توانا ئەمین وتی "بەگشتی سوهراب پێویستییە بۆ دنیای نوێ و بەتایبەتی بۆ ئێستای دونیای کوردی، چونکە شیعری سوهراب؛ گلەییەکی توندە لە ژیانی مرۆڤی نوێ، لە زیاد بەکاربردن، لە ئیسرافی نەک تەنها شتە مادییەکان، بەڵکو شتە مەعنەوییەکانیش،...

 

توانا ئەمین سەرجەم بەرهەمەکانی سوهراب سپێهری دەکات بە کوردی

 )هەشت کتێب) ناوی هەشت کتێبی شیعرییە و کۆبەرهەمی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی (سوهراب سپێهری)یە. ئەم کۆبەرهەمە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین‌ـەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی. وەرگێڕ لەبارەی ئەم پرۆژەیەوە وتی "ئەم وەرگێڕانە هەواڵێکی خۆشە بۆ خوێنەرانی زمانی کوردی و پرۆژەیەکی گەورەیە بۆ کتێبخانەی ئێمە."

سوهراب سپێهری شاعیرێکی عیرفانیی و سروشتگەرای ئێرانییە، بە دامەزرێنەری ڕەوتێکی نوێ لە شیعری فارسیدا دێتە هەژمار. لەبارەی گرنگی و هۆکاری وەرگێڕانی کۆبەرهەمی سوهراب سپێهری بۆ سەر زمانی کوردی توانا ئەمین وتی "بەگشتی سوهراب پێویستییە بۆ دنیای نوێ و بەتایبەتی بۆ ئێستای دونیای کوردی، چونکە شیعری سوهراب؛ گلەییەکی توندە لە ژیانی مرۆڤی نوێ، لە زیاد بەکاربردن، لە ئیسرافی نەک تەنها شتە مادییەکان، بەڵکو شتە مەعنەوییەکانیش؛ لە زۆر قسەکردنەوە تا داوای شادی گەورە و مەسرەفکردنی دوودڵی و غەمگینی زۆر کە ئێستا بووە بەباو... لە جیهانی ئەم پیاوەدا؛ دۆڕاو و سەرکەوتوو نییە، زەوی هی هەموومانە و ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی چێژ لەم هەموو جوانییەی سروشت و مرۆڤ وەربگرین کە بۆ ئێمە - تەنها بۆ ئێمە- سازکراوە." وەرگێڕانی ئەم کۆبەرهەمە لەلایەن خالید فاتحی و هاوبیر کامەران پێیداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا پڕۆژەکە لەکۆتاییدایە و ئامادەیە بۆ چاپ. توانا ئەمین نووسەر و وەرگێڕێکی تاراوگەنشینی کوردە و تا ئێستا ٢٠ کتێبی لە نووسین و وەرگێڕان لە کتێبخانەی کوردیدایە.

Image result for ‫سهراب سپهری‬‎

دسته: هەواڵی هونەری
بازدید: 866