نەژاد عزیز سورمێ
زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە
بۆ ئەوباڵی شەکەتی قەقنەس سەمایە!سەمای دەسماڵانزێڕوەشێن خەنجەری لەکایە.
پەیوەندی
نەژاد عزیز سورمێ
(1)
دوو لوتکەی دوو کێون
بەفر هات
ماچی
ڕووباری
شێتی کرد
تۆلازی ڕۆما
دێن سەری (ئۆڤید)ی شاربەدەر
دەبڕن و
دەیخەنە (دەریای ڕەش)ـەوە.
(2)
زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە
بۆ ئەو
باڵی شەکەتی قەقنەس سەمایە!
سەمای دەسماڵان
زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە.
(3)
درەختی نایلۆنی بەر پەنجەرە
چوار وەرز تێک دەکاتەوە
ئەو درەختە ،
دارپەشیمانی (ئەپۆلۆ) نییە
خەونی بزڕکاوی
زیندووە، مردووەکانە
کە دوو لوتکەی
دوو کێوی
تیا پێک دەگەن.