ما 7733 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم 

رۆژی دوواتر زوو، قەلە رەشەکە بەسەر کۆشکی پاشادا دەفڕی کە شازادەی بینی بە ملوانکەیەکی جوان بە دەوری گەردنییەوە. کتوپڕ بیرێک بە مێشکی دا هات. بە پەلە فڕییە خوارەوە و بە دەندووکی، گەردنبەندەکەی هەڵگرت و بەرەو هێلانەکەی دوورکەوتەوە.

 

قەلە رەشی زیرەک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سەردەمانێک قەلە رەشێک دەژیا. هێلانەکەی لەسەر درەختێک چێ کردبوو. لە بنی درەختەکەیش دا مارێک خانووی هەبوو.

کاتێک قەلە رەشەکە هێلکەی دەکرد، مارەکە دەیخواردن. قەلەکە یەکجار پێی قەڵس بوو. لەبەر خۆیەوە دەیگوت: "ماری نەگبەت،... دەبێ بەڵایەکت بەسەردا بێنم. جارێ با بچم قسەی لەگەڵ بکەم."

رۆژی دوواتر قەلەکە چوو بۆ لای مارەکە و بە رێزەوە گوتی: "هاوڕێی خۆشەویست، تکایە هێلکەکانم مەخۆ،... با وەک دوو دراوسێی باش پێکەوە بژین و یەکتر ئازار نەدەین!"

مارەکە بە دەنگێکی ناخۆش وەڵامی دایەوە: "حاح، نەکا پێت وابێ من دەبێ بە برسیەتی بژیم. هێلکە خواردنی منە." قەلەکە توڕە هەڵگەڕا و بیری کردەوە: "دەبێ دەرسێكی دابدەم."

رۆژی دوواتر زوو، قەلە رەشەکە بەسەر کۆشکی پاشادا دەفڕی کە شازادەی بینی بە ملوانکەیەکی جوان بە دەوری گەردنییەوە. کتوپڕ بیرێک بە مێشکی دا هات. بە پەلە فڕییە خوارەوە و بە دەندووکی، گەردنبەندەکەی هەڵگرت و بەرەو هێلانەکەی دوورکەوتەوە.

کاتێک شازادەکە قەلە رەشەکەی بینی ملوانکە بە دەندووکەوە دووردەکەوتەوە، هاواری کرد: "تکایە یارمەتی، یارمەتی،... قەلە رەش ملوانکەکەی دزیم."

پاسەوانەکانی کۆشک بە پەلە بە دەورووبەردا بڵاوبوونەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی ملوانکەکە. پاش ماوەیەکی کورت قەلە رەشەکەیان دۆزییەوە کە بە سەر درەختێکەوە هەڵنیشتبوو.

قەلە رشی زیرەک بیری کردەوە: "ئیستا کاتیەتی." هەر بۆیە ملوانکەکەی بەردایەوە رێک بۆ ناو کۆنی مارەکە.

کاتێک مارەکە گوێی لەم دەنگە دەنگە بوو، لە کونەکەی هاتەو دەرەوە. پاسەوانەکان مارەکەیان بینی. هاواریان کرد: "مار،... مار،... بیکوژن!" ئەوسا بە دارێکی گەورە مارەکەیان کوشت.

ئەوجا پاسەوانەکان ملوانکەکەیان هەڵگرت و بەرەو لای شازادە گەڕانەوە. قەلە رەشەکە خۆشحاڵ بوو. بیری کردەوە "ئیستا ئیتر هێلکەکانم لە ئەماندا دەبن." لەمەبەدووا بە خۆشی و لە ئارامیدا ژیانی دەبردە سەر.

Image result for crow and snake 

 

 

 

   

 

گەڕان بۆ بابەت