خوێن مەڕێژە

خوێن مەرژێنە، ژیان بچێنە

 لەوەها هەل و مەرجێکدا کە هاوکات بووە لە گەڵ جەژنی قوربان و خوێنی ئاژەڵانیش بە دەریای خوێنی ئینسانەکان پەیوەست دەبێت، هەواڵێکی کز و ون لە ژێر تەپ و تۆزی شەڕ و خوێن و قوربانیدا بڵاو دەبێتەوە، هەواڵێک کە هەرچەند بە کزی هات، بەڵام هیوای ژیانی پێ بوو، هەواڵێک کە بە بیستنی، باڵندەی هیوا و شادی گەشەیان تێکەوت و

 

لەم رۆژانەدا کە هەموو هەواڵەکان خوێناوین و، بۆنی خوێن و دوکەڵی باروت باس لە نەمان و کوشتن و وێرانی دەکەن، رێک لەوەها دۆخێکدا کە باڵندەی ژیان خەریکە بەتەواوەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتۆرێت، لە ئێستادا کە دارەکان کە نیشانەی ژیان و هێلانەی کۆتری ئاشتی و شادین لە سوتاندان و دوا باڵندەکانی هیوا خەریکن وڵات بە جێ دێڵن، لەوەها هەل و مەرجێکدا کە هاوکات بووە لە گەڵ جەژنی قوربان و خوێنی ئاژەڵانیش بە دەریای خوێنی ئینسانەکان پەیوەست دەبێت، هەواڵێکی کز و ون لە ژێر تەپ و تۆزی شەڕ و خوێن و قوربانیدا بڵاو دەبێتەوە، هەواڵێک کە هەرچەند بە کزی هات، بەڵام هیوای ژیانی پێ بوو، هەواڵێک کە بە بیستنی، باڵندەی هیوا و شادی گەشەیان تێکەوت و بیر لە مانەوە دەکەنەوە. ژیان بیستی کە لە شارەکان و ناوچە جۆراجۆرەکانی وەک بانە و مەهاباد و سەقز هەڤاڵانی ژیان و پارێزەرانی ژینگە بۆ هێشتنەوەی باڵندەی هیوا و سەقامگیر کردنی ژیان لە جەژنی قورباندا نەمامیان چاند و داوایان لە هەمووان کرد لە جیاتی کوشتن و خوێن، دەستی ژیان بگرن و بە چاندنی نەمامێک بەرگی ژیان بکەن بە بەر ژینگەدا.

 

ئەوەی کە ئەی مرۆڤ، چیدی خوێن مەڕژێنە، ژیان بچێنە!