ما 6303 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئامادەکردنی: سایتی قەلەم

مودیانو لە ژولای ساڵی ١٩٤٥ دا لە شاری پاریس لەدایک دەبێت. لە چەند نمونەیەکی کەم و بەدەر نەبێت، زۆرینە روداوەکانی نێو رۆمانەکانی لە نێو خەڵک و شوێنەکانی شاری پاریسدا روو دەدات. رۆمانەکانی مۆدیانۆ مێژووین و یەکێک لە کاکڵەکانی سەرەکی رۆمانەکانی مودیانۆ باس لە داگیرکردنی فەرانسە دەکات بە دەست ئەڵمانیای نازی.

 

"پاتریک مودیانی" وەرگری خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی ٢٠١٤

پاتریک مودیانی کە ئێستا کۆڵەپشتیێکی  گەورە لە بەرهەمی ئەدەبی پێیە، لەم دوایانەدا نزیکەی سی کتێبێکی دەرکردوە. لە سەرەتای  گەشەیدا، لە  ١٩٧٠ کاندا،  پێشوازیێکی گەرمی لە لایەن وڵاتانی وەک سویدەوە لێکراوە، بەڵام پاشتر ئەو حەز و خولیا بۆ ئەسەوارەکانی نەما ، بەڵام ئێستا وا جارێکیتر دیسان کتێبەکانی دێنەوە نێو رفەی کتێبخانەکانی سوید و وڵاتانی دیکەی دونیا.

مودیانو لە ژولای ساڵی ١٩٤٥ دا لە شاری پاریس لەدایک دەبێت. لە چەند نمونەیەکی کەم و بەدەر نەبێت، زۆرینە روداوەکانی نێو رۆمانەکانی لە نێو خەڵک و شوێنەکانی شاری پاریسدا روو دەدات. رۆمانەکانی مۆدیانۆ مێژووین و یەکێک لە کاکڵەکانی سەرەکی رۆمانەکانی مودیانۆ باس لە داگیرکردنی فەرانسە دەکات بە دەست ئەڵمانیای نازی.

ئاکادمی سوید کە لێژنەی هەڵبژاردنی نۆبلی ئەدەبی بە ئەستۆیە پاتریک مودیانۆ بە "پروستی زەمانە" ناوزەد دەکات. ئاکادێمی سوید ١٨ ئەندامی هەیە و بە دەنگی ئەو ئەندامانە براوەکان دیاری دەکرێن. ئەم ئاکادێمییە هەوڵ ئەدات تا دوا ساتەکان نێوی براوەکان ئاشکرا نەکەن.

پاتریک مودیانو پێشتریش  چەندین خەڵاتی ئەدەبیتری وەک خەڵاتی رۆمانی ئاکادێمی فرانسێز  و خەڵاتی گنکور،کە لە خەڵاتە گەورەکانی وڵاتی خۆێەتی ، بردوەتەوە.

پااتریک مودیانو لە ئێرانیش تا رادەیەک ناسراوە و چەندین کتێبی  وەک "خیابانی بوتیک های  خاموش ، جواهر کوچولو، تصادف شبانە، بۆ زبانی فارسی وەرگێردراوە.

بڕێک لە رۆمانەکانی مودیانۆ کراونەتە فیلم . لەم ساڵانەی دوایدا سێ رۆمانی بە ناوەکانی" مەیدانی ئێتوال، ئاسۆ، گەنجێک لە قاوەخانەدا ون بووە" دەرکردوە.

هەڵبژاردە ئەمساڵی ئاکادێمی سوێد تا رادەیەک چاوەڕوان نەکراو بوو، زۆربەی کۆڕ و کۆمەڵە ئەدەبییەکان باسیان لە نوسەری ژاپۆنی هاروکی موراکامی و نوسەری کێنیایی نگوگی واتیونگو دەکرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئەدەبی ساڵی ٢٠١٤.

ئەمساڵ ٢١٠ کەس لە ریزی پاڵێوراوانی خەڵاتی نۆبلی ئەدەبیدا بوون.

 

 

گەڕان بۆ بابەت