ما 2228 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 هاوبیر هەورامی

گەر لای هەندێك فەیسبوك هۆکارێکی مان بێت و لەوێوە هەناسە بدات و بەرهەمەکانی پەخش بکات و لە زۆرانبازیە جیاوازەکانی ژیاندا بڵێت ئەوە منم و هێشتا ماوم و ئەمەش راو بەرهەمەکانمە، ئەوا بۆ هەندێکی تر زیاتر خاوەندارێتی و شانازی و جوانکاری و خۆنواندنە.

 

 

فەیسبوك ماڵە یان مان؟

هاوبیر هەورامی

بۆ کەسانی نووسیار، راگەیاندنکار، ئەدیب، هونەرمەندو تەنانەت سیاسیی و ناودارانی بوارە جیاجیاکانی چالاکی مرۆڤایەتی فەیسبوك هۆکارێك نییە بۆ پەیوەندیکردن بە خزم و ناسیاوان و هەواڵ پرسینیان و هێشتنەوەی پەیوەندییەکان لە بازنەیەکی تەسکدا، بۆ نموونە گەر ئیشیان بەیەكبوو و یان ویستیان هەواڵی یەکتر بپرسن و نەتوانن سەردانی یەکتر بکەن، ئەوا لە ڕێی ئەو تۆڕی پەیوەندییەوە ئاگاداری یەکتربن.

ئێستا کارەکە زۆر لەوە بەرفرەتر دەبینرێت و بەکاردەهێنرێت، وێڕای ئەوەی سەکۆیەك دەبێت بۆ ڕاگۆڕینەوەو ئاگاداربوونی وتەو بۆچوون و داهێنانەکانی کەسان، هەرواش ئاشنا بوون دەبێت بە کەسایەتی خاوەنەکانی و لە نزیکەوە گوێبیستیان دەبیت.

ئەوەی دەمەوێت لەسەری بووەستم لێرەدا ئەوەیە کە هەندێك خەڵك  فەیسبوك وەك ماڵ لێكدەدەنەوەو خاوەنداریەتی خۆی تیادا ناشارێتەوە، رازی نابێت بە هەموو سەردان و بینین و ڕاو بۆچوونێك. ئەمە لە کاتێکدایە دەبێت سوپاسی خەڵك بکات سەردانی بکەن و لە پێشەوە ئاگاداری بیرو بۆچوونەکانی بن. چونکە فەیسبوك خۆی لە خۆیدا بۆ ئەو جۆرە کەسانە وەکو مینبەرێکی راگەیاندن و میدیایی وایە، نەك بەکارهێنانی بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بەرتەسکەکانی وەك خزمایەتی و هاوڕێیەتی.

ئەوەی زیاتر جوڵاندمی بۆ نووسینی ئەم بابەتە ئەم وتەیەی یەکێك لە شاعیرەکانە کە تیایدا بە روونی ئاماژە بەوە دەکات کە فەیسبووکەکەی ماڵییەتی و رازی نابێت هەموو کەسێك سەردانی ئەو ماڵە مەجازیە بکات، تیایدا دەڵێت:

(............... بێ نەکردون " ئەمە ماڵى منە"  قسەى............)

خودی خۆم گەر بزانم بە کلیکێک سەردەکەم بە ماڵێکی ناتەباو پڕ کێشەداو ناڕەحەت دەبم، هەرگیز سەری پیا ناکەم. پاشان گەرماڵە بۆچی خاوەنەکەی لەوێ نییە کە من سەردانی دەکەم تا بەخێرهاتنم بکات؟ یان هەر ئەو سەکۆیەیە ڕاو بۆچوونە شەخسییەکانی تیا دەنووسێ و خەڵکیش هەر کاتێك ویستیان لێبێت و ڕێیان تێی کەوت دەیخوێننەوەو گەر پێویست بکات ڕاو بۆچوونی خۆیان سەبارەت هەندێك بابەت دەردەبڕن.

گەر لای هەندێك فەیسبوك هۆکارێکی مان بێت و لەوێوە هەناسە بدات و بەرهەمەکانی پەخش بکات و لە زۆرانبازیە جیاوازەکانی ژیاندا بڵێت ئەوە منم و هێشتا ماوم و ئەمەش راو بەرهەمەکانمە، ئەوا بۆ هەندێکی تر زیاتر خاوەندارێتی و شانازی و جوانکاری و خۆنواندنە، هەمیشە ئەوانەی لە رای جیاواز دەترسن ناهێڵن کەس ئەددیان بکات و بەڵکو نووسراوەکانیشی ببینن، کەواتە دەکرێت بڵێین فەیسبوك رەنگدانەوەی کەسایەتی خاوەنەکەیەتی و دەتوانین لەوێوە زۆر شت بفامینەوە. ئەمە سەبارەت چینی خوێندەواران، بەڵام سەبارەت زۆرینەی تاکی کورد ئەوا هەر وەکو کات بەسەربردن و تەنانەت هەندێكجاریش بۆ گاڵتەپێکردن و سوکایەتی و مەبەستی ناجۆر بەکاریدێنن.

Image result for facebook

گەڕان بۆ بابەت