هەروەها دەکرێ ئەم کتێبە سەرچاوێکی باشبێ بۆ رەخنەگران و قوتابیانی زانکۆ و خوێنەرانی رۆمان بە تایبەتی و کتێبخانەی کوردی بەگشتی، چۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا خوێنەر بەلێشاو خووی داوەتە ڕۆمان خوێندنەوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بنچینەی هونەری ڕۆمان و ڕۆمانی پۆست مۆدێرن بن.

 

رۆمانی پۆستمۆدێڕن

رۆمانی پۆست مۆدێرن ناونیشانی لێکۆڵینەوەیەکە کە ( باهۆز مستەفا) لەسەر ژانری رۆمان نووسیویەتی، لە لێکۆڵینەوەکە تیشکخراوەتە سەر مێژووی رۆماننووسین لە جیهان بە گشتی و لە کوردستان بەتایبەتی، هەروەها بەشێکی تایبەتکردووە بە چەمک و زاراوەکانی مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنە، جیاوازی و شێوازی نووسینی رۆمانی مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنەی دیاریکردووە و دەستنیشانی بنەماکانی هەردوو جۆری کردووە بە هێنانەوەی نموونەی کوردی و تورکی و جیهانی. نزیکەی پەنجا سەرچاوەی کوردی و ئەڵمانی بەکارهێناوە. دەستخۆشی لە نووسەری ئەم کتێبە دەکەم. هەروەها دەکرێ ئەم کتێبە سەرچاوێکی باشبێ بۆ رەخنەگران و قوتابیانی زانکۆ و خوێنەرانی رۆمان بە تایبەتی و کتێبخانەی کوردی بەگشتی، چۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا خوێنەر بەلێشاو خووی داوەتە ڕۆمان خوێندنەوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بنچینەی هونەری ڕۆمان و ڕۆمانی پۆست مۆدێرن بن.

دسته: هەواڵی هونەری