ما 8687 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سەرئەنجام دایک و باوکی دۆزیانەوە. ئەو وەها رۆژێکی ناخۆشی بەسەربردبوو کە قەت نەیدەویست بۆ هیچ کەسی تر دووپات بێتەوە. ئیستا ئەو یەکەم کەسە جل و بەرگ لەبەردەکا و، زۆریش جوان و پاک و خاوێن دەنوێنێ. رێک وەک منداڵانی ناو کاتالۆگی جل و بەرگ.

 

رۆژیک لەگەل بەرازەکاندا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

مندالێک هەبوو ناڕەسەن. کاتێک دایک و باوکی داوایان لێدەکرد جل و بەرگ لەبەربکا، قەت گوێی لێیان نەدەگرت. کاتێک لە دووای حەمام دایک و باوکی پێیان دەگوت کە ئەو جل و بەرگەی لەبەر بکا وا بۆ ئەو کاتە دەشیا، قەت بەقسەیانی نەدەکرد. ئەو حەزی دەکرد بەشێوازی سەیر و سەمەر جل و بەرگ لەبەربکا و، جگە لەمە کاتێکی زۆریشی بەکاردەهێنا. دایک و باوکی دەکەوتنە پەلەپەل و داوایان لێدەکرد خێراتر بێت، بەڵام ئەو حەزی بەمە نەبوو و بگرە خاوتریش دەجوڵایەوە.

رۆژێکیان دایک و باوکی، کە وەک هەمیشە پەلەپەلیان بوو، تەواو لە خاوەخاو و گوێندانی کوڕەکەیان توڕەبوون و پێیان گوت کە بە رووتی بڕواتە دەر. کوڕەکە ئەمەی کرد و کاتێک دایک و باوکی چوونە دەرەوە بینیان بە رووتی لەوێ راوەستاوە و چاوەروانی ئەوانە ماشینەکە بێنن. لەم کاتەدا جووتیارێک کە خاوەنی بەراز بوو بەوێدا تێپەڕی. جووتیارەکە گوێی قورس بوو و چاوەکانی کز. نەک هەر ئەمە، بەڵکو هاوکات لەبیریشی کردبوو چاویلکەکانی لەچاو بکا. بۆیە کاتێک کوڕە رووتەکەی بینی، پێی وابوو یەکێک لە بەرازەکانیەتی. بۆیە لە گەڵ خۆی بە دەنگدان و دنە و پاڵنان کوڕەکەی بەرەو ئاخوڕی بەرازەکان برد.

کوڕەکە تەواوی رێگا کەوتە ململانێ، بەڵام لەبەرئەوەی جوتیارەکە کەڕبوو، گوێی لەهیچ نەبوو. هیچ ململانێیەک دادی نەدا. کوڕەکە هەموو ئەو رۆژە لەلای بەرازەکان مایەوە. لەگەڵیان ژیا، لەگەڵیان خانوو و خواردنی دابەشکرد و بەگشتی خۆی وەک ئەوان دەهاتە بەرچاو.

سەرئەنجام دایک و باوکی دۆزیانەوە. ئەو وەها رۆژێکی ناخۆشی بەسەربردبوو کە قەت نەیدەویست بۆ هیچ کەسی تر دووپات بێتەوە. ئیستا ئەو یەکەم کەسە جل و بەرگ لەبەردەکا و، زۆریش جوان و پاک و خاوێن دەنوێنێ. رێک وەک منداڵانی ناو کاتالۆگی جل و بەرگ.

سەرچاوە:

file:///C:/Users/siama/OneDrive/Desktop/مقالات/Short-Stories-for-Children.pdf

Bilderesultat for gris

گەڕان بۆ بابەت