ما 926 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کەریم بامەڕنى 

شیعرێکی (فازیل عەزاوى) هەیە بەناوی 'القصیدە التی تاکل نفسها' کە شیعرە کوردییەکەی سەرەوە وەک شێواز تەواو لە شیعرە عەرەبییەکە وەرگیراوە، لاسایکردنەوەیەکى ڕاستە و ڕاستە. بەڵام وەکو مانا و فەزای شیعرییەت زۆر لە شیعرە عەرەبیەکە بەهێزتر و کاریگەرترە. 

 

شیعرێکى (کوردی) و شیعرێکى (عەرەبی) و ئاماژەیەک

 

کەریم بامەڕنى

 

کێ تاڵاوى خوارد

کێ تاڵاوى خو                 

کێ تاڵاو

کێ تاڵ

کێ ت

ک

شیعرى: نەژاد عەزیز سورمێ

 

***

 

شیعرێکی (فازیل عەزاوى) هەیە بەناوی 'القصیدە التی تاکل نفسها' کە شیعرە کوردییەکەی سەرەوە وەک شێواز تەواو لە شیعرە عەرەبییەکە وەرگیراوە، لاسایکردنەوەیەکى ڕاستە و ڕاستە. بەڵام وەکو مانا و فەزای شیعرییەت زۆر لە شیعرە عەرەبیەکە بەهێزتر و کاریگەرترە. ئەدەبی هەموو نەتەوەیەک زۆر ئاساییە سوودى (مانا) و (شێواز) لە یەکترى وەربگرن و بەیەک کاریگەربن و لەیەک نزیک ببنەوە، بەڵام لە سنوورى سوود وەرگرتن و ئاڵوگۆڕى جوانناسی دابێت. جا نازانم شاعیرە کوردەکە (نەژاد عەزیز سورمێ) لە بیرى چووە ئاماژە بە وەرگرتنى شێوازەکە بدات یا خۆى لێ لاداوە.

شاعیر (سەباح ڕەنجدەر) کە برادەرێکى نزیکى شاعیر (نەژاد عەزیز سورمێ)ە. لە کتێبی چوار کتێب لەبارەى شیعرەوە، کە ساڵى 2017 لە دەزگاى سەردەم چاپکراوە. لەسەر ئەم شیعرەى نووسیوە و بردوویەتییە ئاسمانى درەوشاوەی حەوتەم. نازانرێ بەم وەرگرتنەى نەزانیوە یا چاوپۆشی لێ کردووە.

ئەم ئاماژەیە تەنیا وەک ڕوونکردنەوەیەکە و بەس، بە هیواى سوود وەرگرتن.  

Image result for ‫حقیقت نقاشی‬‎

گەڕان بۆ بابەت