ما 3932 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

یەکیان دڵەڕاوکێی ئاساییە (پێی دەگوترێ دڵەڕاوکێی وجوودی)، و ئەوی تریان ئەو جۆرە لە دڵەڕاوکێیە ئازار دەبەخشێ (ئازاری دڵەڕاوکێ). لە راستیدا ئەم دووانە یەکجار لەیەکتر جیاوازن. وەها کە فیلسووفەکان بە دڵەڕاوکێی وجوودییەوە سەرقاڵن تا ئەوی تریان.

 

فەلسەفەی دڵەڕاوکێ (١)

نووسینی: هانس هەرلوف گرێلاند

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

دڵەڕاوکێ، حاڵەتێکی رۆحی یاخود هەستێکە هەموومان رەنگە بە بێ ئەوەی سەرنجی بدەینێ یاخود بیری لێبکەینەوە، ئەزموونی دەکەین. کاتێک لە دەرگایەک دەدەین یاخود ژمارە تەلەفۆنێک دەگرین، دڵمان خێراتر لێدەدا. یان کاتێک لە بەرزاییەوە دەڕوانین، هەست بە سەرگێژە دەکەین. هەڵبەت دڵەڕاوکێ دەتوانێ لایەنی تریشی هەبێ. بۆ وێنە وەک ترسی لەرادەبەدەر یاخود بەردەوامیی ئەو دۆخانەی دەتوانن مرۆڤ لە درێژەدانی ژیان بە شێوەی ئاسایی دەستەوەستان بکەن. دڵەڕاوکێ هەر بەو رادەیەی کە دەتوانێ رۆڵێکی دیار لە ژیانی رۆژانەدا بگێڕێ، دەتوانێ بەشێکی گرینگ لە نەخۆشیی دەروونیش بێت. لای سیگمۆنە فرۆید (١٨٥٦ ـ ١٩٣٩)، دڵەڕاوکێ رۆڵێکی سەرەکی لە ئازارە دەروونییەکاندا دەبینێ، هەروەها رۆڵێک لە قۆناغە جیاکانی کار و تیۆری ئەودا. بەڵام سەیر ئەوەیە کە دڵەڕاوکێ وەک دیاردە و وەک وشە سەرنجی فیلسووفەکانیشی راکێشاوە، بە جۆرێک لای هەندێکیان بووە بە تێمای سەرەکی.

ئەوەیکە دڵەڕاوکێ وەک تێمایەکی رۆژانە و حازر، دەتوانێ ئازاربەخش و رێگر بێت، پێویستیی جیاکردنەوەی دوو جۆر لە دڵەڕاوکێی هێناوەتە گۆڕێ، کە یەکیان دڵەڕاوکێی ئاساییە (پێی دەگوترێ دڵەڕاوکێی وجوودی)، و ئەوی تریان ئەو جۆرە لە دڵەڕاوکێیە ئازار دەبەخشێ (ئازاری دڵەڕاوکێ). لە راستیدا ئەم دووانە یەکجار لەیەکتر جیاوازن. وەها کە فیلسووفەکان بە دڵەڕاوکێی وجوودییەوە سەرقاڵن تا ئەوی تریان.

وەک دوواتر روونی دەکەینەوە، دەبینین کە ئەمە زۆر ئاسان نیە. بۆ وێنە تیۆری فەلسەفی لەبابەت دڵەڕاوکێ هەروەها باسی ئازاری دڵەڕاوکێ یش دەکا کە لە راستیدا دەچێتە خانەی نەخۆشییە دەروونییەکانەوە. بەڵام بەهەرحال گرینگە جیاوازیی دابنێین لە نێوان ئەو دڵەڕاوکێیەی مرۆڤ باشە لەگەڵیا بژی (رەنگە هەندێ جاریش وەک شتێکی پۆزیتیڤ لێکی بدەینەوە)، وە ئەو دڵەڕاوکێیەی کە بۆ دەربازبوون لێی دەبێ یارمەتی وەربگرین. ئێمە لێرەدا باس لە دڵەڕاوکێی وجوودی واتە دڵەڕاوکێی باو دەکەین، هەرچەند باسی ئەوەیش دەکەین چلۆن 'ئازاری دڵەڕاوکێ'یش سەرهەڵدەدا.

درێژەی هەیە

Image result for filosofisk angst 

گەڕان بۆ بابەت