ما 3624 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە رۆژگارێکدا کە زۆر ئەستەمە وەک خۆت بژیت و بە چەندان دۆخی نەخوازراو دەوریان داوی بۆ ئەوەی خۆت لە بیر خۆت بەرنەوە و وەک خۆیانت لێبکەن، ئازاد سوبحی یەکێک لەو دەگمەن کەسانە بوو هومێدی وەک خۆمانەوەی دەبەخشی. مرۆڤێک کە وەک مرۆڤ ژیا.

بە داخەوە رۆژی شەممە بەرواری ٢٥ مانگی ئۆکتۆبەر، ئازاد سوبحی شاعیر و رۆشنبیر لە سلێمانی کۆچی دووایی کرد و کۆڕی هاوڕێیان و ئەدیبان و شاعیران و هەموو هۆگرانی خۆی بۆ هەمیشە بە جێ هێشت. ئازاد سوبحی لە دایکبووی شاری کەرکوک یەکێک لەو دەگمەن شاعیرو رۆشنبیرانە بوو کە لە ژیانی رۆژانەیشی دا باڵایەک بوو بە قەدەر باڵای شیعر و نووسین و بۆچوونەکانی. ئەو مرۆڤە راستەقینەیەی کە دڵی بۆ ئەدەب و رۆشنبیریی بە مانای حەقیقی خۆی لێی دەدا و هەوڵی دەدا ئاوێنەی باڵانمای بیر و دونیای رۆشنبیری و ئەدەب بێت. مرۆڤێک کە مەسڵەحەتی رۆژانە لە گەڵ خۆی نەیبرد.  

سایتی قەڵەم سەرەخۆشی لە کەس و کار و بنەماڵەی ئەم ئازیزە دەکا و لە دەستچوونی بە خەسارێکی گەورە دەزانێ. یادی ئازیز و بەڕێز بێت.

"من تەنیایی نامکوژێ

ئەو سەحرایە دەمکوژێ

کە لە دڵمدا هەڵمگرتووە"

ئازاد سوبحی

سایتی قەڵەم

٢٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٤

گەڕان بۆ بابەت