ما 3928 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

تۆ کە گەر کاتێ دڵتەنگ دەبووین، مەیدانەکانت ئامێزی دەکردەوە

گەر کاتێ دڵخۆش دەبووین، شەقامە تەسکەکان دەمانیگوشی

شاری من، بیرت دەکەم

 

 

شاری من

سەلاح بەهرامی

 

کە تۆ نەمای

وێنەکان

جووڵەکان

مرۆڤ

نەمان.

کە تۆ ڕۆیشتی، من مردم

من پارچە پارچە بووم

چیدی مرۆڤ ناگری

پێناکەنێ

شاری من، بیر لە تۆ دەکەمەوە

 

تۆ کە لە جێگای خۆتی و منی بێوەفا جێتم هێشت

ئێستا بیر لە تۆ دەکەمەوە

 

تۆ کە گەر کاتێ دڵتەنگ دەبووین، مەیدانەکانت ئامێزی دەکردەوە

گەر کاتێ دڵخۆش دەبووین، شەقامە تەسکەکان دەمانیگوشی

شاری من، بیرت دەکەم

بیرت دەکەم

 

تەنیایی من ئازاری بێ تۆییە

Image result for ensomhet

گەڕان بۆ بابەت