ما 1312 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 لە هەژدەهەمین مانگ دا سەگەکە پرسیاری لە فیلەکە کرد: "دڵنیای سکت پڕە؟ ئێمە پێکەوە سکمان پڕ بوو. من سێ جار بەچکەم هێنا دونیاوە و ئێستاکە بوونەتە سەگی گەورە، بەڵام تۆ هەر بەردەوام سکت پڕە. چ روویداوە؟"

 

 

 

نۆرەی منیش دێت

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

فیل و سەگیک پێکەوە سکپڕ بوون. دووای سێ مانگ سەگەکە شەش تووتکەی بوو. شەش مانگ دوواتر دیسان سەگەکە سکی پڕ بووەوە. بۆیە نۆ مانگ دووای یەکەمین لەدایکبوونەکان، دیسان تووتکەی تری بووەوە.

بەم شێوەیە درێژەی کیشا.

لە هەژدەهەمین مانگ دا سەگەکە پرسیاری لە فیلەکە کرد: "دڵنیای سکت پڕە؟ ئێمە پێکەوە سکمان پڕ بوو. من سێ جار بەچکەم هێنا دونیاوە و ئێستاکە بوونەتە سەگی گەورە، بەڵام تۆ هەر بەردەوام سکت پڕە. چ روویداوە؟"

فیلەکە وەڵامی دایەوە:

"شتێک هەیە حەز دەکەم تۆ تێیبگەی. ئەوەی من لە سکمدا هەڵمگرتووە تووتک نیە، بەلکوو فیلە. من تەنیا لە دوو ساڵدا بەچکەیەکم دەبێ. کاتێک لێم بەردەبێتەوە و دەکەوێتە سەر عەرز، زەوی هەستی پێدەکا. کاتێک بەچکەی من لە جادە تێدەپەڕێ، مرۆڤەکان رادەوەستن و بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانن. ئەوەی من لە خۆمدا هەڵمگرتووە، سەرنجەکان رادەکێشێ. بۆیە ئەوەی من هەڵمگرتووە گەورە و بە توانایە."

وانە: بڕوای خۆتان لەدەست مەدەن کاتێک ئەوانی تر داوای وەڵامتان لێدەکەن.

وانە: دوودڵ مەبن کاتێک بەشی خۆتان بەرنەکەوت. چونکە رۆژێک سەرئەنجام دەگات.

Image result for elefant w hund

گەڕان بۆ بابەت