نەوزاد قادری
لە کۆتاییدا دەمەوێت دیارییەك بە ئارامی خوێنەران ببەخشم کە ئەم نووسینەیان تا ئێرە خوێندەوە، ئەویش پێشکەشکردنی وێنە شیعرییەکی نایابی شاعیرە کە سەرچاوەی ئەم گۆڕانکاریەمان بۆ وێنا دەکات لە کۆپلە شیعرێکداو قوڵ رۆمان دەچێنێتە دنیای میتافیزیك و نهێنی.
ئاماژەکانی ئاشتبوونەوە لە شیعردا
رەنجدەر لەگەڵ عەباس عەبدوڵلا یوسف و نەوزاد رەفعەت دا
خوێنەرێکی کەنەفت/ نەوزاد قادری
تیشكه پڕه‌كان…ی شاعیر سه‌باح ڕه‌نجده‌ر دەقێكی شیعریی شاعیرە کە مێژووی نووسینی رەنگە تازەترین بێت بەوەی مایسی ٢٠١٨یە لە هه‌ولێر، بە دیقەتدانێکی ئەم دەقە کە لە شێوازی هۆنینەوەیدا پەنای بۆ دوو جۆر فۆرم بردووە شیعری ئازاد‌و پەخشان، سەرنجمان بۆ ئەوە رادەکێشێت گوتاری شیعری ئەم شاعیرە بە بەراورد بە دەقەکانی تری خاڵێکی وەرچەرخانی تێدایە جێی دڵخۆشی خوینەران و ڕۆشنبیرانە، ئەویش دنیابینی و هەڵوێستی شاعیرە بۆ کێشە شیعرییەکان و نێوەندی شاعیران.
لە زۆربەی دەقەکانی رابردووی شاعیردا چۆڕاوگەی توندی و کینەی ناخ دەتکا لە بەرامبەر لێکدانەوەی هەڵوێستی هەڵەی هەندێك شاعیردا، کە شاعیر بە ئەزموونێکی تاڵ‌دا تێپەڕیبوو لە ڕابردوودا لەگەڵیاندا، بەڵام گوتاری ئەم دەقە تەواو پێچەوانەیە، گەڕانەوەیە بۆ چاوپۆشی و لێبووردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی، ئەمەش گەورەیی دیدی شاعیر دەردەخات، بەوەی چەندێك مرۆڤ لە ئازاردا بتلێتەوە لە بەرەنجامی کێشە جۆراوجۆرەکان، بەڵام دەتوانێت بە هەنگاو و هەڵوێستێك هەموو دۆخە نالەبارەکان قڵپ بکاتەوەو لە شوێنیان‌دا ئاسوودەیی و دەروون و تەبایی ئەستێرەی ناخ زیاتر بدرەوشێنێتەوەو شکۆی پێببەخشێت.
هەر یەك لە شاعیران عەباس عەبدوڵڵا یوسف و نەوزاد رەفعەتیش دڵنیام لە ناخی خۆیاندا حەزیان بەو ناتەباییە چەند ساڵانە نەبووە، بەڵام ئەم دەستپێشکەرییەی شاعیر، مەزنی هزرو تێگەشتنی واقیع و سایکۆلۆژییەتەکانی لێدەخوێنرێتەوە، خۆ رق و دژایەتی و ئاشووب بەرگێکی ئەزەلی نییە بە بەرمان بڕدرابێت . هەر ئەم هەڵوێستەیە دەتوانرێت بکرێتە چرای ڕێی سیاسەتمەدارەکان و وانەی لێوەرگرن و پێ بەسەر جەرگی خۆیان و کبریای هەڵخەڵەتێنی دەروونی خۆیاندا بنێن و ڕێی تەبایی و ئاشتەوایی و بەرژەوەندی گشتی پێ ڕووناك بکەنەوە.
لەم شیعرەدا سەرنج دەدەین لەبری ئەوەی مرۆڤێکی هەستەوەری شاعیر بە داڵ بشوبهێنرێت، چەند جوانە وێنای باڵندەو چۆلەکەیەی پاکی پێ ببەخشرێت، گەر جارانێك شەڕە دەنوکیش لەگەڵ هاوەڵەکانی بکات بەڵام هەر دوای فڕینەوە لە ئاسمانی فراواندا لە یادی دەکەن و دەبنەوە هێماو مایەی پاکی و جوانی:
((باڵنده‌ی زمانبه‌د دان له حه‌وشه‌وبانی هه‌ڵناگرێته‌وه و زریانی ڕه‌ش لێی نادات سه‌ره‌تای یه‌كه‌م سۆزی پڕ ئازار گه‌ڕایه‌وه بۆ یه‌كه‌م شووراوی پیرۆز شووراوی پیرۆز به ده‌نگێكی پیرۆز پێكه‌نی و بوو به ئاوریشمی خاوی ناوقۆزاخه...))
