ما 4939 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هاوڕێکەی وەڵام دەداتەوە "کاتێک کەسێک ئازارمان دەدا واباشە لەسەر زیخ بینووسینەوە، لەبەر ئەوەی بای بەخشین دەتوانێ بیسڕێتەوە، بەڵام کاتێک کەسێک کارێکی باشمان دەرحەق دەکا، دەبێ لەسەر بەرد هەڵیکەنین، لەبەر ئەوەی با قەت نەتوانێ بیسڕێتەوە.

 

زیخ و با

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

چیرۆکێک باسی دوو هاوڕێ دەکا کە پێکەوە لە بیابانێکەوە تێدەپەڕین. پاش کەمێک تێپەڕین، کێشەیان نێوان دەکەوێ، وەها کە یەکیان لە روخساری ئەوی تریان دەسرەوێنێ. روخساری هاوڕێکەی ئازاردەبینێ و بەڵام هیچ ناڵێ. تەنیا ئەوەیکە لەسەر زیخی بیابانەکە دەنووسێ "ئەمڕۆ باشترین هاوڕێم لێیدام."

بەردەوام دەبن لە رۆیشتن تا دەگەنە ئاوێک. بڕیاردەدەن مەلە بکەن. ئەوەی لێدانەکەی خواردبوو، قاچی لە لیتاو گیردەکا و خەریکە دەخنکێ کە هاوڕێکەی فریای دەکەوێ و، رزگاری دەکا. لە پاش ئەوەی نەجاتی دەبێ، لەسەر بەردێک دەنووسێ "ئەمڕۆ باشترن هاوڕێم ژیانی منی پاراست." هاوڕێکەی کە هەم لێیدابوو و هەم ژیانی پاراستبوو، لێی دەپرسێ "کاتێک ئازارم دایت لەسەر زیخ نووسیتەوە و ئیستا لەسەر بەرد، بۆچی؟"

هاوڕێکەی وەڵام دەداتەوە "کاتێک کەسێک ئازارمان دەدا واباشە لەسەر زیخ بینووسینەوە، لەبەر ئەوەی بای بەخشین دەتوانێ بیسڕێتەوە، بەڵام کاتێک کەسێک کارێکی باشمان دەرحەق دەکا، دەبێ لەسەر بەرد هەڵیکەنین، لەبەر ئەوەی با قەت نەتوانێ بیسڕێتەوە.

فێربە ئازارەکانت لە سەر زیخ بنووسەوە و کارە باشەکانت لەسەر بەرد.

سەرچاوە:

file:///C:/Users/siama/OneDrive/Desktop/مقالات/Short-Stories-for-Children.pdf

 

Image result for ‫بیابان‬‎

گەڕان بۆ بابەت