ما 7079 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

دەستەواژەی وجوودگەرایی تا رادەیەکی زۆر دەبەسترێتەوە بە سارتەر و دەورووبەرەکەی، لە پێش هەموواندا دێبوڤار. سەرەتا سارتەر رازی نەبوو بەم ناوە، بەڵام بەرەبەرە قبوڵی کرد و بۆخۆیشی بەکاری هێنا سەبارەت بە فەلسەفەکەی خۆی. بۆ وێنە لە کۆڕە بە ناوبانگەکەیدا بە ناوی 'وجوودگەرایی مرۆڤگەراییە' کە دوواتر بە شێوازی کتێبیش چاپ کرا. 

 

فەلسەفەی دڵەڕاوکێ ٣

نووسینی: هانس هەرلوف گرێلاند

 

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

'سۆرن شیرکەگۆرد' ی (١٨١٣ ـ ١٨٥٥) دانمارکی، یەکەم فیلسووف بوو دڵەڕاوکێی وەک تێما خستە بەر باس. ئەم فیلسووفە لە ساڵی ١٨٤٤ کتێبی 'دەستەواژەی دڵەڕاوکێ' ی دایە دەرەوە. ماوەیەکی درێژی خایاند تاکو ئەم کارە لە دونیای فەلسەفەدا خۆی ببینێتەوە. لە بیستەکانی سەدەی بیستەم دا ئەمە رووی دا کاتێک مارتین هایدگر (١٨٨٩ ـ ١٩٧٦)، باسەکەی شیرکەگۆردی هەڵگرتەوە و کردی بە باسێک لە فەلسەفەی ئەبستراکت دا لەسەر وجودی مرۆڤ و بەتایبەت لە سەر فێنۆمێنی 'هیچیەتی'. لە سییەکان و چلەکانی هەمان سەدەدا بەرهەمەکانی شیرکەگۆرد و هایدگر لەلایەن سارتەرەوە (١٩٠٥ ـ ١٩٨١) خوێندرانەوە و ئەم فیلسووفە سێنتێزێکی لەم دووانە پێشکەش کرد. لەکاتێکدا کارەکانی هایدگر یەکجار ئەبستراکتن و رەنگە هەڵێنجانی مانای کۆنکرێت لێی دژوار بێت، ئەوا دەقەکانی شیرکەگۆرد و سارتەر پڕی ئەو نموونانەن کە تیۆرە ئەبستراکتەکان بە شێوەی کۆنکرێت و دیاریکراو روون دەکەنەوە.

لە دووای سارتەر فیلسووفێکی وەهامان نیە کە بەو شێوە جیددییە خۆی بە دڵەڕاوکێوە مەشغوڵ کردبێ (تا ئەو جێگایەی من دەزانم). زۆر لە دەروونناسان و پزیشکانی دەروون هەوڵیان داوە لەم فیلسووفانە لە بواری خۆیاندا کەڵک وەربگرن. هەروەها دەبێ تەئکید لەسەر ئەوە بکرێتەوە بۆ وێنە سارتەر و فرۆید خاڵی هاوبەشیان سەبارەت بە لێکدانەوەی دڵەڕاوکێ هەیە. وا نایەتە بەرچاو ئەم فیلسووفانە جیاوازیی لە نێوان کاری خۆیان و دەروونناسی دا دەبینن. دڵەراوکێ ژێرنووسێکی هەیە بە ناوی "لێکدانەوەیەکی سادەی ئاراستەکراو بەرەو دەروونناسی". سارتەر حەز دەکا بە فەلسەفەکەی خۆی جێگرێک بۆ فرۆید بدۆزێتەوە، وە لە بەرهەمە فەلسەفییەکەیدا بە ناوی 'بوون و نەبوون' وەسفێک لەسەر ئەو شتەی بدا وا ناوی ناوە 'رەوانکاویی وجوودی'.

سەبارەت بە دڵەڕاوکێ ژمارەیەک بەرهەممان هەیە دەتوانین کەڵکیان لێوەربگرین، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە بەرهەمەکانی شیرکەگۆرد، مارتین هایدگر و ژان پۆل سارتەر بکەین.

