ما 10256 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

شەو، سەعاتی حەوت مێرخاسەکە گوێی لێبوو کەسێک لە دەرگا دەدا. خاوەن ماڵ دەرگای کردەوە و ئەوسا کەسێکی بینی بە جل و بەرگی دەوڵەمەندانەوە خۆی کرد بە ژوورێدا و داوای کرد خاوەن ماڵ قەرزەکانی بداتەوە.

 

دێهاتیی میهرەبان

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

جارێکیان مێرخاسێک بە شەمەندەفەر سەفەری دەکرد. هەستی بە تینوویەتی کرد و لە یەکێک لە وێستگەکان لایدا بە شوێن ئاودا. پێش ئەوەی بگاتە شێری ئاوەکە، شەمەندەفەرەکە فیکەی لێدا و کەوتە جوڵە. ئەمیش بە هەڵەداوان ویستی بیگاتێ، بەڵام قەتارەکە جێی هێشت.

هەوا خەریک بوو تاریکی دەکرد و بۆیە بڕیاری دا شەو لە وێستگەکە بمێنێتەوە.

رۆژی دوواتر پرسیاری قەتاری کرد، بەڵام پێیان گوت شەمەندەفەری تر سبەی دێت.

بۆیە بڕیاری دا شوێنێک بۆ خۆی پەیدا بکات. لەو نزیکانە هەندێ خانووی لێبوو، بەڵام شوێنیان نەبوو. هەوا بەرەبەرە تاریکتر هەڵدەگەڕا و هێشتا ئەو نەیتوانیبوو ژوورێ بۆ خۆی پەیدا بکا.

سەرئەنجام خانوویەکی گچکەی پیدا کرد. لە خاوەنەکەی پرسی داخۆ دەتوانێ بۆ رۆژێک لەوێ بمێنێتەوە. خاوەنەکە قبوڵی کرد. ئەو رۆژە، خاوەنەکە جگە لە ژوورێک، خواردنیشی پێدا، بەڵام چاوەڕوانیی هیچ شتێکی لە کابرا نەکرد.

شەو، سەعاتی حەوت مێرخاسەکە گوێی لێبوو کەسێک لە دەرگا دەدا. خاوەن ماڵ دەرگای کردەوە و ئەوسا کەسێکی بینی بە جل و بەرگی دەوڵەمەندانەوە خۆی کرد بە ژوورێدا و داوای کرد خاوەن ماڵ قەرزەکانی بداتەوە.

مێرخاسەکە زانی کابرای دێهاتی پارەی نیە. رۆژی دوواتر هەندێ پارەی لە پاکەتێکدا لە ژوورەکەدا بۆ جێ هێشت.

کاتێک دێهاتییەکە پاکەتە پارەکەی بینی، دیتی چەند رستەیەکی لەسەر نووسرابوو بەم ناوەڕۆکە: "تۆ یارمەتی منت دا بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک. دوێنێ گوێم لە گفتوگۆی تۆ و پیاوە غەریبەکە بوو، ئیتر زانیم پێویستیت بە پارەیە."

وانەی ئەخلاقی: یارمەتیدەر یارمەتی وەردەگرێتەوە.


The Kindhearted Villager

 

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/The-Kindhearted-Villager.html

گەڕان بۆ بابەت