ما 4290 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

من رۆژانی هەینیم خۆش دەوێ. جادە ئارامترە. بەڵام بەردەوام دەبێ ئاگات لەخۆت بێت. من باوکم گرت لە کاتی قسەکردن لە تەلەفۆن لە کاتی ماشین لێخوڕین دا. دەستبەجێ رامگرت. خەفەت مەخۆن. تەلەفۆنەکەی پێدەدەمەوە.

 

 

ژیانی سەگێک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سڵاو. من ناوم 'دینۆ'یە. سەگی بنەماڵەم. یارمەتیی خەڵکی دەدەم بۆ ئەوەی لە سەلامەتیدا بن. بەتایبەت لە کاتی پەڕینەوەی جادەدا. سەیرێکی یاداشتەکانم بکەن بۆ ئەوەی بزانن هەفتەی رابردوو چی روویداوە.

هەندێ منداڵ بەراستی بیرناکەنەوە. منداڵێکی دراوسێ بۆ گرتنەوەی تۆپەکەی هەڵاتە بەر ماشینێک. ماشینەکە خەریک بوو ژێری بخا کە من فریاکەوتم و گرتمەوە. من پاراستم. لەبیرت بێ هەمیشە بڕوانی و گوێ بگری.

بەشەو، بە جادەرۆیشتن دا دەتوانێ پڕمەترسی بێ. بەتایبەت کاتێک جل و بەرگی رەشت لەبەردا بێت. شۆفیرەکان دەتوانن بە جوانی نەتبینن. وەکوو ئەو کوڕ و کچەی کە دەبا بۆ ماڵەوە بەڕێیان بکەم. بەخۆشییەوە من قەت بە بێ جلیسقەکەم و قەلادەکەم کە لەبەر تیشک دا دەبریسکێنەوە، ناچمە دەرەوە. لەبیرت بێ 'دەبێ ببینرێیت!'

خەڵک دەتوانن زۆر توڕە بن کاتێک ماشین لێدەخوڕن، زۆربەی کاتیش بە هۆکاری زۆر بێ مانا. شۆفیرێک ئەمڕۆ لە دایکم توڕە بوو کاتێک وەستا و هێشتی چەند منداڵێک لە جادەکە بپەڕنەوە. من زۆر بە خێرایی رامگرت!

شتێک بەڕاستی من زۆر توڕە دەکا. خەڵکی جاری وایە لە جیاتی ئەوەی بەسەر شۆستەدا بڕۆن، بەسەر جادە پڕ مەترسییەکاندا تێدەپەڕن. ئیمڕۆ دوو کچم بینی ئەم کارەیان کرد. بەڵام کارێکم کرد کە رێگاکەیان بگۆڕن. کەمەربەندی ماشین دەتوانێ ژیانت بپارێزێ. من بەردەوام ئاگام لەوەیە ئەوانەی وا سوار ماشینەکەمان دەبن کەمەربەندەکەیان ببەستن. هەر لە بیری بکەن، دەستبەجێ بیریان دەخەمەوە. بگرە منیش بۆ خۆم یەکم هەیە.

من رۆژانی هەینیم خۆش دەوێ. جادە ئارامترە. بەڵام بەردەوام دەبێ ئاگات لەخۆت بێت. من باوکم گرت لە کاتی قسەکردن لە تەلەفۆن لە کاتی ماشین لێخوڕین دا. دەستبەجێ رامگرت. خەفەت مەخۆن. تەلەفۆنەکەی پێدەدەمەوە.

ئەمڕۆ دایکم منی برد بۆ پیاسە. ماشینێک لە شوێنێکی زۆر مەترسیداردا رایگرتبوو. رێک لەسەر گۆشەی شەقام رایگرتبوو. نیگەران مەبن. پەیامێکم بۆ جێهێشت. تەگەرەکەیم پەنچەر کرد!

گەڕان بۆ بابەت