لەم دەقەدا بە پەلە کەڵکمان لە دەستەواژەکانی 'وجودی'، فەلسەفەی وجود' و 'وجودییەت'مان وەرگرت کە لێرەدا پێش ئەوەی زیاتر لە باسەکەماندا بڕۆینە پیشێ، دەبێ روونیان بکەینەوە. وشەگەلی وەک وجوود و وجوودییەت گەلێک جار لە لایەن شیرکەگۆردەوە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ، کە دەگوترێ دەگەڕێتەوە بۆ گوتەیەک لە لایەن خودی ئەم فیلسووفەوە. ئەوەیکە شاعیری نۆروێژی 'یوهان سباستیان وێلهاڤێن' (١٨٠٧ ـ ١٨٧٣)، فەلسەفەی شیرکەگۆردی وەک وجوودییەت پێناسە کرد و شیرکەگۆردیش ئەمەی قۆستەوە. مەبەستی ئەم شاعیرە لەمە ئەوەیە کە وجوودییەت نزیکە لە ژیان و ئەو پرسیارانە دێنێتە گۆڕێ وا بۆ ژیان خاوەن مانان (واتە بۆ هەبوون)، کە بە پیچەوانەی فەلسەفەی ئەبستراکت و بەدوور لە ئەزموونە کە خۆی لە قەرەی ئەم باسە نادا. شیرکەگۆرد ئەم وشەیەی پێ خۆش بوو و کەڵکی لێوەردەگرت. مەبەستی شیرکەگۆرد لە وجوود تەنیا ئەوە نیە شتێک هەیە، وجوودێک کە دەتوانین سەبارەت بە هەبوونی بەرد و درەختیش بەکاری بێنین، مەبەستی ئەو خەسڵەتێکی تایبەتە پێوەندیدار بە وجوودی مرۆڤەوە. بۆیە ئەو دیاردەیەکی داهێنا کە تا هەنووکەیش باسی لێدەکرێ. دەستەواژەی فەلسەفەی وجوود، گوتەیەکی تا رادەیەک ناڕوونە لە نەریتێکی فەلسەفیدا کە تا ئاستێک لەسەر شیرکەگۆرد و فێنۆمێنۆلۆژیای هوسرێل بونیادنراوە. هەندێ فیلسووفی بەناوبانگی وجوودیی تریش هەن بە ناوەکانی هایدگەر، گابریەل مارسێل، کارل یاسپێرس، سیمۆن دێبوڤار، ئالبەرت کامۆ و ماوریس مالوپۆنتی. هەندێ جار فیلسووفی نۆروێژی 'پێتێر وێسێل زافە'یش گرێدەدەنەوە بەم نەریتە فەلسەفییەوە.

دەستەواژەی وجوودگەرایی تا رادەیەکی زۆر دەبەسترێتەوە بە سارتەر و دەورووبەرەکەی، لە پێش هەموواندا دێبوڤار. سەرەتا سارتەر رازی نەبوو بەم ناوە، بەڵام بەرەبەرە قبوڵی کرد و بۆخۆیشی بەکاری هێنا سەبارەت بە فەلسەفەکەی خۆی. بۆ وێنە لە کۆڕە بە ناوبانگەکەیدا بە ناوی 'وجوودگەرایی مرۆڤگەراییە' کە دوواتر بە شێوازی کتێبیش چاپ کرا. وجوودگەرایی لە دووای شەڕی دووهەمی جیهانی مودێکی گەورەی فەلسەفی بوو، پێش ئەوەی لە لایەن فەلسەفەکانی تری وەک سترۆکتۆرالیسم، پۆست سترۆکتۆرالیسم و دژەسترۆکتۆر بدرێتە بەر رەخنەوە و جێی پێ تەنگ بکرێ. ئەمرۆکە سارتەر و فیلسووفە وجوودگەراکانی تر دەخوێندرێن، هەڵبەت بە پێچەوانەی دۆخی دووای شەڕ بە چاوێکی رەخنەیی. هەربۆیە هەنووکە زیاتر بۆمان روون بووەتەوە کە ئەم فیلسووفانە تا چ رادەیەک توانیویانە لە بوارەکانی فەلسەفە، زانست و دەروونناسی بەشداری بکەن. هەر لەوکاتەدا دەبێ ئاماژە بەوە بدەین لە سەرتاسەری جیهان، سەرنج بەرەو سەرچاوە فەلسەفییەکانی وجوودگەرایی، هوسرێل و شیرکەگۆرد بە رادەیەکی یەکجار زۆر زیادیان کردووە.

Image result for eksistensialismen angst

گەڕان بۆ بابەت