رەسوڵ سەفەریانی

بەڵام رۆژی ژن خاوەن مێژوویێکی خوێنینە و رابردوویێکی هەیە. رابردوویێکی پڕ لە خەبات، خەبات بۆ یەکسانیی ژن و پیاو. ئەمەش تەنیا کاتێک دەکرێت بڵێین کە پیرۆزمان کردووە کە هەنگاوێکی بە کردەوەمان لەم رێگایەدا هەڵگرتبێت. واتە روانینمان بۆ دونیا و بۆ پێوەندی ئینسانەکان بگۆڕین. 

 

هەشتی مارس پیرۆز

رەسوڵ سەفەریانی

ئایا تەنیا وتنی ئەو رستەی سەرەوە بەسە بۆ رێز گرتن لە ٨ ی مارس؟ بە دڵنیاییەوە وەڵامەکە لای زۆرینەی خەڵک بە تایبەت ژنان "نا"یە. بەڵام ئایا هەمووان دەزانن کە چەندە بە ئاسانی دەتوانێت بە شێوەی راستەقینە رێز لە رۆژی ژنان بگیردرێت؟ من پێم وایە "نا"، یان لانیکەم نامانەوێت بزانین.

ئەگینا ئەوەی رۆژی ژنان لە رۆژەکان و بۆنەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە زۆرینەی بۆنەکانی تر و رۆژە تەرخان کراوەکانی تر دەکرێت بە تەنیا رستەیێک یان کرێنی پێشکەشیێک پیرۆز بکەین. رۆژەکانی وەک رۆژی دایک، رۆژی باوک، رۆژی دڵەکان یان ڤالانتاین ئەمانە زۆرتر رۆژگەلێکی تجارین و لە لایەن دونیای سەرمایەدارییەوە تەرخان کراون بۆ فرۆشی زۆرتر، بۆیە بە کڕین و پێشکەش کردنی دیارییەک و دڵخۆشکردنی کەسەکان دەکرێت ئەم رۆژانە پیرۆز بکەیت.

بەڵام رۆژی ژن خاوەن مێژوویێکی خوێنینە و رابردوویێکی هەیە. رابردوویێکی پڕ لە خەبات، خەبات بۆ یەکسانیی ژن و پیاو. ئەمەش تەنیا کاتێک دەکرێت بڵێین کە پیرۆزمان کردووە کە هەنگاوێکی بە کردەوەمان لەم رێگایەدا هەڵگرتبێت. واتە روانینمان بۆ دونیا و بۆ پێوەندی ئینسانەکان بگۆڕین. یانی چیتر وەک رابردوو نەروانینە ژن و پیاو. دەبێت روانگەکانمان بەرەو یەکسانی و وەدیهێنانی یەکسانی بگۆڕین. ئەمەش تەنیا بە وتنی رستەیێک و کرینی چەپکە گوڵێک یان خەڵاتێک وەدی نایەت. ئەمە دەخوازێت کە پیاوان چیتر خۆیان بەرزتر لە ژنان نەبینن و روانینیان وا لێبکەن کە ژن یەک ئینسانە وەک خۆی و لە ژیانیشدا خاوەن هەموو ئەو مافانەیە وا خۆی هەیەتی. یانی هەرچی بۆ خۆی رەوادەبینێت بۆ ئەویش بە رەوای بزانێت. بڕوا بەوە بێنێت کە هیچ ئیش و کارێک خۆی لە خۆیدا نە ژنانەیە و نە پیاوانە. پیاو دەبێت روانگەیێکی وا هەڵبگرێت کە لە هەر ئاستێکدا لەگەڵ ژن دەبێت، تەنیا رۆڵ و دەوری ژنەکە دەگۆردرێت، نەک ماف و خواستەکانی. یانی ژن چ دایک بێت، چ خوشک چ هاوسەر تەنیا پێوەندی نێوان ئەو و ئەو ژنە وەهایە، ئەگینا لە هەموو حاڵەتێکدا مافەکانی بەرانبەرە لەگەڵ مافەکانی ئەو پیاوە. ئەگەر جلی رۆڵی لەبەر داکەنیت یەک ئینسانە کە وەک هەموو ئینسانەکەنی تر دەبێت. ئەمەیە ئامانجی رۆژی ژن.

بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، هاوکاری و تێگەیشتنی هەموو لاییەنەی پێویستە. پێویستە پیاوان لەگەڵ خۆ بپارێزن لە دەستێوەردان و سنور دیاریکردن لە ژیان و کاروباری ژنانی نێو ژیانیان. رێز دابنێن بۆ ئازادی و مافی بڕیاردانی ژنان. هاوکات پێویستە ژنانیش بڕوایان بەوە ببێت کە ئەوان مڕۆڤێکی ئازادن و نابێت لە ژێر رکێفی هیچ مڕۆڤێکی تر یان دەسەڵاتێکی تر، چ ئاینی و چ کلتوریدا بژین. تا ژنان نەگەنە ئەو بڕوا و لەگەڵ خۆیان ساخ نەبنەوە رزگاری و یەکسانیان ئەستەمە.

Image result for 8 mars

بازدید: 895