ما 6134 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کچەکە ئەوی بەرەو گۆڕستانێک برد و لەوێ گوڵەکانی لەسەر قەبرێکی تازە دانا. پیاوەکە گەڕایەوە بۆ دووکانەکە، وازی لەو گوڵانەی وا بەڵێن بوو بۆ دایکی بنێرێ هێنا، چەپکێک گوڵی هەڵگرت و دووسەد کیلومەتر لێیخوڕی بۆ ئەوەی بگاتە خانووەکەی دایکی و گوڵەکانی پێشکەش بکات.

 

 

رۆژی دایک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پیاوێک لە دوکانێکی گوڵفرۆشی ئۆتۆمبیلەکەی راگرت بەمەبەستی کڕینی هەندێ گوڵ و ناردنی بۆ دایکی کە دووسەد کیلۆمەتر دوورتر دەژیا. کاتێک لە دوکانەکە هاتە دەر، کچێکی گەنجی بینی لە بەر بنجۆکە بە غەمگینی دانیشتبوو. لێی پرسی داخۆ چ کێشەیەکی هەیە. کچەکە لە وەڵامدا گوتی "دەمەویست گوڵی رۆزی سوور بۆ دایکم بکڕم، بەڵام تەنیا هەفتاد و پێنج سێنتم هەیە، لە کاتێکدا  گوڵەکان بایی دوو دۆلارن." پیاوەکە بزەیەکی هاتێ و گوتی "لەگەڵم وەرە ژوورەوە بۆ ناو دوکانەکە، من گوڵە رۆزەکانت بۆ دەکڕم." بۆی کڕێ و لە کاتێکدا لە دوکانەکە دەهاتنە دەر، پێشنیاری بە کچەکە کرد بە ماشینەکەی بیگەیەنێتە ماڵەوە. کچەکە لە وەڵامدا گوتی "زۆر چاکە دەتوانی بمگەیەنیتە لای دایکم." کچەکە ئەوی بەرەو گۆڕستانێک برد و لەوێ گوڵەکانی لەسەر قەبرێکی تازە دانا. پیاوەکە گەڕایەوە بۆ دووکانەکە، وازی لەو گوڵانەی وا بەڵێن بوو بۆ دایکی بنێرێ هێنا، چەپکێک گوڵی هەڵگرت و دووسەد کیلومەتر لێیخوڕی بۆ ئەوەی بگاتە خانووەکەی دایکی و گوڵەکانی پێشکەش بکات.

کێو

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

باوک و کوڕێک بە سەر کێوەکاندا دەڕۆیشتن. لەنەکاو کوڕەکەی کەوت و بریندار بوو، کەوتە هاوارهاوار: "ئا ی ی ی..." بەسەرسوڕمانەوە بینی دەنگەکەی لە شوێنێک لە کێوەکەدا دووپات بووەوە: "ئای ی ی..." لەبەرخۆیەوە گوتی "سەیرە!" ئەوسا هاواری کرد "تۆ کێیت؟" وەڵامی وەگرتەوە "تۆ کێیت؟" دیسان هاواری لە کێوەکە کردەوە "سەرم پێت سوڕماوە!" دەنگەکە گوتییەوە "سەرم پێت سوڕماوە!" توڕە لە وەڵامەکە، قیژاندییەوە: "ترسنۆک!" وەڵامی وەرگرتەوە "ترسنۆک!" ئەوجا سەیری باوکی کرد و پرسی "چ باسە، ئەمە چییە؟" باوکی بزەیەکی هاتێ و گوتی "کوڕم، سەرنج بدە!" ئەوجا هاواری کرد "تۆ قارەمانی!" دەنگەکە وەڵامی دایەوە "تۆ قارەمانی!" کوڕەکە کە لە وەزعەکە تێنەدەگەیشت بە سەرسوڕمانەوە لە باوکی رووانی. ئەوسا باوکی دەستی کرد بە روونکردنەوە "خەڵکی بەمە دەڵێن دەنگدانەوە، بەڵام لە راستیدا ئەمە ژیانە. هەموو ئەو شتانەت دەداتەوە کە گوتوتن یاخود کردووتن. ژیانی بە شێوەیەکی سادە بریتییە لە وەرگرتنەوەی کردەکانمان. ئەگەر دەتەوێ لە دونیادا خاوەن خۆشەویستی زیاتر بیت، زیاتر تووی خۆشەویستی لە دڵت دا بچێنە. ئەگەر لێهاتوویی زیاترت لە تیمەکەتدا دەوێ، لێهاتووییەکانت پەرە پێبدە. ئەمە سەبارەت بە هەموو شتێ دەخوا، لە هەموو بەشەکانی ژیاندا. ژیان هەموو ئەو شتانەت دەداتەوە کە تۆ پێتداوە."

ژیان رێکەوت نیە، بەڵکو کاردانەوەی کردەکانی خۆتە.

 

 

 سەرچاوە:


file:///C:/Users/siama/OneDrive/Desktop
/مقالات/Short-Stories-for-Children.pdf

Bilderesultat for mors dag

گەڕان بۆ بابەت