یەکەمیان هەڵبژاردەیەکە لە جوانترین کورتە شیعری بیانیی و دووەمیان بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوور. تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە. 

 

دوو وەرگێڕانی توانا ئەمین چاپ دەکرێنەوە

ماڵی وەفایی چاپی دووەمی کتێبی (ڕازی گوڵی سوور) بە وەرگێڕانی نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین بڵاودەکاتەوە، هاوکات ناوەندی ئاوێر چاپی دووەمی کتێبی (تۆ لە پەنهانترین کەلێنی پیرۆزی دڵمدایت) بە وەرگێڕانی هەمان وەرگێر بڵاودەکاتە. یەکەمیان هەڵبژاردەیەکە لە جوانترین کورتە شیعری بیانیی و دووەمیان بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوور. تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە. پەیامی ئەم نووسەر لەسەر خۆشەویستی و سروشتدۆستی دەوەستێت و لە سەرجەم نووسینەکانیدا ستایشی خوداوەند و ژیان و مرۆڤ دەکات.

دسته: هەواڵی هونەری