێندنەوەن و مەراق و ئارەزوویانە بەو کتێبەش ئاشنا بن و خوێندنەوەی بۆ بکەن، چونکە لە کۆتاییدا هەر خوێنەرە بڕیار بەسەر باشی و خراپی  کتێبدا دەدات.

هەرچەندە داشکاندنی کتێب هەندێكجار مایەشی پێوە دەڕوات و نووسەر هەر سەریەشەو دەردەدڵی بۆ دەمێنیتەوە، بەڵام ئەوەی سەنگ بە کارەکەی دەدات ئەو پێشوازییەی کتێبخانەو خوێنەرانە کە کاردانەوەیان دەبێت بۆ پەڕتووکە  جیاوازە ئەدەبی و هونەری و فەلسەفی و مێژووی و زانستییەکان و تاد...

لە کاتێکدا ئەم دەزگایە لە پایتەختی رۆشنبیریدایەو خۆیان بە دڵسۆزی رۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی دادەنێن و ناوی کەسایەتییەکی دیاریان لە خەباتی چەوساوانی کورد کردووە بە ناوی کافێ و کتێبخانەکەیان، بەڵام ئەوەی هەرگیز جێی بیرلێکردنەوەو خەمڵاندن نییە، ئەوەیە زۆر بە هەڵوێستێکی ناشرین رەفزی وەرگرتنی کتێبەکە بکرێت، لە کاتێکدا ئەوان هیچ ماندوونەبوون بە نووسین و چاپکردنی کتێبەکەو تەنیا نمایشتی دەکەن و لە کۆتاییدا نیوەی تێچوونەکەشی بۆ خاوەن کتێب ناگەڕێتەوە.

کاکی خاوەنی کتێبخانە بێ ئەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە ببینێت، وتی لای ئێمە سەرف نابێت.

وتم: هیچ پارە نادەیت تا سەرف نەبێت، ئەوساش بە تەسریفی داشکاندن حسابی دەکەن.

ئەنجا بیانوی ئەوەی دەربڕی جێگای نییە بۆ نمایشکردن.

جارێکی تر وتم: ئەو رەفانە بەتاڵن دەتوانیت لەوێ دایان بنێیت.

وتی: ئێمە خۆمان دەزگای چاپەمنین و کتێبی خۆمان دادەنێین.

وتم: ئیتر خزمەتکردنی چی؟ گەر نەتوانن بە سادەترین شێوە خزمەتی نووسەران بکەن... گەر تەنیا بە دانانی کتێبەکانیشیان بێت!

وتی: بیبە بۆ کتێبخانەیەکی تر

وتم: کەواتە ئەمەش بووە حیزب حیزبێنە حەیاتەکە... حەپە سەوزو زەردەکە!

ئێدی ڕۆشتم و حەپەسام لەو دەموچاوانەی بە کورسیەکانەوە لکێنرا بوون و وام زانی وام لە بازاڕی دەبۆکە، لەوێ کەس بایکۆت و هەڵویست نانوێنێت، هەر یەکە خەریکی دەسکەوت و قازانجی خۆیانن.

 

ئاواتەخوازیش بووم لە ژیانمدا شوێنگا و ئاکاری نارۆشنبیریی ئاوها نەبینمەوە.

Bilderesultat for luring kunst

گەڕان بۆ بابەت