ما 5651 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رۆژێکیان ئیتر تەواو هەستی بە سوکایەتی کرد. کاتێک دەیویست جێی بێڵێ، سەری پەتێکی بە قاچی خۆی بەستەوە و سەرەکەی تریشی بە کلکی مشکەکەوە و، بەم شێوەیە مشکی بێ هیوای بە هەڵبەزهەڵبەز بەدووای خۆیدا راکێشا.

 

هاوڕێ بۆ هەمیشە

(چیرۆکی ئەفریقی)

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

مشکێک و قرپۆکێک هاوڕێ بوون. هەموو بەیانییەک قرپۆکەکە دەبا لە گۆلە ئاوەکەی بیتە دەرەوە و بچێ سەردانی مشکەکە بکات کە لە کونێکدا لە تەنیشت درەختێکدا دەژیا. هەروەها دەبوایە بۆ نیوەڕۆ بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.

مشکەکە یەکجار دڵشاد بوو بەم هاوڕێیەتییە، بێ ئاگا لەوەی ئەم هاوڕێیەتییە خەریک بوو بەرەو دوژمنی دەڕۆیشت. هۆکار چی بوو؟ راستییەکەی ئەوە بوو قرپۆکەکە هەستێکی ناخۆش رووی تێکردبوو، چونکە مشکەکە قەت سەردانی ئەوی نەدەکردەوە.

رۆژێکیان ئیتر تەواو هەستی بە سوکایەتی کرد. کاتێک دەیویست جێی بێڵێ، سەری پەتێکی بە قاچی خۆی بەستەوە و سەرەکەی تریشی بە کلکی مشکەکەوە و، بەم شێوەیە مشکی بێ هیوای بە هەڵبەزهەڵبەز بەدووای خۆیدا راکێشا.

قرپۆکەکە خۆی هاویشتە گۆلەکەوە. مشکەکە هەوڵیدا خۆی رزگار بکا، بەڵام نەیتوانی، ئەوەندەی پێنەچوو نوقم بوو. جەستەی هەڵاوساوی سەر ئاوکەوت.

واشەیەک بە ئاسمانەوە جەستەی مشکەکەی لە ناو گۆلەکەدا بینی. دابەزییە خوارەوە، بە دندوک گرتی و لەو نزیکانە لەسەر درەختێک نیشتەوە. بێگومان هاوکات قرپۆکەکەیش لە گۆلی ئاوەکە راکێشرایە دەرەوە. نائومێدانە هەوڵی دا خۆی رزگار بکا، بەڵام نەیتوانی و واشەکە ئەوەندەی پێنەدەچوو کۆتایی بە هەوڵەکانی ئەویش هێنا.

ئەفریقییەکان دەڵێن: "چاڵی زۆر قووڵ بۆ دوژمنەکەتان هەڵمەکەنن، رەنگە خۆتانی تێبکەون."

Friends


سەرچاوە:


http://www.english-for-students.com/Friends-Forever.html

گەڕان بۆ بابەت