کەواتە گەڕانەوەی هەموومان بۆ سەرچاوەکەمان ئەو ئاوریشمی خاوی ناو قۆزاخەی ژیانەیە.
ئێمە لە بری ئەوەی کار لەسەر دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەم زاراوە شیعرییانە بکەینەوە کە لە دەقەکانی تری شاعیریشدا بوونییان هەبووە:
{خدری زینده، دیكتاتۆر، په‌رستگا، پیرۆز، چل پێغه‌مبه‌ر،خودا، ئەستێرەو زەوی و خۆر‌و هەور، كۆتر، نواڵه، ته‌ورات و ئینجیل و قورئان، سرووش}
ئەوا دێین لەسەر ئەو زاراوە تازانە دەوەستین کە دنیابینیەکی نوێمان پێدەبەخشن و دیوەکانی تری شاعیری پێ دەبینین.
١- تەوقەکردن:
دره‌ختێكی ڕووت له دوور
دوورییه‌كی سه‌یر دوور و ساكار
گوێی له ته‌وقه‌ی گه‌رمی ئه‌و كتێبه‌یه
٢-نەمانی شەڕ:
گورگه‌كان له‌وێ نامێنن
٣- نەفرەتکردن لە پەیوەندی ساردی مرۆڤەکان:
زمانی بۆگه‌نكردووی باڵنده‌ی به‌دیش فڕێ ده‌مه جیهانه سارده‌كان،
جیهانه سارده‌كان ئێمه‌یان به‌پێوه خه‌واند
٤- شاعیران برای هاوبەهرەن:
براكانی ناخ
٥- پەشیمانبوونەوە لە هەڵە مەزنی و ئازایەتییە:
زه‌وی به‌ئاسانی په‌شیمان بووه‌وه
٦- حەقیقەت لەسەروو کێشەکانی دەروونەوەیە :
ناوه‌ندی جیهان هه‌قیقه‌ته
٧-کەشفکردنی دیوە تاریکەکانی خود‌و دوورکەوتنەوە لە پەتای ناکۆکی:
چنگ له‌سه‌ر دڵم هه‌ڵگره و له كۆڕی یاران دووركه‌وه ئه‌ی په‌تای حه‌فت ده‌مار
٨- لێبوردنی هەڵەو ماچکردنی ئەغیار:
گوناهی زه‌ویم سڕییه‌وه و ناوچه‌وانیشیم ماچ كرد
٩- ئەم هەڵوێستانە رووناکی ناخ دەخوازن:
لێدانی دڵ ڕووناكه
١٠-خۆپاکردنەوە لە خڵتەو پیسیی:
چڵكی بن نینۆكه‌كانم فڕێ دا و به‌ناو ئاگردا ڕۆیشتمه مێرگێكی پاراو..
لە کۆتاییدا دەمەوێت دیارییەك بە ئارامی خوێنەران ببەخشم کە ئەم نووسینەیان تا ئێرە خوێندەوە، ئەویش پێشکەشکردنی وێنە شیعرییەکی نایابی شاعیرە کە سەرچاوەی ئەم گۆڕانکاریەمان بۆ وێنا دەکات لە کۆپلە شیعرێکداو قوڵ رۆمان دەچێنێتە دنیای میتافیزیك و نهێنی فرمێسکی چاوی ئەو سوارە و دەروونڕۆشنیی شاعیر روون دەکرێتەوە کە چ کاریگەرییەکی هەبووە لە بەدیهێنانی ئەم ئازایەتی و جورئەت و دنیابینییەدا کە پەیوەندی بە توخمی بۆگەنی خاکەوە نییەو بۆ تا ئەبەدیش ئەم پەیکەرە لە یادەوەریدا ناسڕدرێتەوەو بە هیچ گۆڕانی زەمانێك نالەرزێت:
سوارێكی پاكیزه دڵۆپ دڵۆپ كه‌لوو و ئاوازی هاوئاهه‌نگ و سێبووری لێ ده‌تكا
له‌به‌ر ماڵی ته‌ورات و ئینجیل و قورئانی ده‌م به وێرد و نه‌وای مندا
له ئه‌سپه به‌هره‌مه‌ند و بلیمه‌ته‌كه‌ی دابه‌زی
ئارام و ڕۆشن وه‌ك ده‌موچاوی ژنێك
تازه نۆبه‌ره‌كه‌یان له ته‌نیشتی دانابێت
فرمێسك له چاوی قاوه‌یی ڕژا و به تۆڕی چلچرا سڕیم
به هه‌ویری ئاردی گه‌نم كردمه په‌یكه‌ر
لاولاو به ده‌ست و پێی هه‌ڵچوو
بووه یاده‌وه‌ریی هه‌ڵۆی كۆچه‌ر كه دووكه‌ڵ و بارووتی بۆردوومان به چۆكیدا نه‌هێنا.